سەرەکی » دۆسێ » ئیمارات لە «سیخوڕێكی بریتانی» خۆش دەبێت

بەزیندانیی هەتاهەتایی حوكمدرابوو

ئیمارات لە «سیخوڕێكی بریتانی» خۆش دەبێت

دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، لێبوردنی سەرۆكایەتی بۆ ماتیۆ هیدگیز ئەكادیمستی بریتانی دەردەكات كە لەدوای تۆمەتباركردنی بە سیخوڕی، سزای زیندانی تاهەتایی بەسەرداسەپێنرابوو.
وتەبێژی حكومەتی ئیماراتی لەڕێی تەلەفیزیۆنی رەسمی وڵاتەكەوە، لێبوردنەكەی راگەیاند.
وتەبێژەكە سەرلەنوێ‌ تەئكیدی لەسەر بڕوای دەسەڵاتدارانی ئیماراتی كردەوە كە هیدگیز سیخوڕی بریتانیا بووە، بەڵام لێی خۆش بوون.
جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لای خۆیەوە رایگەیاندبوو كە حكومەت «هیچ بەڵگەیەكی نەبنیوە راستی تۆمەتی سخوڕییەكەی بسەلمێنێت»
هیدگیزی تەمەن 31 ساڵ، تۆمەتی سیخوڕی رەتكردبۆوە و رایگەیاندبوو، سەرقاڵی ئامادەكردنی توێژینەوەیەك بووە بۆ نامەی دكتۆرا لە زانكۆی دارمی بریتانی كە بەشێكی پەیوەندی بە ستراتیژی ئەمنی ئیماراتەوە هەبووە، بەڵام داواكاریی گشتی ئیمارات باسی لەوەكردبوو كە هیدگیز دانی بە تۆمەتەكەیدا ناوە.
ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری دانێلا تیگادای هاوسەرەكەی كە داوای لە دەسەڵاتدارانی ئیمارات كردبوو لێی خۆش ببن، بڵاویكردبۆوە «بەرگەی چاوەڕوانی گەڕانەوەی ماتیۆ ناگرم».
تیگادا ئەو تۆمەتانەی رەتكردبۆوە كە رووبەڕووی هاوسەرەكەی كرابووەنەوە و بە (بی بی سی) راگەیاندبوو، هەواڵی لێوردنەكە لەناكاو بووە و زۆر زۆر خۆشخاڵ بووە بە ئازادكردنەكەی.
ئیمارات دەڵێت، بڕیاری لێبوردنەكە لەنێوان زنجیرەیەك بڕیاردا بوو كە لە وڵاتدا بەبۆنەی رۆژی نیشتمانییەوە دەركراون.
داواكاریی گشتی ئیماراتی پێشتر رایگەیاندبوو، هیدگیز لەبەردەم دادگایەك لە ئەبو زەبی، دانی بە «تۆمەتی سیخوریدا» ناوە بۆ بەرژەوەندی حكومەتی بریتانیا كە خۆی لەخۆیدا زیانگەیاندنە بە ئاسایشی سەربازی و ئابوری و سیاسی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، بۆیە سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەڕێی ئاژانسی دەنگوباسی رەسمی وڵاتەكەوە (وام) بەیاننامەیەكی بڵاوكردبۆوە و تێیدا رایگەیاندبوو»ئەو كەیسەی لە دژی ماتیۆ هیدگیز بەرزكرایەوە، پشتی بە بەڵگە یاساییەكان بەستووە لەڕێی پشكنینی ئامێرە كۆمپیوتەرییە تایبەتییەكانی كە زانیاریی هەواڵگرییان تێدابووە و دەزگاكانی ئاسایشی ئیماراتی ئاشكرای كردوون، وێڕای ئەو بەڵگانەش كە هیدگیز بۆخۆی پێشكەشی كردبوون».
ئاژانسی دەنگوباسی رەسمی ئیمارات بڵاویكردبۆوە، خێزانەكەی هیدگیز لەڕێی «فەرمانبەرانی كونسوڵخانەی بریتانیا و رێڕەوە رەسمییەكانەوە» داوای لە سەرۆكی دەوڵەت كردبوو لێی خۆش ببن.
وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێكردبوو، لە دوای تەواوكردنی رێوشوێنە رەسمییەكان، رێگە بەو ئەكادیمیستە بریتانییە دەدرێت، وڵات جێبهێڵێت.
هاوڕێكانی و ئەندامانی خێزانەكەی ماتیو هیدگیز، ئەكادیمستی بریتانیی كە لە ئیمارات بە تۆمەتی سیخوڕی زیندانی كرابوو، بەر لە دەرچوونی لێوردنەكە، رەتیانكردبۆوە كاریی سیخوڕی كردبێت.
هیدگیز بە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كەسێكی نامۆ نییە، پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە ناوچەكەدا كاریی كردووە، بەڵام گەشتی ئەمجارەی بۆ توێژینەوە لەپێناو دەستخستنی پلەی دكۆترا، بووە مایەی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیماراتەوە دەستگیر بكرێت.
لە 21ی تشرینی دووەمی 2018، سزای زیندانی تاهەتایی بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ بریتانیا»ی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دوای پێنج رۆژ لە دەرچوونی ئەو حوكمە، لێبوردنی سەرۆكایەتی لەلایەن دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیەوە بۆ دەركرا.
ئەو پیاوە تەمەن 31 ساڵە لەپاش دەستگیركردنی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی بریتانیەوە، هاوڕێكانی و ئەندامانی خێزانەكەی تەئكیدییان لەسەر بێتاوانی كردبۆوە و بە قوربانی ناویان بردبوو.

ماتیۆ هیدگیز كێیە؟
وەها باسی خۆی دەكات كە «شرۆڤەكاریی زانیارییەكانە لە كۆمپانیای زانیارییە ئیلیكترۆنییەكان لە بریتانیا»، وەك راوێژكاری لە دامەزراوەی «گاڵف ستیت ئەنالیتكس»ی راوێژكاریی لە كانوونی دووەمی 2016وە كاریی كردووە.
توێژینەوەكانی باسیان لە بابەتەكانی وەك بەرگری و ئاسایش و كاروباریی نێودەوڵەتی و سیاسەتی سەربازیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕست كردووە.
لە سەرەتای چالاكییەكانی بۆ دەستبەركردنی پلەی دكتۆرا لە زانكۆی درام، وەك توێژەری یاریدەدەر لە پەیمانگە توێژینەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسلامی سەر بە زانكۆكە كاریی كردووە.
هاوسەرگریی كردووە لەگەڵ دانێلا تیگانا، توێژەر لە كاروباری یاسای نێودەوڵەتی كە دەگوترێت لەكاتی خوێندنی لە زانكۆی ئكستەر یەكترییان ناسیوە.

پاشخانەكانی
هیدگیز لە ناوچەی «سری»بریتانیا لەدایك بووە و لە خوێندنگەی «رانلیگ»ی ناوخۆیی سەربەخۆ لە نزیك گیلفۆرد، چۆتە بەر خوێندن.
لەماوەی خوێندنی لە خوێندنگە و زانكۆ، كاتەكانی پشووی لە ئیمارات بەسەر بردووە لەگەڵ خێزانەكەی كە لەوێ‌ كارییان كردووە.
وێڕای ئەوەی خزمەكانی دەڵێن، نازانێت بە زمانی عەرەبی بخوێنێتەوە و بنوسێت، ئەوەی لە زانكۆی درام سەرپەرشتی نامەی دكتۆراكەی كردووە دەڵێت»وڵاتەكە بەباشی دەناسێت».
كلیف جۆنز دەڵێت (هیدگز) «روخسارێكی زۆر ناسراوە»، و «بژاردەی سیاسی ئیماراتی» بەباشی دەیناسن.
هەر بە گوتەی جۆنز»زۆرێك لە لەو كەسانەی هیدگز لە ئیمارات سەردانی كردوون و قسەی لەگەڵدا كردوون سەبارەت بە سەرپەرشتیكردنی توێژینەوەكانی بۆ دكتۆرا، لە نزیكەوە ناسیویانە، یان كارییان لەگەڵدا كردووە».
پێدەچێت ئەو ناوچەیەی جیهان بەشێوەیەكی تەواوەتی جێگەی بایەخی بوبێت.
پلەی ئەكادیمی لە زانكۆكانی برادفۆرد هەبوو و پلەی ماستەریشی لە زانكۆی ئیكستەر بەدەستهێناوە وەك پسپۆڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان.
«چی هاندەر بوو بۆ خەرجی سەربازی لە ئیمارات لە ساڵی 2001وە؟»، ناونیشانی نامەی ماستەرەكەی بووە.

بەر لەدەستگیركردن
بۆ دەستبەركردنی پلەی دكتۆرا، هیدگیز لە ساڵی 2015دا پەیوەندی كردبوو بەر زانكۆی درام، توێژینەوەی لەسەر كاریگەریی راپەڕینەكانی «بەهاری عەرەبی» دەكرد لەسەر وڵاتانی كەنداو.
بایەخی تایبەتی بۆ «پەرەسەندنی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی»ناوچەكە بوو.
بایەخەكانی تری لە توێژینەوەكاندا وەك لە سیڤییەكەیدا لە زانكۆی درامدا خراوەتەڕوو، پەیوەندییە مەدەنییە سەربازییەكان، و سیاسەتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و توێژینەوە ئەمنییەكان، و ئابوری سیاسی بووە.
زانكۆی درام لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ زانكۆی ئیكستەر رایانگەیاندبوو»هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی ماتیۆ رێڕەوێكی جگە لە رێڕەوی ئەكادیمی شیاوی گرتبێتەبەر».
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو»نامەكەی تا ئەندازەیەكی باش وەك ئەوەی بە تەواوەتی رێكەوتنی لەسەركراوە لەگەڵ توێژینەوە و رێوشوێنە ئاكارییەكاندا بەئەنجام گەیشتووە».

كارەكانی
هیدگیز لە ناوچە جیاجیاكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كاریی كردووە بۆ پێشكەشكردنی شرۆڤەكانی لەو بوارانەی پەیوەندییان بە بەرگری و ئاسایش و سیاسەتی كەنداو و كاروباری نێودەوڵەتی و توانا سەربازییەكانەوە هەیە.
توێژینەوەكانی، باس لە تەكنەلۆجیای شەڕەكان و خەرجی بەرگری لە دەوڵەتی ئیمارات، و ستراتیژی سیاسەتە سەربازییەكان دەكەن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
لە مانگی ئاداری رابردوو وتارێكی بۆ ئەنجومەنی سیاسەتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نوسیبوو كە بارەگاكەی لە ولایەتە یەكگرتووەكانە و تێیدا باسی لە ئایندەی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین و (ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو) كردبوو كە ئیمارات ئەندامە لە ئەنجومەنەكەدا.
هیدگیز، كاریی بۆ پەیمانگەی شرۆڤە سەربازییەكانی خۆرهەڵاتی نزیك و كەنداو (سەنتەرێكی توێژینەوەیە لە دوبەی)، و كۆمپانیای «بابلیۆن كۆمیونیكیشنز» بۆ خزمەتگوزارییە میدیاییەكان كردووە.

گەڕایەوە بریتانیا
دوای ئەوەی ئەوەی گەیشتەوە وڵاتەكەی، ماتیۆ هیدگیز ئەكادیمستی بریتانی كە لە ئیمارات بە سیخوڕی تۆمەتبار كرابوو، گەیشتەوە وڵاتەكەی و سوپاسی دانێلا تیگادای هاوسەری كرد گە «بەوپەڕی بوێری و توانایەكییەوە»، یارمەتیداوە بۆ ئازادبوون.
ماتیۆ هیدگیزی تەمەن 31 ساڵ، سەرلەبەیانی 27ی تشرینی دووەمی 2018 لەپاش لێبوردنی سەرۆكایەتی ئیماراتی، لەڕێی فڕۆكەخانەی هیترۆوە گەیشتەوە بریتانیا.
بە گوتەی ئەو ئەكادیمستە بریتانییە»نەیدەتوانی ئازاد ببێت بەبێ‌ دانێلای هاوسەری, ئاگاداربووە كە چۆن لێرەوە بۆ ئەوێ‌ هاتووچۆی كردووە. ئەو بەهێز و ئازایە، باشترین شت بەوەیە كە دانێلا و ئەندامانی خێزانەكەم جارێكی تر لە دوای ئەو نەهامەتییە بینیوە».
هیدگیز كە لە فڕۆكەخانەی دوبەی لە مانگی ئایاردا دەستگیركرابوو، رایگەیاندبوو»بێ‌ تاوانە، و ماددەیەكی وەك بەشێك بۆ توێژینەوەی نامەی دكتۆراكەی لە زانكۆی دارم كۆدەكردەوە كە پەیوەندی بە ستراتیژی ئاسایشەوە هەبوو لە ئیمارات».
بەڵام وتەبێژێكی حكومەتی ئیماراتی رایگەیاندبوو كە «هیدگیز لەسەدا سەد، كارمەندێكی نهێنی هەواڵگری بووە».
بریتانیا لەپاش لێبوردنەكە، سوپاسی ئیماراتی كردبوو كە 700 زیندانی تری ئازادكرد كە لەنێوانیاندا هیدگیزی تێدابوو، لێبوردنەكەش لەلایەن شێخ خەلیفە سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتەوە دەركرابوو بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی وڵاتەكە لە كۆتایی مانگی رابردوو.
لێبوردنەكە دوای ئەوە هات كە دەسەڵاتداران تۆمارێكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە لە میانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ هیدگیز كە تێیدا دەڵێت، كاریی بۆ دەزگای هەواڵگری بریتانیا كردووە و سەر بە (ئێم ئەی 6) بووە.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا، سوپاسی دەوڵەتی ئیماراتی كردبوو كە لەندەن بە هاوپەیمانێكی ستراتیژی خۆی دادەنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوسەرەكەی هیدگیز لە 27ی تشرینی دووەمی 2018 رایگەیاندبوو»هەست بە دڵخۆشییەكی گەورە دەكات لەپاش گەڕانەوەی ماتیۆ، ئەوان پێویستیان بە كاتە تا لەو نەهامەتییەی پێیدا تێپەڕین، تێبگەن».
بە وتەی دانێلا تیگادا»نابێت كەس بەو قۆناغەدا تێبپەڕێت كە ئەوان پێیدا تێپەڕین، هاوسەرەكەی پێویستی بەكاتە تا رەوشەكە تێدەپەڕێنێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناكۆكی لە نێوان حەكیم و خەزعەلیدا دروست دەبێت

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort