سەرەکی » راپۆرت » وەفدی یەكێتی لە بەغدا زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەكات

وەفدی یەكێتی لە بەغدا زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەكات

وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدایە و بڕیارە زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق و لایەنە سیاسییەكاندا بكات.

״گفتوگۆی بەرپرسیارانە״
ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردوویدا پرۆسەی سیاسی ‌و حوكمڕانی لە عیراقدا، تاوتوێكرد و جەختی لەوە كردەوە «قۆناغێكی نوێ لە پرۆسەی سیاسی ‌و حوكمڕانی لە عیراقدا هاتوتە ئاراوە، كە دەرفەتێكی لەباری رەخساندووە گفتوگۆی بەرپرسیارانە لەنێوان هەرێم ‌و ناوەند دەستپێبكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ‌و بەدیهێنانی مافە دەستووری ‌و دیموكراسییەكانی گەلی كوردستان»، لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە «بێگومان یەكڕیزیی ‌و یەكوتاریی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا پێویستییەكی گرنگی قۆناغەكە ‌و سەركەوتنی گفتوگۆكانیش دەبێت». هەر بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە «ئەنجومەنی سەركردایەتی پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێست ‌و هەنگاوەكانی سەرۆك كۆماری عیراق ‌و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپاتكردەوە و پێداگریشیكرد لە وەرگرتنی پشكی یەكێتی لە كابینەی نوێی حكومەتی فیدرالی عیراقدا».

رەتكردنەوەی بڕیارە نادەستوورییەكان
ئەنجومەنی سەركردایەتی لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیدا دۆخی كەركوك ‌و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكانی هەڵسەنگاند و دۆخی ناجێگیر و نائاسایی ئەو ناوچانە ‌و هەندێ‌ لەو هەوڵ ‌و بڕیارانەی، بۆ سەرلەنوێ‌ شێواندنی دیمۆگرافیای كەركوك ‌و ئارامی ‌و ئاسایشی هاووڵاتیان دەدرێن، بە وردی تاوتوێكرد، سەرلەبەری ئەو هەوڵ ‌و بڕیارە نادەستووریانە رەتدەكاتەوە، هەوڵەكانیشی چڕدەكاتەوە بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە».

وەفدی یەكێتی لە بەغدایە
لەلایەكی دیكەوە، مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmediaی راگەیاندووە «دوێنێ وەفدی باڵای یەكێتی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبۆوە و تەئكیدیان لە وەرگرتنی ئیستحقاقی پشكی كورد بەگشتی لە كابینەی نوێی حکومەتی عیراق و پشكی یەكێتی كردەوە». وتیشی: وەفدی یەكێتی بۆ ئیستحقاقی كورد و یەكێتی لە بەغدایە و ئێمەش وەك پەرلەمانتاران بەزووترین كات دەگەڕێینەوە بەغدا تا رۆژی سێشەممە 4/12/2018 ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بین، كە بڕیارە لەكۆبوونەوەكەدا پێكهاتەی حكومەتی نوێی عیراق تەواو بكرێت.

ئامانجی سەردانەكە
هەرلەوبارەیەوە، وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی رایگەیاندووە «وەفدی باڵای یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە عیراقییەكاندا كۆدەبێتەوە، بە مەبەستی تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كە یەكێتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت وەزارەتێك لە كابینەی نوێدا وەربگرێت». راشیگەیاند: جگە لەسەردانی ئەو وەفدە، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە لیژنەیەكی هەمیشەیی لە بەغدا دروستبكات، بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و لایەنە عیراقییەكان.

״ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك״
لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی و فراكسیۆنی سەوز بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك د.بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: یەكێتی تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان دەكاتەوە و هەموو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییەكانیش رەتدەكاتەوە، وتیشی: پێویستە بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پارێزگارێكی نوێ كە لە پشكی كورد و یەكێتی بێت بۆ كەركوك دابنرێت.

بەیاننامەی مەڵبەندی كەركوك
هەر لەبارەی دۆخی كەركوكەوە، مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە ‌و تێیدا داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەكات كە بەرپرسیارێتیی دەستووری ‌و یاسایی لە ئەستۆ بگرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە هەوڵانەی كە بەمەبەستی چاندنی تۆوی دووبەرەكی لەنێو رۆڵەكانی كەركوكدا دەدرێن، هەروەها دژی هەموو ئەوانە بووەستنەوە كە دەیانەوێت باز بەسەر دەستوور ‌و یاسادا بدەن، لەكاتێكدا نەخشەڕێگەی دەستووری ‌و یاسایی هەیە ‌و خۆی لە مادەی 140ی دەستووردا دەبینێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی تەئكیدیش دەكاتەوە «هەموو بڕیارە نادەستووری و نایاساییەكان رەتدەكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێگەیەكی یاسایی ‌و دەستووری دەگرینەبەر».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەڵوێستی یەكێتی نەگۆڕە

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، دوایین هەڵوێستەكانی یەكێتی‌و قۆناغی نوێی كاركردنی راگەیاندنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort