سەرەکی » ئاراستە » پیرۆزبێت یادی زانكۆی سلێمانی

پیرۆزبێت یادی زانكۆی سلێمانی

سەعدی ئەحمەد پیرە

بە بۆنەی یادی یۆبێڵی زێڕینی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران و كارمەند وكارگوزارانی ئەو زانكۆ خۆشەویستە دەكەم، ئەو زانكۆیەی كە پەنجا ساڵ لەمەوبەر بە پێداگیری بەڕێز مام جەلال و وەفدی دانوستاندكاری كورد لەگەڵ حكومەتی ئەوسای عیراق ھاوشان لەگەڵ پێداگیری كردن بە بوونی دھۆك بە پارێزگا بریاری دامەزراندنی درا و دھۆكیش كرا بە پارێزگا.
لەگەڵ دامەزراندنیشیدا، زانكۆی سلێمانی ھەرزوو بووە مەڵبەندی بیر و ھۆشیاری و كوردایەتی، چەندین سەركردە و كەسایەتی سیاسی و روشنبیری و ئەدەبی لەو زانكۆیە پەروەردە بوون، دوای پەیماننامەی جەزائیریش زانكۆی سلێمانی بە سەرجەم مامۆستا و خوێندكارانیەوە پاڵیان دایە شۆڕش و سەنگەری زانست و پەروەردە و خەباتی كوردایەتیان تێكەڵ كرد و زانكۆكەیان گواستەوە بۆ شاری قەڵادزێ، لەكاتێكدا مامۆستایان و خوێندكاران زانكۆی سلێمانی خەریكی درێژەدان بوون بە كاروانی زانست و زانیاری لەشاری سلێمانی حكومەتی عیراق لە 24/4/1974 بە چەكی ناپاڵم كە لە رووی نێونەتەوەییەوە قەدەغەكراوە بومبابارانی زانكۆكە و شاری قەڵادزێی كرد، بەھۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران و خەڵكی شارەكەی شەھید و برینداركرد.
لەگەڵ دەستپێكی شوڕشی نوێشدا، زانكۆی سلێمانی دووبارە بووە مەڵبەندی بیری نوێی خەبات و رێكخستنە نھێنیەكان و قەڵای رووبەرووبوونەوەی سیاسەتەكانی تەعریب و تەبعیث و تهجیر و بڵندگۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان، جارێكی تر رژێمی بەعسی لەناوچوو، وەك سزادانێك بۆ سلێمانی و دانیشتوانەكەی و ھەوڵێك بۆ سەركووتكردنی شۆرشگێرانی زانكۆی سلێمانی، بریاری گواستنەوەی زانكۆكەیدا بۆ شاری ھەولێر بەمەش نەوەستا ناوی زانكۆكەی لە زانكۆی سلێمانیەوە گۆڕی بۆ زانكۆی سەلاحەددین.
دوای راپەڕینی خەڵكی كوردستان لە ئازاری ١٩٩١ و پێكھێنانی پەرلەمان و حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ھەماھەنگی و ھیممەتی زانست پەروەران و كەسایەتیە سیاسی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیە دیارەكانی كوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی، جارێكی تر زانكۆی سلێمانی كرایەوە.
مایەی شانازیە كە ئێستا زانكۆی سلێمانی، یەكێكە لە زانكۆ ھەرە پێشكەوتووەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە، ئەستێرەی پێشەنگایەتی خۆی لە زانست و رۆشنبیری و ئەدەبیات و بیری نوێی سەردەمیانە رۆژ دوای رۆژ لە گەشەدانەوەی زیاتر دایە.
جارێكیتر پەنجا ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی خۆشەویست لە ھەمووان پیرۆز بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

روسیا: پرسی كورد بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت

وەزیری دەرەوەی روسیا بە پێویستی دەزانێت «پرسی كورد لە خۆرهەڵاتی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort