سەرەکی » کەلتوور » مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد لە ئەمنە سوورەکە بوون

مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد لە ئەمنە سوورەکە بوون

فۆتۆ: حه‌مه‌ عومه‌ر

رۆژی‌ 22/11/2018، له‌ كافێنێتی‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌، مه‌راسیمی‌ دابه‌شكردن و ئیمزاكردنی‌ هه‌ردوو كتێبی‌، مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ 4 (له‌سێبه‌ری‌ مێژووه‌وه‌ بۆ به‌ر خۆره‌تاو)، و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌ نووسینی‌ ستران عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌چوو
كه‌ له‌لایه‌ن ساڵۆنی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ و سندوقی‌ پشتیوانی‌ كتێب رێكخرابوو.


مه‌راسیمه‌كه‌، به‌ئاماده‌بوونی‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ و رووناكبیرو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و میوانێك به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان مه‌سعود وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆڕه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ چۆنینه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ مه‌راسیمه‌كه‌، كردو به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ بایه‌خی‌ بوونی‌ سندوقی‌ پشتیوانی‌ كتێب قسه‌ی‌ كردو وتی‌: ئێمه‌ش له‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌ رووناكبیرییه‌ به‌رده‌وام بێت و كتێب ببێته‌وه‌ به‌ نه‌ریت و بایه‌خی‌ بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ بڕیارمدا كه‌ (سندوقی‌ پشتیوانی‌ كتێب) رابگه‌یه‌نین، كه‌ سندووقێكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ رۆژنامه‌كه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت هاوكاری‌ ئه‌م سندووقه‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ چاپكردنی‌ كتێبه‌كان به‌رده‌وام بێت.


دواتر رۆژنامه‌نووس هاوار مسته‌فا خان، چه‌ند وێستگه‌یه‌كی‌ ژیانی‌ ستران عه‌بدوڵڵا-ی‌ باس كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌زموونی‌ له‌ بواری‌ رۆژنامه‌نووسیی و نووسین و كتێب كه‌ له‌چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاری‌ كوردی‌ و عه‌ره‌بی‌ كاری‌ كردووه‌و له‌ ئێستاشدا له‌ ساڵی‌ 2009-ه‌وه‌ سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ رۆژانه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌یه‌.
هاوار مسته‌فا خان، سه‌رنجی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر شێوازو ئامانجی‌ نووسین لای‌ ستران عه‌بدوڵڵا باسكرد، كه‌ پێی‌ وابوو، ستران، خاوه‌نی‌ رێچكه‌و شێوازی‌ نووسینی‌ خۆیه‌تی‌ له‌بواری‌ رۆژنامه‌نووسیی ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆی‌. دواتر به‌ كورتی‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی‌ هه‌ردوو كتێبی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ 4، و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد وه‌ستاو باسی‌ كردن.


پاشان، نووسه‌ری‌ هه‌ردوو كتێبه‌كه‌، ستران عه‌بدوڵڵا وته‌یه‌كی‌ كورتی‌ پێشكه‌شكردو وێڕای‌ سوپاسی‌ خۆی‌ بۆ ئاماده‌بووان، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ ئه‌و دوو ده‌زگایه‌شی‌ كرد كه‌ كتێبه‌كه‌یان بۆ چاپكردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و ئه‌وه‌ی‌ تریان ده‌زگای‌ ئایدیا بوون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ باسی‌ له‌ كات و سات و هۆكاری‌ نووسینی‌ دوو كتێبه‌كه‌ی‌ كرد.


هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵێكیشی‌ له‌باره‌ی‌ بایه‌خ و هۆكاری‌ دروستكردنی‌ (سندوقی‌ پشتیوانی‌ كتێب) روونكرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ كه‌مترین چاپی‌ كتێب له‌بواری‌ رۆژنامه‌نووسیی له‌ كوردستان هه‌یه‌، به‌ به‌راورد به‌ بواره‌كانی‌ تر، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان پشتیوانی‌ كتێب بین.
به‌ر له‌وه‌ی‌ مه‌راسیمی‌ واژۆ و دابه‌شكردنی‌ هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێبكرێت، كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری‌ لقی‌ سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان، ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستران عه‌بدوڵڵا كرد كه‌ وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك ئه‌زموونێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌و پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ كتێبه‌كانیان بۆ چاپ بكرێت و ئاسانكارییان بۆ بكرێت. هه‌روه‌ها باسی‌ له‌ قه‌یرانی‌ چاپ و نه‌بوونی‌ بودجه‌ی‌ پێویست كرد بۆ چاپكردنی‌ كتێب و داوای‌ كرد هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی‌ كتێب بین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ره‌وته‌ رووناكبیرییه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ به‌رده‌وام بێت و پێشه‌نگ بێت.
دواتر مه‌راسیمی‌ واژۆكردن و دابه‌شكردنی‌ هه‌ردوو كتێبی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ تووتنه‌كه‌ 4، و په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دوتوێیەکی تایبەت دەربارەی ساختە هەواڵ

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەبۆنەی یادی 28 ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort