سەرەکی » دۆسێ » هەڵبژاردن لە بەحرەین بەڕێوەچوو

ئۆپۆزسیۆن بەشداریی نەكرد

هەڵبژاردن لە بەحرەین بەڕێوەچوو

لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەنگەدەران لە بەحرەین دەنگیاندا، پرۆسەكەش لە نێوەندی بانگەشەكانی بایكۆتكردن و رێگرتن بوو لە بەشداریی رەوتە ئۆپۆزسۆینەكانی شیعە لە وڵاتەكە.
بەرپرسان رایانگەیاندبوو، رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەكەدا لەسەدا 67 بووە.
سوننەكان لە بەحرەین دەستییان گرتووە بەسەر حكومەت و پەرلەماندا، بەر لەوەش حكومەت حزبە سیاسییەكانی ئۆپۆزسیۆنی هەڵوەشاندبۆوە كە نوێنەرایەتی زۆرینەی شیعەكانیان دەكرد لە وڵاتەكەدا.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەكانیدا، نیگەرانی دەربڕیبوو بەرانبەر بە «دەستگیركردن و ترساندن و بێدەنگكردنی ئۆپۆزسیۆن لە بەحرەین».
بەحرێن لە ساڵی 2011 تەنگژەی گەورەی بەخۆوەبینی و لەو دەمەدا هێزە ئەمنییەكان ناچاربوون رووبەڕبووی ناڕەزایەتییەكانی ئۆپۆزسیۆن ببنەوە كە لە زۆرینەی شیعەكان پێكهاتووە و داوای «چاكسازیی دەستوری» كرد كە لێوەی سەرۆك وەزیران هەڵببژێردرێت.
بەر لە هەڵبژردنەكە كە لە 24ی تشرینی دووەمی 2018 ئەنجامدرا، چالاكوانان داوای بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانیان كرد و پرۆسەكەیان بە «شانۆگەری» وەسفكردبوو.
شانشینی بەحرێن رێوشوێنی توندی بەسەر ئۆپۆزسیۆندا سەپاند لە دوای ناڕەزایەتییەكانی ساڵی 2011، كە لەڕێی هاتنەناوەوەی هێزەكانی سعودیە بۆ یارمەتیدانی دەزگا ئەمنییەكانی بەحرێن لەپێناو دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان هاتنە وڵاتەكە.
حكومەتی بەحرەین، ئێران تۆمەتبار دەكات بە «هاندانی» بەشێك لە شیعەكانی وڵاتەكە لە دژی خانەوادەی فەرمانڕەوا. سعودیەش ترسی هەیە تەنگژەكان لە بەحرێن ببێتە مایەی هاندەر بۆ هاوڵاتیانی شیعە لە وڵاتەكەی، و مەنامەش بە هاوپەیمانی ستراتیژی خۆی دادەنێت لە دژی «هەژمونی ئێرانی» لە ناوچەكە.
بەحرەین پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ ولایەتە یەكگرتووەكان هەیە، بەو پێیەی كەشتیگەلی پێنجەمی دەریاوانی ئەمریكایی لە كەنارئاوەكانی لەنگەریی گرتووە.

حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن
حكومەتی بەحرەین، دەركەوتووترین حزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی و{تەكەی هەڵوەشاندۆتەوە و رێگەی لە ئەندامەكانی گرتووە بەشداریی لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن.
سەید ئەحمەد وەداعی، كە كەسێتییەكی ئۆپۆزسیۆنە و بەڕێوەبەری پەیمانگەی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراتییە لە لەندەن، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندبوو»ناكرێت هەموو ئۆپۆزسیۆن سەركوتبكرێن و بخرێنە زیندانەكانەوە، پاشان داوای شتێك بكرێت كە هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانە، و داوا لە گروپە نبێودەوڵەتییەكان بكرێت رێزی لێبگرن».
دەسەڵاتداران دەڵێن، ژمارەی كانددیدەكان گەیشتبووە 506 كاندید كە 137 كەسیان بۆ ئەنجومەنە خۆجێییەكانە، و ژمارەی ژنانیش لەنێوان كاندیدەكاندا گەیشتبووە رێژەیەكی «بێ‌ پێشینە». حكومەت پێیوایە رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەكەدا زۆر بەرزتر بووە لەو رێژەیەی لە ساڵی 2014دا تۆماركرا كە لەسەدا 53 بوو، بەبێ‌ بەشداریی ئۆپۆزسیۆن.
ژمارەی ئەو دەنگەدەرانەی ناوییان تۆماركرابوو، لە هەڵبژتاردنەكەدا 365 هەزار كەس بوون، بۆ ئەو مەبەستەش 56 ناوەندی دەنگدان لە وڵاتەكەدا كرابۆوە. كاندیدەكان كێبڕكێیان بۆ 40 كورسی پەرلەمان كردووە كە دەسەڵاتێكی سنورداریی هەیە.
پێشتر، وەزیری تاوخۆی بەحرەین داوای لە هاوڵاتییان كردبوو، گوێنەدەنە پڕوپاگەندەكان و هەواڵەكان لە «سەرچاوە باوەڕپێكراوەكانەوە» وەربگرن.
وەزارەتەكە لە ئەكاونتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردبۆوە»ئەو مەسجانەی پێتات دەگات و دەڵێن ناوەكەتان سڕدراوەتەوە، و داواتان لێدەكات لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ نەدەن، راست نیین».
زۆرێك لە شیعەكان دەڵێن، لە كارە حكومییەكان بێ‌ بەش كراون و وەها مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە هاوڵاتی پلە دوو بن لە وڵاتەكەدا كە ژمارەی دانیشتوانی ملیۆنێك و 500 هەزار كەسە.
دەسەتداران ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە و دەڵێن، ئێران هانی دروستبوونی تەنگژە دەدات لە بەحرەین، و بەشێك لە بەحرێنییەكان پاڵدەنێت تا پەلاماریی دەزگا ئەمنییەكان بدەن بە بۆمب و پێكداهەڵپژانیان لەگەڵدا بكەن، ئێرانیش لای خۆیەوە هەموو ئەو قسانە رەتدەكاتەوە.

دەستگیركردن و دەركردنی نەیاران لە وڵاتەكە
زۆرێك لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، باس لەوە دەكەن كە ئۆپۆزسیۆن و نەیارە سیاسییەكان لە بەحرێن، رووبەڕووی دەستگیركردن و ئەشجەدان دەبنەوە، و هەندێكیش لەوانەی كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگەی بەحرەینی هەیە، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە وڵاتەكە دەركراون.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، زیندانەكانی بەحرێن، زۆرێك لەو كەسێتیانە لەخۆدەگرن كە لە خۆپیشاندانەكانی لە ساڵی 2011دا بەشدارییان كردووە، وێڕای ئەوانەش كە خۆیان بە مورید و شوێنكەوتەی شێخ عیسا ئەلقاسم و پیاوە ئاینییەكانی تری بەحرێن دادەنا.
راپۆرتەكان دەڵێن، ئەوانەی لە ریزەكانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەدابوون و چالاكی سیاسییان هەبوو، یان لە زیندانەكاندا، یان بەرەو دەرەوەی بەحرێن هەڵاتوون، و لە وڵاتان داوای پەنابەری سیاسی دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort