سەرەکی » ئاراستە » شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارێکی نوێ بۆ ژنە کارت فرۆشەکە دەدۆزێتەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارێکی نوێ بۆ ژنە کارت فرۆشەکە دەدۆزێتەوە

دوای ئەوەی ڤیدیۆی ژنێکی بەتەمەن لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە کەلەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا کارتی مۆبایل دەفرۆشێت، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەرفەتی کارکردنی بۆ دەستەبەرکرد..
ئێوارەی 2-12- 2018 خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی لەو ژنە کردو ھەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ دەربڕی و پێی راگەیاند چیتر پێویست ناکات کاری کارت فرۆشتن بکات و لە نوسینگەکەی خۆیدا کارێکی نوێی بۆ دەستەبەرکرد.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسینگە تایبەتەكەی خۆی بە ماڵی خاتوو حەپسە علی حەمە ساڵح نێو زەندەكردوو ئاماژەی بەوەكرد كە چیتر شەقامەكان شوێنی كاری تۆنیە، بەڵكو بەڕێزەوە شوێنی كارەكەت نوسینگە تایبەتەكەمە. هەروەها پێی ڕاگەیاند : ئێوە نمونەی باڵای ژنانی سەلار و بەهیمەتی ئەم كۆمەڵگەیەن كەسەرباری نەخۆشیەكەتان بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانتان بەمشێوەیە كاردەكەن، هاوكات خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریدا حەپسە خان لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی بەموچەیەكی شایستە دابمەزرێندرێت و چیتر ناچار نەبێت لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكان كار بكات جێگەی ئاماژەیە خاتوو حەپسە حەمە ساڵح ژنێكی لەدایك بووی ساڵی 1955ی گەرمیانە كە لەماوەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی بەهۆی كەم دەرامەتیەوە پیشەی فرۆشتنی كارتی مۆبایل بوو كە بوو بوە جێگەی خواستی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، دوا بەدوای بڵاوبونەوەی چیرۆكی خاتوو حەپسەی تەمەن 63 ساڵ ، ئەمڕۆ بەشێوەیەكی ڕەسمی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، بوە جێگەی كارە نوێیەكەی خاتوو حەپسە علی حەمە ساڵح.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێكەوتن״

راگەیاندنی هاوبەشی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی ...