سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » ترەمپیش نیگەرانە

بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەرچوو

ترەمپیش نیگەرانە

رۆژی یەک شەممە25/11 بە ئامادەبوونی سەرانی هەر 27 ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، رەزامەندیان لە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەربڕی کە بە « برکسیت» ناسراوە. تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەم بڕیارە خۆشحاڵە و هەوڵ دەدات دەنگی زۆر لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا کۆبکاتەوە بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارە، گەرچی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەم بڕیارە نیگەرانە.

رەزامەندی دەربڕین
رۆژی یەک شەممە 25/11 سەرانی هەر 27 دەوڵەتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، رەزامەندییان دەربڕی، بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کە بە « برکسیت» دەناسرێت. بەمەش یەکێتی ئەرووپا و بەریتانیا، بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچن و لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندی نێوانیان دەکەنەوە.

تیریزا مای رازییە
لە ماوەی پێشوودا تیریزا مای سەرۆک وەزایرنی بەریتانیا لە ناوخۆی وڵات رووبەروی ناڕەزایی زۆربۆوە، ئەوەش بە هۆی سیاسەتی دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لە پاش بڕیاری سەرانی ئەوروپا، تیریزا مای خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئەمەی بە هەنگاوێکی باش وەسفکرد.

بەریتانیا دەبێتە خاوەنی بڕیاری سیاسی خۆی
تیریزا مای بە میدیاکانی راگەیاند: بە ێی ئەم ریکەوتنە بێت بەریتانیا کۆنترۆڵی سیاسەتەکان و یاساکانی و دارایی و سنوریی خۆی دەکات، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێمە. وتیشی: بەریتانیا دەتوانێت خاوەنی سیاسەتێکی بازرگانی تایبەت بە خۆی بێت و لەگەڵ وڵاتانی تری جیهان، پەیوەندییە بازرگانییەکانی بەهێز تر بکات.

رێکەوتنە نوێکە
ئەو رێکەوتنە نوێیەی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کە خۆی لە 585 لاپەڕە دەبینێت و هەموو مەرجەکانی تێدایە کە پەیوەندی نێوان هەردوولا دیاری دەکات، بەتایبەتی لە رووی پەیوەندی بازرگانی و ئەمنی و سیاسییەوە.

18 مانگی پێچووە
جێگەی ئاماژەیە لە پاش دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2016 ەوە،بەریتانیا لە دانوستاندایە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ماوەی 18 مانگە ئەم دانوستانە بەردەوام بووە تا دواجار گەیشتە ئەو رێکەوتنەی رۆژی یەک شەممە.

ساڵی داهاتوو دەردەچێت
ئەو رێکەوتنە کە پشت بە بڕگەی 50 لە دەتسووری یەکێتی ئەوروپا دەبەستێت، لە پاش ئەو رێکەوتنەی دوایی، بەریتانیا بۆ دواجار لە 29 مارسی ساڵی 2019 بە رەسمی لە یەکێتی ئەوروپا دەردەچێت.

دەبێت پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری لەسەر بدات
بەڵام تیریزا مای روبەرووی کێشەیەکی تر دەبێتەوە، چونکە دەبێت بۆ ئەم ریكەوتنە نوێیە لە لایەن پەرلەمانی بەریتانیەوە پەسەند بکرێت، وا بڕیارە رۆژی 11 مانگی داهاتوو پەرلەمانی بەریتانیا بریاڕی پەسەندکردنی بدات، هەر لەئێستاشەوە تیریزا مای ، هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان دەدات ، بۆ پەسەنکردنی ئەم رێکەوتنە.

ترەمپ نیگەرانە
لە لایەکی ترەوە دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەو رێکەوتنە دەربڕی ورایگەیاند: بە دوو دڵییەوە سەیری ئەم رێکەوتنە دەکەم. وتیشی: ئەم رێکەوتنە ترسی هەیە بۆسەر پەیوەندی بازرگانی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا. گەرچی وتەبێژی سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا دژی ئەم لێدوانەی ترەمپ وەستایەوەو رایگەیاند: ئەم رێکەوتنە هیچ ترسی بۆ سەر پەیوەندی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا نییە، بگرە بە پێچەوانەوە رێگا بە بەریتانیا دەدات، پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ دەوڵەتانی تر بکات.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ماوەی چەند ساڵێکە تەواوی وڵاتانی کەنداو دژی رژێـمی ئەسەد بوون، ...