سەرەکی » زانست » ژینگه‌ و حكومه‌ت

ژینگه‌ و حكومه‌ت

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان

حكومه‌ت له‌ سیستمی به‌ڕێوه‌بردنیدا كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌. گه‌ر كاره‌كانی به‌ئاقارێكدا ببات ژینگه‌یه‌كی خاوێن و ئاسوده‌ فه‌راهه‌م بكات.
به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕوانگه‌ی سودی كه‌سانێكه‌وه‌ به‌رنامه‌رێژی بۆ چالاكییه‌كان ده‌كرێت، هه‌میشه‌ ژینگه‌ به‌ره‌و نادروستی ده‌چێت، هه‌مومان هه‌ستمان كردووه‌ كه‌ زۆربوونی نه‌خۆشی و وه‌ڕستی خه‌ڵك له‌ شێوازی ژیان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت. گه‌ر كاره‌كانی هه‌ر وه‌زاره‌ت یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌ت له‌ ڕووی ژینگه‌ییه‌وه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنێت، ده‌بینین زیانه‌ ژینگه‌ییه‌كان زۆره‌.
لێره‌دا سه‌ردێڕی ئه‌و زیانانه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ندین سه‌عات شرۆڤه‌ی ده‌وێت و هه‌ریه‌كه‌ی پێویستی به‌ به‌رنامه‌یه‌ك یان زیاتره‌.
كاره‌با / عه‌مود و ته‌ل و هێڵه‌كانی كاره‌با وتاوه‌ركان هۆیه‌كن بۆ هه‌ڵكه‌ندن وهه‌ڵپاچینی دره‌خته‌كان، كۆنترۆڵ‌ نه‌كردنی به‌كارهێنانی كاره‌با و به‌كارهێنانی له‌ جیاتی سوته‌مه‌نی، بۆته‌ هۆی دانانی هه‌زاران موه‌لیده‌ی گازیی دوكه‌ڵكه‌ر له‌ناو شاره‌كاندا. به‌كار هێنانی سپلیت جۆره‌ها زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ …..هتد.
شاره‌وانی / دیزاینی شه‌قام وشۆسته‌كان و یوتێرنه‌كان، هۆیه‌كن بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و زیادبوونی دوكه‌ڵ‌ و گازی ژه‌هراوی، ته‌جاوزی دوكانداره‌كان و ده‌ستگێڕه‌كان وقه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی زه‌وی و نه‌خشه‌ی شار و شارۆچكه‌كان دیاریكردنی شوێنی قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان، شێوازی خانووبه‌ره‌ و ڕه‌نگه‌ كانیان، سیستمی ئاووئاوه‌ڕۆ ده‌كرێ بۆ هه‌ر بلۆكێ پرۆژه‌یه‌كی بچوكی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو دابین بكرێ تا بۆ ئاوه‌دانیی و شتن ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌ به‌كار نه‌هێندرێت، هه‌روه‌ها زۆریی كلۆر كه‌ ژه‌هره‌ له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌دا، سیستمی تر هه‌یه‌ بۆمامه‌ڵه‌ی خاشاك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌سكه‌وت و داهات بۆ حكومه‌ت نه‌ك خه‌رجیی.
ده‌كرا قه‌راغی شۆسته‌كان به‌پانتایی 40سم و به‌درێژایی شۆسته‌كان بكرێنه‌ دار و سه‌وزایی تا ڕێگربێت له‌ چوونه‌ سه‌رشۆسته‌ی ئوتۆمبیل و هاتنه‌ سه‌رشه‌قامی خه‌ڵك و ئاوه‌دانی ئاسان
گواستنه‌وه‌ / نه‌بوونی هۆی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌ تایبه‌ت ئه‌و ترامانه‌ی كه‌ به‌ كاره‌با كار ئه‌كه‌ن، وای كردوه‌ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت زۆربێ . بازرگانی / كوردستان بۆته‌ سه‌ره‌نوێلك بۆ به‌رهه‌می خراپی كۆمپانیاكانی جیهان، به‌هۆی هێنان و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌. كه‌ پڕن له‌ مادده‌ی ژه‌هراویی. به‌تایبه‌ت ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان ئه‌وانه‌ی پاتریان تیایه‌، یان خودی پاتریی ، هه‌روا هێنانی زۆرێك له‌ ئامێره‌كانی ئاماده‌كردنی خۆراك كه‌ له‌ و كانزا ژه‌هراویانه‌ دروست كراون كه‌ ناشێت بچێته‌ ناو جه‌سته‌وه‌ و مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ترسناك ده‌كات.
په‌روه‌رده‌ / ناوه‌نده‌كانی خوێندن شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مرۆڤه‌ كه‌ زۆرینه‌یان مناڵن، تا ئێستا سیستمی هه‌وا گۆڕكێ له‌ ناو خوێندنگه‌دا نیه‌ له‌ كاتێكدا پۆله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری تیایه‌ بۆیه‌ له‌وانه‌كانی 4و5 دا زۆربه‌یان به‌ هۆی كه‌می ئۆكسجینه‌وه‌ سه‌ریان دێشێ یان خه‌و ده‌یانباته‌وه‌،
ده‌نگدانه‌وه‌ واده‌كات وه‌ك ئه‌شكه‌وت له‌ هه‌ر گۆشه‌یه‌كی خوێندنگه‌دا ده‌نگێك هه‌بێت له‌ هه‌موولایه‌كه‌وه‌ ببیسترێت، ئاوی خوێندنگه‌ هه‌میشه‌ جێی مه‌ترسیه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌و ته‌نكیانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ربانه‌كانن سه‌ریان له‌سه‌ر نابێت. فرۆشگه‌ی خوێندنگه‌كان كه‌مترین مه‌رجی ته‌ندروستیان نیه‌.
ته‌ندروستی/ سیستمی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاكی نه‌خۆشخانه‌ و تاقیگه‌ و عیاده‌ و …..هتد نادروسته‌ و دواتر ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌ست مناڵ و ده‌می ئاژه‌ڵ به‌ تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ و عیاده‌ و تاقیگه‌ی نه‌خۆشییه‌ درمه‌كان كه‌ ده‌بێت ئاوه‌ڕۆكانیشیان تێكه‌ڵ به‌ ئاوه‌ڕۆی گشتی نه‌بێت .شوێن و بینای زۆربه‌ی تاقیگه‌و كاره‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌مترین مه‌رجی ژینگه‌یی تێدایه‌، بۆنمونه‌ هه‌ندێك له‌ سامپڵه‌كان به‌ هۆی ئه‌و پیسییه‌وه‌ كه‌ له‌ بنمیچی ژوره‌كانیانه‌وه‌ ده‌وه‌رێت تێك ده‌چێت.
نه‌خۆشخانه‌ ده‌بێت به‌پشتێنه‌یه‌ك له‌ دارو دره‌خت به‌ پانتاییه‌كی گونجاو ده‌وره‌ درابێت تا له‌ تۆز و دوكه‌ڵ و ده‌نگه‌ ده‌نگ و ژیانی خه‌ڵك دوور بخرێته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌، ئه‌وقاف، سامانه‌ سروشتیه‌كان، ڕۆشنبیری، ناوخۆ ، داد …هتد ده‌یان شێواز هه‌یه‌ بۆ چاكردنی كاره‌كانیان كه‌ له‌ دنیادا په‌یڕه‌وده‌كرێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌ها خۆراكییه‌كانی ناو ئه‌م رووه‌كانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچونی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتینیان لێ به‌رهه‌مدێت، چه‌ند ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort