سەرەکی » راپۆرت » خولی دووەمی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكات

ئەمڕۆ (نوێنەران) پێكهاتەی (حكومەت) تەواودەكات؟

خولی دووەمی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكات

لە بەغدا و هەرێمی كوردستان هێشتا دۆسێی (حكومەتی نوێ) پرسێكی گەرمە، لە هەرێمی كوردستان دوێنێ كاندید بۆ سەرۆكایەتیی حكومەتی نوێی هەرێم دیاریكرا و لە بەغداش بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و پێكهاتەی حكومەتی نوێی عیراق تەواو بكات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە
گفتوگۆ و ململانێكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتی نوێی عیراق و متمانەدان بە هەشت وەزیری دیكەی كابینەكە بەردەوامە. بۆ ئەو مەبەستەش دوای چەند جارێك دواخستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران كە دواترینیان رۆژی سێشەممەی رابردوو بوو، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە، بەڵام هێشتا دیارنییە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەم پرسە یەكلادەكاتەوە، یان بەهۆی بەردەوامبوونی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە، گفتوگۆی ئەم پرسەش بەردەوام دەبێت؟.

سەرۆك كۆمار: پەلە بكرێت لە تەواوكردنی كابینەی وەزاریی
دوێنێش د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە بەغدا پێشوازییكرد لە فالح فەیاز سەرۆكی هاوپەیمانیی بزووتنەوەی (عەتا‌ء).
سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە «پێویستە پەلە بكرێت لە تەواوكردنی كابینەی وەزاری و جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران».

وەفدی یەكێتی لە بەغدا: سازش لەسەر مافی كورد و یەكێتی ناكەین
لەلایەكی دیكەوە، وەفدی باڵای یەكێتی لە بەغدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق و لایەنە سیاسییەكاندا كرد.
د.جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاندووە: وەفدی یەكێتی لە بەغدا زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و بەرپرسانی حكومەت كردووە، «وەفدی یەكێتی لەگەڵ د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و عەمار حەكیم و موقتەدا سەدر و قەیس خەزعەلی كۆبۆتەوە»، وتیشی: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ یەكلاكردنەوەی وەزارەتێك بۆ یەكێتی لە حكومەتی نوێی عیراقدا، ئاماژەی بەوەشداوە «بەهیچ شێوەیەك یەكێتی سازش لەسەر مافەكانی گەلی كورد و مافەكانی خۆی ناكات».
هەروەها مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی سەوز دەڵێت: لە كۆبوونەوەكانی وەفدی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتی نوێی عیراق و ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان كراوە.

وتەبێژی پارتی: لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین
پەیوەست بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە و دوای كۆبوونەوەكەش مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو. وتەبێژی پارتی لە لێدوانەكەیدا كە ماڵپەڕی رەسمیی پارتی بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە «لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا بە دیاریكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكایەتیی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم». دەشڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین و لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە، «ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئیمنكی، هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی ئەندامانی لیژنەكەن». وتیشی: قسە لەسەر ئەوە نەكراوە كە سەرۆك وەزیران چەند جێگری دەبێت، «ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەكان بە یەك پاكێج قسە دەكەین و تەسەور دەكەم پێكهێنانی حكومەت هێندە ئەستەم نەبێت».

وتەبێژی یەكێتی: رێز لە بڕیارەكەی پارتی دەگرین
هەردوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: رێز لە بڕیارەكەی پارتی دەگرین. وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكانی حكومەتی نوێی هەرێم.
وتەبێژی یەكێتی وتیشی: دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كۆبوونەوەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دواكەوت، لە یەكەم كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتیشدا باس لە بەرنامەی كاری هاوبەش بۆ حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بۆ چوار ساڵی داهاتوو كرا، راشیگەیاند: پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم. «ئومێد دەكەین پێش كۆتایی ئەمساڵ مەسەلەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم یەكلابكرێتەوە». ئەوەشی خستەڕوو: لە كۆبوونەوەی پێشتری یەكێتی و پارتیدا باسی پۆستی سەرۆكی هەرێم كراوە، لە كۆبوونەوەكانی داهاتووشدا باسی دەستووری هەرێم دەكەین كە لەناو دەستوورەكەدا دەسەڵات و شێوەی كاركردنی سەرۆكی هەرێم دیاریدەكرێت، بەڵام ئێستا قسە لەسەر پێكهاتەی حكومەتی نوێی هەرێم دەكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كاریگه‌رییه‌كانی‌ رابردوو له‌سه‌ر كارلێك‌و رووداوه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست له‌ 2019دا

سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ موسته‌قبه‌ل پاشماوه‌كانی‌ رابردوو ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ بزوێنه‌ره‌كانی‌ كارلێكی‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort