سەرەکی » زانست » سه‌هۆڵه‌كه‌.. دڵی‌ زیندووی‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌

سه‌هۆڵه‌كه‌.. دڵی‌ زیندووی‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌

شه‌قامی (سالم) له‌ ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانی به‌ یه‌كێك له‌ جوانترین شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ داده‌نرێت، هه‌م به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شاره‌كه‌ ده‌كات به‌ دوو به‌شه‌وه‌‌و هه‌م به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ش كه‌ (سه‌هۆڵه‌كه‌) ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌. سه‌هۆڵه‌كه‌ كه‌ به‌ (دڵی‌ زیندووی‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌) ناسراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین‌و جه‌نجاڵترین بازاڕه‌كانی‌ سلێمانی‌ كه‌ شه‌وانه‌ به‌هۆی‌ جووڵه‌ی‌ خه‌ڵك‌و كراوه‌یی فرۆشگا‌و كۆگا هه‌مه‌جۆره‌كانی‌‌و هاموشۆی‌ ده‌ستگێڕه‌كانیه‌وه‌ زۆرترین كه‌س ڕووی‌ تێده‌كه‌ن‌و تا دره‌نگانی‌ شه‌و له‌وێ‌ ده‌مێننه‌وه‌.

شوێنێكی‌ بچووك‌و ناوێكی‌ شیرین
زۆنی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتی (حاجی جه‌مال)ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو نزیك پردی (ڕه‌ووف به‌گ). ناوه‌كه‌ی‌ له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كارگه‌ی دروستكردنی سه‌هۆڵی بنه‌ماڵه‌ی (سه‌ید قادر)ی لێبووه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوو ناوداری شاری سلێمانین‌و تا ئێستاش كارگه‌كه‌ هه‌ر ماوه‌. ئه‌م ناوه‌ ده‌ماوده‌م هاتووه‌‌و ئێستا بووه‌ته‌ ناوی‌ ڕه‌سمی‌ ئه‌و بازاڕه‌. گه‌رچی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ له‌ڕووی‌ جوگرافییه‌وه‌ پانتاییه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ نیه‌، به‌ڵام به‌ جوانترین‌و پرجووڵه‌ترین شه‌قامی شاری داده‌نرێت كه‌ ده‌مه‌و ئێواره‌ تاكو دره‌نگانێكی شه‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی سلێمانی‌‌و میوان‌و گه‌شتیاری‌ شاره‌كانی‌ تریش ڕووی‌ تێده‌كه‌ن بۆ پیاسه‌كردن‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌ خۆش‌و به‌تامه‌كانی، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كتربینین‌و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.

لێره‌ چی‌ ده‌بینیت؟ چی‌ ده‌گوزه‌رێت؟
له‌ ئێستادا له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ چه‌ندین فرۆشگایی جۆراوجۆر‌و عه‌ره‌بانه‌‌و دووكان‌و چایخانه‌‌و خواردنگه‌و سه‌مونخانه‌‌و كۆگای‌ جلوبه‌رگ‌و هۆڵی‌ وه‌رزشی‌‌و كافتریای‌ مۆدێرن‌و كتێبخانه‌‌و كاری‌ ده‌ستی‌ هه‌ن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین چالاكیی جه‌ماوه‌ریی هه‌مه‌چه‌شن.
هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ گردبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان كه‌ مۆركێكی‌ سیاسی یان نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌، لێره‌ ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ ڕۆژانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌هۆڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ مه‌یدانێكی‌ گه‌رمی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ لیست‌و كاندیده‌كان، جاروباریش هونه‌رمه‌ندان به‌شێوه‌ی‌ گرووپ یان تاكه‌كه‌س لێره‌دا چالاكی‌ هونه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و جۆش‌وخرۆشێكی‌ زیاتر ده‌ده‌ن به‌و خه‌ڵكه‌ی‌ كه‌ به‌وێدا تێده‌په‌ڕن. هه‌موو ئه‌مانه‌ سیمای‌ زۆنه‌كه‌یان له‌ كارگه‌یه‌كی‌ سه‌هۆڵه‌وه‌ گۆڕیوه‌ بۆ بازارێكی‌ كراوه‌ی‌ ناوازه‌‌و پڕجووڵه‌ی‌ شار.

سه‌هۆڵه‌ تادێت جوانتر ده‌بێت
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی درووستبوونی له‌ كارگه‌یه‌كی بچووكه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا سه‌هۆڵه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندی‌و جوانی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ هه‌میشه‌ شه‌قامه‌كه‌ به‌ زیندوویی بمێنێته‌وه‌. خاوه‌نی یه‌كێك چایخانه‌كان به‌ناوی‌ (هه‌ڤاڵ سه‌رحه‌د)، ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ، كه‌ دوو ساڵه‌ له‌و شوێنه‌دا كارده‌كات، پێی‌ ڕاگه‌یاندین: «سه‌هۆڵه‌كه‌ گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌‌و تادێت جوانتر ده‌بێت، چونكه‌ شه‌وانه‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌كان به‌ منداڵ‌و گه‌نج‌و پیرو ژن‌و پیاوه‌وه‌ ڕووی تێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ چاخواردنه‌وه‌یه‌كیش بێت.
گه‌نجێكی خه‌ڵكی‌ سلێمانی به‌ناوی‌ (هه‌ڵوێست نه‌وزاد) كه‌ خوێندكاری‌ زانكۆی‌ (كۆمار)ه‌‌و هه‌میشه‌ سه‌ردانی سه‌هۆڵه‌كه‌ ده‌كات، ده‌ڵێت: <>خواردن‌و خواردنه‌وه‌كان‌و كه‌شه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ وایكردوه‌ كه‌ من هۆگری‌ ئێره‌ بم، بۆیه‌ شه‌وانه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌م‌و كاتێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌م>>.

پیاوه‌ كتێب فرۆشه‌كه‌
له‌كۆنه‌وه‌ تائێستا كتێب‌و ڕۆژنامه‌ به‌شێكی‌ دانه‌بڕاو بووه‌ له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌، چونكه‌ به‌شی‌ زۆری‌ خوێندكاران‌و مامۆستایانی‌ زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و هونه‌رمه‌ندان‌و خه‌ڵكی‌ رۆشنبیر ڕووی‌ تێده‌كه‌ن.
كه‌م كه‌س هه‌یه‌ شه‌وانه‌ پیاوێكی‌ كڵاوله‌سه‌ری‌ باڵا مامناوه‌ند له‌نێوه‌ندی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌دا نه‌بینێت كه‌ به‌دیار كۆمه‌ڵێك كتێبی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ دانیشتووه‌‌و ده‌مه‌ته‌قێ‌ له‌گه‌ڵ كڕیار‌و خوێنه‌راندا ده‌كات. (ئارام غه‌مبار) كه‌ وه‌ك كتێبفرۆشی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ ناوی‌ ده‌ركردووه‌، پێی‌ راگه‌یاندین: «چه‌ندین ساڵه‌ لێره‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م، كتێبه‌ مێژوییه‌كانی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكانم وه‌كو ڕه‌مزێكی ئه‌م شاره‌ هێشتوۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها لێره‌دا من جۆره‌ها كتێب ده‌خه‌مه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران». غه‌مبار، خۆشحاڵیی خۆی‌ به‌وه‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ زۆرترین گه‌نج خوێنه‌ر‌و كڕیاری‌ كتێبه‌كانن>.

«به‌شه‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌»
له‌ ئێستادا به‌شێكی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ بووه‌ته‌ شوێنێكی مۆدێرن‌و سه‌نجراكێش به‌هۆی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین قاوه‌خاه‌ی سه‌رده‌میانه‌و هۆتێل ‌و مۆڵی گه‌وره‌، بۆیه‌ هیچ كه‌س لێره‌ بێزار نابێت. هاوشانی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ خواردن‌و كوردی‌‌و چا له‌سه‌ر شێوازی‌ جاران پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئێستا چه‌ند كۆشكێكی‌ خنجیلانه‌ی‌ قاوه‌ فرۆشی‌ دانراون كه‌ مۆركێكی‌ رۆژئاوایی جیاواز له‌ چایخانه‌ كوردییه‌كانیان هه‌یه‌.
(به‌ڕێز فه‌ره‌یدون) خاوه‌نی‌ یه‌كێك له‌ قاوه‌خانه‌ مۆدێرنه‌كان پێی‌ ڕاگه‌یاندین: «له‌م قاوه‌خانه‌یه‌دا ئێمه‌ چه‌ندین جۆری جیاوازی قاوه‌ پێشكه‌شی‌ میوانه‌كه‌نمان ده‌كه‌ین». هه‌روه‌ها وتیشی: «ئه‌م شوێنه‌، واتا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌، به‌ (به‌شه‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌) به‌ناوبانگه‌، چونكه‌ هه‌موو شته‌كانی‌ مۆركێكی‌ ئه‌وروپییان هه‌یه‌، هه‌ر له‌ كۆشكی‌ قاوه‌خانه‌كه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ شێوه‌ی‌ مێز‌و كورسییه‌كان‌و ئه‌و گۆرانی‌‌و موزیكانه‌ی‌ كه‌ لێره‌دا به‌ر گوێت ده‌كه‌ون».
* خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ چواره‌م، به‌شی‌ ته‌كنیكی‌ میدیا، كۆلێژی‌ ته‌كنیكی‌ كارگێڕی‌، زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌ها خۆراكییه‌كانی ناو ئه‌م رووه‌كانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچونی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی پرۆتینیان لێ به‌رهه‌مدێت، چه‌ند ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort