سەرەکی » کەلتوور » كتێبی كۆسرەت رەسول، پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن بڵاوكرایەوە

كتێبی كۆسرەت رەسول، پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن بڵاوكرایەوە

كتێبێك لەسەر ژیان و خەباتی كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر لە لایەن نوسەرێكەوە ئیمزاكراو بڵاوكرایەوە.
كتێبەكە لە لایەن د. مەغدید سەپان مامۆستای زانكۆ نووسراوەو لە 254 پەڕە پێكهاتووەو باس لە ژیان و خەباتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات و كتێبەكە بە ناونیشانی كۆسرەت رەسوڵ، پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن بڵاوكرایەوە.
رۆژی 20/11/2018، لە هۆڵی‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر بە ئامادەبونی خالید دۆسكی وەزیری روشنبیری ولاوان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندام پەرلەمانی كوردستان و كەسایەتیە سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیران، كتێبی (كۆسرەت رەسول)پێشمەرگەیەكی دێرین وسەركردەیەكی مەزن- خەبات و ژیاننامە، لە لایەن مامۆستای زانكۆ مەغدید سەپان بڵاوكرایەوە، ئەو كتێبە لە قەبارەی ناوەند و نووسینی ناوبراو لە254 لاپەرە، چاپ و بڵاوكراوەی 2018 چاپخانەی هێڤیە.


لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكە د. مەغدید سەپان وتی: كتێبەكە تایبەتە بە ژیان و خەباتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كە لەئێستادا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لە منداڵییەوە تا تێكەڵبوونی لەگەڵ خەباتی سیاسی و چونێتی بڕینی قۆناغەكانی ژیانی.
وتیشی: هەموو ئەو سەرچاوانەی كە لە ساڵی 1992 وە تا 2011 باس لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی كراوە كۆمكردوەتەوەو لەگەڵ ئەوەشدا چەندین چاوپێكەوتنی تێدایە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لە ناوبراوەوە نزیكن، ئەمە جگە لەوەی كە چەندینجار لەگەڵ خودی كۆسرەت رەسوڵ چاوپێكەوتنم كردوەو زانیارییەكانم لەكتێبەكەدا بڵاوكردوەتەوە.
وتیشی: پێویستە ئەو مرۆڤە بە نەوەی ئەمڕۆو داهاتوو سوود لە كارە چاكەكانی كاك كۆسرەت وەرگرن، سەبارەت بە بیرۆكەی نووسینەوەی یاداشتەكە سەپان وتی:
بیرۆكەی نووسینی ئەم كتێبە لە ساڵی 1997 ئەوكاتەی لە ئەوروپا دەمخوێند لام دروستبوو، بەڵام ئەوكاتە لەبەر خوێندن و رەوشی سیاسی كوردستان، گەڕانەوە بۆ من ئاسان نەبوو، كە بتوانم زۆرترین زانیاری كۆبكەمەوە، بۆیە لەپایزی 2009 دەستم بە كۆكردنەوەی سەرچاوەو نووسین كرد، لەڕاستیدا، لەسەر ژیانی كاك كۆسرەت، دەكرێ‌ كۆمەڵێك كتێب بنووسرێ‌، لەم كتێبەدا من زیاتر لایەنی خەبات و تێكۆشانی ئەوم وەرگرت، سوودم لە هاوڕێیان و زیندانیانی سیاسیی و پێشمەرگاكان و ڤیدیۆو كتێب و دانیشتن لەگەڵ خۆی وەرگرتوە، چونكە لەبڕیاری سیاسی و كارە باشەكانی ئەو، ژمارەیەكی زۆر لەدانیشتوانی كوردستان سوودمەندبوون، هەروەها لەم كتێبەدا هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی پڕشنگدار لەتێكۆشان و ژیاننامەی پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزنی وەك ئەوە، كە چل ساڵی رێك بڕیارە سیاسییەكانی كوردستان یان لە دەست ئەوبوون یانیش زۆر لەنزیكەوە ئاگاداربووە، هەروەها لەكۆتایی كتێبەكەدا ژمارەیەك وێنەی جۆراوجۆری لە خۆگرتووە، پاشان، كتێبەكە بە واژۆی نووسەر بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.

هەولێر- سەباح شوكر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەهید ئارام لە نێوانی دوو كتێب و وتارێكی رۆژنامەدا

محەمەد شێخ عەبدولكەریم سۆڵەیی بەشی یەکەم دەسپێك: (شاسوار جەلال) كە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort