سەرەکی » ئابووری » هەرێمی كوردستان بەرەو مەڵبەندێكی بازرگانی‌و ئابووری

هەرێمی كوردستان بەرەو مەڵبەندێكی بازرگانی‌و ئابووری

عەبدوڵڵا حاجی سەعید*

ژووری بازرگانی (ئامەد)‌و (باتمان) لەباكووری كوردستان لەكۆماری توركیا بڕیاریاندا بەهاوكاری یەكێتیی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم ناوەندێكی بازرگانی بۆ هەناردەكردنی سەرجەم كاڵای بازرگانی بەهەموو جۆرەكانیەوە كە لە وڵاتی توركیاوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت لەشاری هەولێر دابمەزرێ.
ئەم ناوەندە دەبێتە بنكەیەكی وەرگرتنی هەموو جۆرە كاڵایەكی هەناردەكراوی توركیا كە لەلایەن بازرگانان‌و هاوردەكارانی هەرێمی كوردستانەوە دەهێنرێتە ناوەوە لەڕێگەی ناوەندی بازرگانی توركیا – هەرێمی كوردستان – كاڵای بازرگانی توركیا هەناردەی وڵاتی (سوریا)‌و شارەكانی تری عیراق دەكرێت بەم جۆرە هەرێمی كوردستان دەبێتە مەڵبەندێكی بازرگانی‌و نووسینگەی دەیان كۆمپانیای بازرگانیی گشتی توركیا لە هەرێم دادەمەزرێ.

كاڵای هاوردەكراوی هندستان
لەهەمان كاتدا لەم رۆژانەی دوایدا ژمارەیەك لەكۆمپانیا بازرگانیەكانی وڵاتی (هندستان) سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد‌و لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكان‌و بازرگانانی هەرێمی كوردستان وتووێژو گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان كرد بۆ دامەزراندنی پەیوەندی بازرگانی‌و ئابووری لەنێوان كەرتی تایبەتی هەردوولادا. بڕیاریشە كاڵای هاوردەكراوی (هندستان) لەلایەن بازرگانان‌و هاوردەكارانی هەرێمەوە بەترانزێت لە توركیاوە بگەیەنرێتە هەرێم‌و لەڕێگەی ئەو ناوەندە بازرگانیەوە بخرێتە ناو بازاڕەكانی هەرێم‌و عیراق.

باشتر لەجاران گەشەی پێ دەدرێ
ئەمە وەچەرخانێكی گەورەیە لە بواری ئابووری‌و بازرگانی لەهەرێمی كوردستاندا كە دەبێتە ناوەندێك بۆ بازاڕەكانی هەرێم‌و عیراق‌و هەندێ وڵاتی ناوچەكە جوڵەی بازاڕو بازرگانی باشتر لەجاران گەشەی پێ دەدرێ.

* یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری بازرگانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە هەولێر و سلێمانی كۆڕبەندی بازرگانی هەرێم و ئێران بەڕێوەچوو

یەکەی ئابووری لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان، دوێنێ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort