سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » هیندستان و چین و باشووری ئەفریقا و روسیاش بەیانێکی هاوبەش دژی ئەمریکا دەردەکەن

لووتکەی سەرانی گرووپی 20 دەستیپێکرد

هیندستان و چین و باشووری ئەفریقا و روسیاش بەیانێکی هاوبەش دژی ئەمریکا دەردەکەن

رۆژی هەینی 30.11 لە بۆینس ئایریس پایتەختی ئەرژەنتین سەرانی گرووپی 20 کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێت لەسەروهەمووشیانەوە « بازرگانی جیهانی، کێشەکانی ژینە و ئاسایشی جیهانی». خاڵی گرنگی تر مەسەلەی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بوو، کە ئەویش پێش کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە، هەروەها بەشداربونی میر محەمەدی جێنشینی مەلیکی عەرەبستانی سعودیەش، مایەی گرنگی پێدانی میدیاکانی جیهان بوو.

کۆبوونەوەیەکی تایبەت
ئەم کۆبوونەوەیە کە یەکێکە لە کۆبوونە سیاسییە گەورەکانی جیهان، هەرئەمەش وایکردووە کە حکومەتی ئەرژەنتین گرنگی زۆری پێبدات، تەواوی قووتابخانەکانی شارەکە لە رۆژی هەینی دادەخرێت، هەروەها نزیکەی 20 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی لە شەقامەکاندا دابەزاند، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندانی گەورە لە دژی کۆبونەوەکە و تەنگەژەی ئابوروی رێکخرا.

بەیانیكی هاوبەش
بە چەند سەعاتێک پێش کۆبونەوەکە «روسیا و چین و باشووری ئەفریقا و هیندستان» بەیانێکی هاوبەشیان لە دژی سیاسەتی بەرگری بازرگانی و گومرگی بڵاوکردەوە، ئامانجی سەرەکیان سیاسەتەکانی دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمریکا بوو.

دیالۆگ و دیالۆگ
وابڕیارە لەم کۆبونەوەیەدا کۆمەڵێک کێشەی ئابووریی و سیاسیی و ژینگەیی باسبکرێت، چارەسەرکردن و رێکەوتنیش لە نێوان سەرانی ئەم گرووپە زۆر قوورسە، بەڵام «ماوریسیۆ ماکری» سەرۆکی ئەرژەنتین کە میوانداری ئەم کۆبوونەوەیە دەکات، بە میدیاکانی راگەیاند: تاکە چارەسەر بۆ کێشەکان، تەنها و تەنها، دیالۆگ و دیالۆگ و دیالۆگە.

هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین
وابڕیار بوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، لەو کۆبونەوەیەدا لە بۆینس ئایریس کۆببنەوە، بەڵام کۆشكی سپی لە بەیانیکدا رایگەیاند: ئەو کۆبونەوەیە هەڵوەشاوەتە، ئەوەش بەهۆی ئەو گرژییە نوێیانەی کە لە چەند رۆژی پێشوودا لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا روویدا، بەهۆی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک کەشتی ئۆکرانی لەلایەن سوپای روسیاوە.

مێرکل نەیتوانی بەشدار بێت
خالێکی تری سەرنجراکێشی کۆبونەوەکە، بەشدارنەبوونی ئەنجیلا مێرکلی راویژکاری ئەڵمانیایە، کە ئەمەش یەکەمجارە نەتوانێت بەشداربێت، ئەوەش بەهۆی بونی کێشەی تەکنیکی لە فرۆکەکەیدا، کە وایکرد بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا و پاشان بە فرۆکەی ئاسایی سەردانی ئەرژەنتین بکات. ئەمەش بووە مایەی سەرنجدانی میدیاکانی جیهان.

میر محەمەدی سعودیە
کەسیکی تر کە بووە مایەی سەرنجی میدیاکان. میر محەمەدی جێنشینی مەلیکی سعودیە بوو، چونکە ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆی کوشتنی جەمال خاشقجییەوە، رووبەروی رەخنەی توندی میدیاکانی جیهان بۆوە.

گرووپێکی بەهێزی جیهان
ئەم گرووپە لە ساڵی 1999 ەوە دامەزراوە، لە 19 دەوڵەت پێکدێت ، هەروەها یەکێتی ئەوروپاش وەکو رێکخراوێکی جیهانی بەشدار دەبێت. ئەم گرووپە 85% ی ئابوروی جیهان و 1/3 دانیشوانی جیهانیش پێکدەهێنن، یەکێکە لە گرووپە سیاسیی و ئابورییە گەورەکانی جیهان، کە کاریگەری بەسەر جیهانەوە هەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەندەنووسیا: ژمارەی قوربانیان بەرز دەبێتەوە

هەتادێت ژمارەی قووربانیانی تسوونامیەکەی ئەندەنوسسیا زیاتر دەبێت، ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort