سەرەکی » راپۆرت » سەعدی پیرە: چین دەتوانێت رۆڵێكی كاراترو باشتر لەعیراق بگێڕێت

كارو چالاكییەكانی وەفدی یەکێتی لە چین

سەعدی پیرە: چین دەتوانێت رۆڵێكی كاراترو باشتر لەعیراق بگێڕێت

بە دروشمی (لەیەكتر گەیشتنی گەلان‌و یەكانگیری بەرژەوەندیەكان)، بەبەشداری وەفدێكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی (ی.ن.ك)و ئامادەبوونی سۆنگ تاو وەزیری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین‌و بەرپرسانی باڵای حزبەكە ناوەندەكانی دیراسات‌و وەفدی 65 پارتی سیاسیی وڵاتانی عەرەبی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا، خولی دووەمی كۆنگرەی گفتوگۆی نێوان حزبی شیوعی چین‌و پارتەكانی وڵاتانی عەرەبی لەشاری (هانژۆ)ی هەرێمی (تشی گیانگ)ی كۆماری چینی میللی لەڕۆژی 22ی 11ی 2018 دەستی بەكارەكانی كرد.

پێشهات‌و ئەگەرو ئالنگارییەكان
لەدانیشنی كردنەوەی كۆنگرەكەدا هەریەكە لە(سۆنگ تاو) وەزیری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین‌و (هوانگ جیانفا) ئەندامی هەمیشەیی كۆمیتەی ناوەندی‌و سەرۆكی نووسینگەی حزبی شیوعی چین لەهەرێمی (تشی گیانگ)، ئامانجی كۆنگرەكەیان خستەڕوو كە خۆی لە تووندوتۆڵتركردنی پەیوەندییەكان‌و پاراستن‌و بەرەوپێشەوەبردنی بەرژەوەندی هاوبەش‌و سوودو هەماهەنگی‌و هاوكاری زیاتر دەبینییەوە لەڕووی سیاسی‌و ئابووری‌و بازرگانی‌و پەیوەندییە كەلتووریەكانی نێوان كۆماری چینی میللی‌و وڵاتانی روژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوكات لەسەرجەم وتارەكاندا جەخت لەسەر ئەو پێشهات‌و ئەگەرو ئالنگاریانە كرایەوە كە لەڕووی سیاسی‌و ئابووری‌و مرۆیی‌و ژینگەییەوە رووبەڕووی جیهان‌و ناوچەكە دەبێتەوە.
لەدرێژەی دانیشتنەكانی كۆنگرەكەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكانی (ی.ن.ك)، وتارێكی پێشكەشكردو تیایدا ئاماژەی بەڕۆڵ‌و پێگەی كۆماری چینی میللی كرد لەگۆڕەپانی سیاسی‌و ئابووری‌و بازرگانی جیهان بەگشتی‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، هاوكات تیشكی خستەسەر نەخشەڕێگای بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ گەلانی ناوچەكە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاو چۆنێتی سوودوەرگرتن لە ئەزموون‌و توانای یەكتر لەپێناوی بەردەوامیدان بەكاروانی پێشكەوتن لە ناوچەكەدا، هاوكات پشگیری سیاسی‌و رۆڵبینینی كۆماری چینی میللی بەگرنگ وەسفكرد لەگەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، ئەمەش كاریگەری زۆری دەبێت بۆ زامنی ئایندەی سیاسی‌و سەقامگیری ئابووری‌و بازرگانی كۆماری چینی میللی.
وتیشی:»گەلی كورد بە گرنگییەوە دەڕوانێتە رۆڵ‌و پێگەو مێژوو و گەلی چین، هەر لەو روانگەیەشەوە هیواخوازی پشتیوانی‌و هاوكاری‌و زیاتر توندوتوڵكردنی پەیوەندییەكانمانین».

روڵێكی كاراترو باشتر بگێڕێت
هەر لە پەراوێزی بەشداریكردنی لەخولی دووەمی ئەو كۆنگرەیەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی (ی.ن.ك) لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لەشاری هانژۆ پێشوازیكرد لە یوو وای جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی رۆژئاوای ئاسیاو باكووری ئەفریقیا لەكۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین.
لەدیدارێكدا، سەعدی ئەحمەد پیرە سوپاسگوزاری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)ی گەیاندە كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین بەبۆنەی بانگهێشتكردنی (ی.ن.ك) بۆ بەشداربوون لەكۆنگرەكەو بەڕووداوێكی گرنگ‌و پڕ بایەخی وەسفكرد بۆ بەرچاو روونی بەشداربووان لەلایەك‌و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان حزبی شیوعی چین‌و حزبە سیاسیەكانی وڵاتانی عەرەبی.
سەعدی پیرە، دوای ئاماژەدان بە مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان حزبی شیوعی چین‌و (ی.ن.ك) كە چەندین ساڵە لەنێوان هەردوولادا لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بنیادنراوە، هاوكات پوختەیەكی لەبارەی رەوشی عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەگشتی‌و رەوشی سیاسی‌و ئابووری‌و پێگەی هەرێمی لەچوارچێوەی عیراق‌و ناوچەكە بەتایبەتی خستەڕوو.
تەئكیدیشیكردەوە، چین دەتوانێت روڵێكی كاراترو باشتر بگێڕێت لەڕێگەی كۆمپانیا جۆراوجۆرەكانیەوە جووڵەیەكی ئابووری‌و بازرگانی بەهێزترو خێراتر بكات لەعیراق‌و هەرێمی كوردستان، لەم روانگەیەشەوە ئامادەیی هەموو هاوكاری‌و هەماهەنگییەكین.
لای خۆیەوە، (یوو وای) رایگەیاند، لەسۆنگەی هەستكردن بە گرنگی‌و پێگەی بەهێزی (ی.ن.ك) لەعیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە، خواستی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین لەگەڵ ئەوەدابوو كە پێویستە دەكات ئامادەی كۆنگرەكە بن‌و لەچوارچێوەی وتارێكیشدا باری سەرنج‌و تێڕوانیتان ببیستین. وتیشی:»بەچاوی رێزو بە بایەخێكی زۆرەوە دەڕوانینە بەشداریتان».
راشیگەیاند، لەنزیكەوە لەئازایەتی كوردەكان لەشەڕی دژ بە تیرۆر ئاگاداربووین‌و رۆڵی بەرچاوی ئێوە بەرز دەنرخێنین، خوازیاری سەقامگیری سیاسی بارودۆخی عیراق‌و ناوچەكەین، ئومێد دەكەین هەردوو حكومەتی نوێی عیراق‌و هەرێمی كوردستان ئایندەیەكی روون‌و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عیراق فەراهەم بكات.
لەكۆتایی دیدارەكەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، دیاریی وەفدی (ی.ن.ك)ی پێشكەش بە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی رۆژئاوای ئاسیاو باكووری ئەفریقیا لەكۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین كرد.

تایبەتمەند بەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هاوكات لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا، وەفدی (ی.ن.ك) لەگەڵ وەفدی هاوبەشی پارتە سیاسییەكانی تر سەردانی (پەیمانگاكانی دیراساتی نێودەوڵەتی شەنگەهای)یان كردو لەلایەن (لی وێی جیام) جێگری سەرۆكی پەیمانگاكەو ژمارەیەك لێكۆڵەری سیاسی‌و ستراتیژی تایبەتمەند بەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشوازیكران.
لەدیدارێكدا، بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری‌و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێكران، هاوكات تیشك خرایە سەر رۆڵ‌و پێگەی چین لەهاوكێشەی سیاسی‌و ئابووری‌و بازرگانی‌و تێڕوانینەكانی چین بۆ هەموو ئەگەرو پێشهاتەكان.
دواتر نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی عیراق‌و چەند وڵاتێكی عەرەبی، باری سەرنج‌و تێبینیەكانیان لەگۆشەنیگای سیاسی ئابووری‌و رۆشنبیری‌و مرۆییەوە بۆ زەروورەتی رۆڵبینینی خێراترو زیاتری چین لەناوچەكە بەگشتی خستەڕوو.

پەیوەندییەكانی نێوان چین‌و هەرێم
سەعدی ئەحمەد پیرە، لەوتەیەكیدا ئاماژەی بەگرنگی‌و بایەخی ئامادەیی چین كرد لەگۆڕەپانی سیاسی‌و ئابووری‌و دووبارە بنیاتنانەوەی عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەگشتی‌و شارە رزگاركراوەكانی ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەتایبەتی، لەوانە: شەنگال‌و موسڵ‌و رومادی‌و فەلوجەو ناوچەكانی تر كە بەشێوەیەك وێرانكاری تیایدا روویداوە‌و تەنها بە هاوكاری‌و هەماهەنگی وڵاتانی زلهێزی ئابووری‌و خاوەن ئەزموون دەتوانرێت دووبارە بنیاتبنرێتەوە، كە چین دەتوانێت هەمان رۆڵی ئەمریكا ببینێت كە دوای شەڕی جیهانی یەكەم لەچوارچێوەی (پڕۆژەی مارشاڵ) بەشداریكرد لەدووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكانی دوای شەڕ لە ئەوروپا.
تیشكیشی خستەسەر فراوانتركردنی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان چین‌و هەرێمی كوردستان‌و رایگەیاند، (ی.ن.ك) خوازیاری ئەوەیە چین لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی سیاسی‌و ئابووری‌و بازرگانی‌و رۆشنبیری‌و ئەكادیمیەوە زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانی بدات، لەم بارەیەشەوە ئامادەیی هەموو هاوكاری‌و ئاسانكارییەكی (ی ن ك) نیشاندا.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا دیاری (ی ن ك) لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە-وە پێشكەش بە جێگری سەرۆكی پەیمانگاكانی دیراساتی نێودەوڵەتی شەنگەهای كرا.

(پشتێنەی رێگا)
هەر لەچوارچێوەی كۆنگرەكەدا، وەفدی (ی.ن.ك) بەشداریان لە پانێلێكدا كرد كە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین رێكیخستبوو.
لەو پانێڵەدا، جانگ جیانوی بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی رۆژئاوای ئاسیاو باكووری ئەفریقیا تیشكی خستە سەر تێڕوانین‌و سیاسەتەكانی حزبی شیوعی چین بۆ رووداو و پێشهاتەكانی جیهان بەگشتی‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقیا بەتایبەتی، هاوكات ئاماژەی بە دەستپێشخەرییەكەی (شی جیپینگ)ی سەرۆكی چین كرد بۆ چارەسەری كێشە سیاسی‌و ئابووری‌و توندوتۆڵتركردنی پەیوەندی نێوان وڵاتان‌و گەلانی جیهان لەژێر ناونیشانی (پشتێنەی رێگا) كە لە سیستەمی (ئیشتراكییەت بە تایبەتمەندی چین بۆ سەردەمی نوێی مرۆڤایەتی) سەرچاوەی گرتووەو كار لەسەر كرانەوەی زیاتری چین دەكات بەڕووی گەلانی جیهاندا.
لە بەشێكی پانێلەكەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی‌و هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەتایبەتی كردو وتی:»ئامادەیی زیاترو فراوانتری چێن لەگۆڕەپانی سیاسی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی‌و عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەشێك دەبێت لەهۆكارەكانی گۆڕانكاری‌و هاوسەنگی هێزی سیاسی‌و ئابووری.

لەنزیكەوە چاودێری دەكەین
هەمان رۆژ بەشداربووانی پانێلەكە، لەلایەن لی جۆن جێگری وەزیری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی لیژنەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین‌و ئەحمەد بەرواری باڵیۆزی عیراق لە چین پێشوازیكران، لە وتەیەكدا لی جۆن، تیشكی خستە سەر گرنگی‌و پێگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشی‌و عیراق بەتایبەتی لەڕووی سیاسەت‌و ئابووری‌و جیۆپۆلتیكەوە لەڕوانگەی چینەوە، بۆیە لەنزیكەوە چاودێری بارودۆخی ناوچەكە دەكەن.
راشیگەیاند، بەشێكی گرنگی بیردۆزی (پشتێنەی رێگا) كە سەرۆك (شی جیپینگ) وەك نەخشەڕێگایەك بۆ چاكسازی كرانەوە بەڕووی وڵاتان‌و ئایندەی جیهان پێشكەشی كردووە، بریتییە لەدووبارە چاوخشاندنەوە بە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ وڵاتان لەئاست‌و بواری جیاجیادا.
وەفدی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوای بەرزنرخاندنی كارەكانی كۆنگرەكە، سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین كردو میدالیای رێزلێنانی (ی ن ك)ی پێشكەش بە (لی جۆن) كرد.

سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق
هاوكات لەسەر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی حزبی شیوعی چین، وەفدێكی (ی ن ك) بەسەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە، هاوشان لەگەڵ نوێنەری حزب‌و لایەنە سیاسییەكانی تری عیراق لەشاری پەكینی پایتەخت، سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقیان كردو لەلایەن ئەحمەد بەرواری باڵیۆزی عیراق لەچین‌و دیپلۆماتكاران‌و كارمەندانی باڵیۆزخانەكەوە پێشوازیكران.
لەوتەیەكدا ئەحمەد بەرواری، ئاماژەی بە بەرنامەو پلانی باڵیۆزخانەكەیان كرد بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندییە سیاسی‌و ئابووری‌و بازرگانی‌و روشنبیریەكانی عیراق لەگەڵ حكومەت‌و دامەزراوەكانی چین، هاوكات كورتەباسێكی لەبارەی كارو چالاكیەكانی باڵیۆزخانەكەو بەشە جیاوازەكانی بۆ ئامادەبووان كرد.
دواتر، سەعدی ئەحمەد پیرە، سەرۆكی وەفدی (ی.ن.ك) میدالیای رێزلێنانی بەخشییە باڵیۆزی عیراق لەچین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دانوستان بەردەوام دەبێت

راپۆرتی، هەڵكەوت زەنگەنە دانوستان و گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort