سەرەکی » زانست » چین خۆرێكی ده‌ستكرد دروست ده‌كات

چین خۆرێكی ده‌ستكرد دروست ده‌كات

پسپۆڕانی چین سه‌رقاڵی بونیادنانی سه‌ره‌تاكانی خۆرێكی ده‌ستكردن كه‌ پله‌ی گه‌رماكه‌ی 6 هێنده‌ی گه‌رمای ناوكی خۆر ده‌بێت.
زانایانی سه‌رتاسه‌ری جیهانیش له‌پێشبڕكێدان بۆ دروستكردنی یه‌كه‌مین ڕاكتۆری یه‌كخستنی ئه‌تۆمیی له‌ جیهاندا.
ئه‌و پرۆژه‌ نوێیه‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ له‌ جیهاندا و زۆربه‌ی زانایانیش له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ڕه‌نگه‌ زه‌وی له‌ قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕزگار بكات.
زانایانی په‌یمانگای (Hefei) بۆ زانسته‌كانی فیزیا له‌ چین گه‌شه‌پێدانی ڕاكتۆرێكیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (100) ملیۆن پله‌ی سه‌دیی، واته‌ به‌رزتر له‌ گه‌رمیی ناوكی خۆر كه‌ ئه‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 15 ملیۆن پله‌ی سه‌دیی، واته‌ گه‌رمیی ڕاكتۆره‌كه‌ 6 هێنده‌ی گه‌رمیی خۆره‌.
ئه‌و ڕاكتۆره‌ش جۆریك دروستكراوه‌ كه‌ لاسایی كرده‌كانی خۆر ده‌كاته‌وه‌ و وه‌ك به‌شێك له‌ گۆڕینی هایدرۆجین بۆ وزه‌ی كارای سه‌وز له‌ ڕووی تێچوونه‌وه‌.
زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ توانه‌وه‌ی ئه‌تۆم له‌ 100 ملیۆن پله‌ی سه‌دیدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ شه‌پۆلێكی به‌هێزی وزه‌ گه‌ردیله‌ بارگاوییه‌كانی دۆتریۆم و تریتیۆم پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست بكرێن ، له‌ كاتێكدا ئه‌م گه‌ردیلانه‌ هه‌میشه‌ له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێویستی به‌ پله‌یه‌كی گه‌رمیی زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ كۆنترۆڵ بكرێت .
به‌پێی زاناكانی په‌یمانگای (Hefei) ئه‌و كارانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا جێبه‌جێده‌كرێت به‌ ناوی (Experimental Advanced Superconducting Tokamak) و ئامانجی تێگه‌یشتنی ته‌واوه‌ له‌ پرۆسه‌ی توانه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕاكتۆره‌كه‌ به‌ ته‌واوی دروستبكرێت، چونكه‌ ڕاكتۆره‌كانی پێكه‌وه‌لكاندن جیاوازن له‌ ڕاكتۆره‌كانی په‌رت بوون، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانرێت له‌م پرۆژه‌یه‌دا دوو ناوك پێكه‌وه‌ ده‌لكێندرێن له‌بری ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه‌.
زاناكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و جۆره‌ پرۆسه‌یه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی وزه‌ی هه‌رزان، خودی پرۆژه‌كه‌ش سه‌لامه‌تتره‌ له‌ پرۆژه‌كانی لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و هیچ پاشماوه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی مه‌ترسیداریشی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
ئه‌و ڕاكتۆرانه‌ی پێكه‌وه‌ لكاندن نه‌ك ده‌بێت بتوانن ئه‌و په‌ڕی پله‌ی گه‌رما بپارێزن، به‌ڵكو ده‌شبێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و پله‌ی گه‌رمییه‌یان جێگیر بێت.
پێویسته‌ بوترێت (Tokamak) سیستمێكی هه‌ره‌ پێشكه‌وتووی جیهانه‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی موگناتیسیی، هه‌ر ئه‌ویش بنه‌مایه‌ بۆ دیزاینكردنی چه‌ندین ڕاكتۆری پێكه‌وه‌ لكاندنی نوێ، جگه‌ له‌وه‌ش توخمی سووكه‌ڵه‌ی له‌خۆ گرتووه‌، وه‌ك هایدرۆجین، كه‌ پێكه‌وه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توخمی قورستری وه‌ك هیلیۆم پێكبێنێت.
هه‌روه‌ها (Tokamak Energy) كه‌ كۆمپانیایه‌كی بواری توانه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه‌ بڕیاریداوه‌ تا ساڵی 2030 ڕاكتۆرێكی پێكه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ دابمه‌زرنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌، به‌وه‌ش ده‌توانرێت ووزه‌ی پاك و نوێبووه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌ها كارگه‌ و كۆمپانیای گه‌وره‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت و چین به‌شداری سه‌ره‌كی بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازی كاربۆن و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زه‌رده‌چه‌وه‌ ده‌رمانی چه‌ندین ده‌رده‌

زه‌رده‌چه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕووه‌كه‌ و دواتر ده‌هاڕدرێت، یه‌كێكه‌ له‌ ...