سەرەکی » دۆسێ » توركیا رەخنە لە دانانی تاوەرەكانی چاودێری ئەمریكا دەگرێت لە سوریا

بۆ پاراستنی ناوچە كوردییەكانە

توركیا رەخنە لە دانانی تاوەرەكانی چاودێری ئەمریكا دەگرێت لە سوریا

توركیا بە توندی رەخنە لە دانانی تاوەرەكانی چاودێری ئەمریكا دەگرێت لە باكووری سوریا كە ئامانج لێیان رێگرتنە لە رووبەڕبوونەوەی نێوان سوپای توركیا و شەڕڤانانی كورد كە لەلایەن واشنتۆنەوە پشتیوانیان لێدەكرێت.
ئاژانسی (ئەنادۆڵی)ی توركیا لە زاری خەلوسی ئەكار وەزیری بەرگری توركیاوە بڵاویكردۆتەوە»لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام كە دەڵێت، ئەم رێوشوێنانە دەبنە مایەی ئاڵۆزتركردنی رەوشەكە لە ناوچەكە».
بە گوتەی ئەكار»چەندان جار ناڕەزایی خۆمان لەو بارەیەوە گەیاندۆتە ئەمریكاییەكان، لەم ماوەیەی دواییشدا ئەو مەسەلەیەیان لەگەڵ جۆ دانفۆرد سوپاسالاری ئەمریكادا باسكردووە».
جیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو، سوپای ئەمریكا لە سنورەكانی باكووری سوریا، تاوەری چاودێری بۆ خۆلادان لە دروستبوونی ئاڵۆزی لەنێوان توركیا و كوردەكاندا دادەنێت كە هاوپەیمانی واشنتۆنن لە جەنگی دژ بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا.
ماتیس بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو»ئێمە تاوەری چاودێری لە چەندان ناوچە بەدرێژایی سنورەكانی سوریا، سنورەكانی باكووری سوریا، دادەنێین».
بە گوتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، ئامانج لەو كارە تەئكیدكردنەوەیە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات- هاوپەیمانی نێوان هێزە كوردی و عەرەبییەكان كە لەلایەن هاوپەیمانییەوە پشتیوانیان لێدەكرێت- لە شەڕی دژ بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی پاشەكشە ناكەن» تا پێكەوە بتوانن پاشماوەكانی خەلافەت لەو ناوچە جوگرافییەدا تێكبشكێنن».
ماتێس رایگەیاندبوو، تاوەرەكانی چاودێری بە رۆژ و بە شەو دەردەكەون، تا بە باشی لە توركەكانەوە دیاربن، ئاماژەی بە هەماهەنگی پتەو لەگەڵ توركیادا كردبوو لە دەركردنی بڕیارەكەدا.
هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە 11ی تشرینی دووەمی 2018، دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان لە دژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە خۆرهەڵاتی سوریا راگەیاند، ئەمەش دوای دە رۆژ لە راگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە وەك وەڵامێك بۆ بۆردومانەكانی توركیا بۆ ناوچە كوردییەكان لە باكووری وڵاتەكە.
توندوتۆیژی ولایەتە یەكگرتووەكانی شڵەژاندبوو كە هاوبەشی هێزەكانی سوریای دیموكراتە.
لە كۆتایی تشرینی یەكەمی 2018وە، تەنگژەكان باڵییان بەسەر باكووری سوریادا كێشاوە، ئەمەش لەگەڵ دەستكردنەوەی هێزەكانی توركیا بە بۆردومانكردنی ئەو ناوچانەی لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد (هەپەگە) كۆنترۆڵكراون كە بە بڕبڕەی پشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دادەنرێن، وێڕای هەڕەشەكانی ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان لە دژی ئەو هێزانە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە درێژایی ئەو ماوەیە، لەڕێی پێكگەیشتن لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەنقەرە، هەوڵیداوە تەنگژەكان بڕەوێنێتەوە.
دوای ئەوەی سەرلەنوێ‌ داوای لە ولایەتە یەكگرتووەكان كردبوو دەست لە پشتیوانیكردن لە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد هەڵبگرێت، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاندبوو كە تاوەرەكانی چاودێری «هیچ سودێكیان نابێت».
بە گوتەی خەلوسی ئەكار، وەزیری بەرگری توركیا»وڵاتەكەی دوودڵ نابێت لە گرتنەبەری رێوشوێنەكان لە دژی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی لەو دیو سنورەكانیانەوە سەرچاوەدەگرن».
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو، سوپای ئەمریكا خاڵی چاوێری لەسەر سنورەكانی باكووری سوریا دادەمەزرێنێت، ئەمەش بۆ خۆلادان لە دروستبوونی تەنگژە لەنێوان توركیا و كوردانی سوریا كە هاوپەیمانی (هاوپەیمانی نێودەوڵەتی)ین لە دژی توندڕەوەكان.
ماتیس لە وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو”تاوەری چاودێری لە چەندان ناوچە بە درێژایی سنورەكانی باكووری سوریا دادەنێین، ئامانج لەم كارەش ئەوەیە دڵنیابین كە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە شەڕی دژ بە رێكخراوی داعش پاشەكشە ناكەن، تا پێكەوە بتوانین پاشماوەی توندڕەوەكان لەو ناوچە جوگرافییەدا لەناوببەین”.
بە وتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا”تاوەرەكانی چاودێری لە رۆژ و شەودا بە روونی دیاردەبن، تا توركەكان بەباشی ناوچە دیاریكراوەكانیان لێوە دیاربێت، بڕیارەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا دەركراوە”.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە 11ی ئەم مانگەدا دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان لە دژی داعش لە خۆرهەڵاتی سوریا راگەیاند، ئەمەش پاش دە رۆژ لە راگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە، وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە بۆردومانی توركیا بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی كورد لە باكوور.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort