سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » رکابەرەکانی پۆستەکەی مێرکل لە خۆئامادەکردندان

رکابەرەکانی پۆستەکەی مێرکل لە خۆئامادەکردندان

لە ماوەی ڕابردودا « ئەنجێلا مێرکل» راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاریدا لە کۆنگرەی داهاتودا کە چەند ڕۆژێکی دیکە دەبەسترێت، ئیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کریستیانی ئەڵمانی CDUهەڵنەبژێرێتەوە، هەروەها بڕیاریشیدا بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش خۆی کاندید نەکاتەوە و واز لە کاری سیاسی بێنێت، بەو پێیە پارتەکە لە کۆنگرەی ئاسایی خۆیدا کە لە ٦ و ٧ ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، دەبێت سەرۆکێک بۆ خۆی هەڵبژێرێ . لەناو پارتەکەشدا جەنگی جێگرتنەوەی مێرکل، لە ناو کەسایەتییە بەهێزەکاندا توندتر دەبێت.

دوو پیاو و ژنێک کار بۆ جێگرتنەوەی مێرکل
سێ سیاسەتمەداری دیاری ناو ئەو پارتە بۆ شوێنگرتنەوەی مێرکل خەریکی خۆئامادەکردنن و بە زۆری لە میدیاکان دەردەکەون، ئەوانیش هەریەک لە» فریدریش مێرتس» سیاسەتمەدار و گەورە بەپرسی بواری ئابوری نێودەوڵەتی» یەنز شبان» وەزیری تەندروستی و» کارین کارنباوەر» ئەمینداری گشتی حیزب و سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی زارلاندنە. هەر یەکەشیان لەناو پارتەکەدا خاوەنی پێگەیەکی بەهێزن.

فریدریش مێرتس
سیاسیەکی پارێزگار و تەمەنی ٦٢ ساڵە، لە ساڵانی نێوان ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٩ پەرلەمانتاری پارتەکەی بوە، لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ جێگری سەرۆک و لە ٢٠٠٢ شەوە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کریستیان بوە لە پەرلەمان، کە مێرکل سەرۆکایەتی پارتەکەی وەرگرت ، لە سەرۆکی فراکسیۆنی لاداو خۆی جێی گرتەوە، بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ مێرکل وژمارەیەک لە بەرپرسانی ناو پارتەکە بەیەکجاری وازی لە کاری سیاسی هێناو ڕوویکردە کاری بازرگانی و لە پاڵیشیدا پیشەی پارێزەری لە بواری ئابوریشدا چەندین پۆستی باڵای لە کۆمپانیا و فابریکە ئەڵمانیەکان بە دەست هێناوە.

کەسایەتیەکی ناسراوە
مێرتس ئابوریناسێکی لیبراڵ وپارێزگارە، دژی توندڕەوی وئیسلامی ڕادیکالیە، هەمیشە داوا لە میللەتە بێگانەکانی ناو وڵاتەکەی دەکات کە خۆیان لەگەڵ کولتور و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئەڵمانی ڕابێنن ولەڕێ لانەدەن، لە دژی هەبونی ڕەگەزنامەی دوو وڵاتە و پێیوایە ئەوەی داوای ڕەگەزنامەی ئەڵمانی دەکات دەبێت واز لە ڕەگەزنامەی وڵاتی زگماکی خۆی بێنێت، پێی وایە نابێت حکومەت ڕێ خۆش بکات تا ئاینی ئیسلام بڵاوببێتەوە و دەبێ چاودێری لەسەر خوێندگاكانی فێربونی قورئان خوێندن زیاتربكرێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کەئەڵمانیا وڵاتێکی عەلمانیە و دەبێت یاسا و ڕێساکانی بەسەر هەموو ئاینەکان بە موسوڵمانانیشەوە جێبەجێ بکات، موسڵمـانانی نیشتەجێی وڵاتەکەش دەبێت پەیوەست بن پێییەوە.

نەیاری مێرکلە
لە ڕابردودا لەناو پارتەکەیدا هەمیشە لە دژی بۆچونەکانی مێرکل بوەو بە یەکێک لە نەیارە سەرەکیەکانی دادەنرێت،کە مێرکل بڕیاری واهێنانی دا ، ئەو یەکسەر خۆکاندیدکردنی ڕاگەیاند و ، ئەو کەسایەتیە لەناو پارتەکەیدا ڕەواجیکی باشی هەیە و بەتایبەتیش ئەوانە پشتیوانی دەکەن کە بایەخ بە ئابووری دەدەن،هەوڵی داوە سۆزی ئەوانە بەدەست بێنێت کە ماوەی ڕابردو لە دژی هەڵوێستەکانی مێرکل وەستاونەتەوەو سودیان لێوەردەگرێت.

یەنز شبان
تەمەنی ٣٨ ساڵە و بە نەوەی نوێی ناو پارتەکەی دەژمێردرێت، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا پۆستی وەزیری بێ وەزارەتی دراوەتێ، زۆر بایەخ بە کەنیسەی کاسۆلیکی و ئاینەکەی دەدات و خۆشگوزەرانی بۆ ئەڵمان و هەموو نەتەوەکانی ناو ئەڵمانیا دەوێ، کەسێكی پارێزگارە و دژی سیاسەتی مێرکلە لەناو پارتەکەیدا وەک جەمسەرێک دژ بە ئەو خۆی نیشان دەدا و بەرپەرچی دەداتەوە.

نەهجی وڵات دەگۆڕێت
بە پێچەوانەی مێرکل پێیوایە کە ئاینی ئیسلام بەشێک نیە لە ئەڵمانیا، داوای سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی بڕیاری حکومەت دەکات بۆ بەئیجباریکردنی ماوەی سەربازی بۆ سەرجەم گەنج ولاوەکان، لە دژی هاتنی بە لێشاوی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا وەستاوەتەوەو خەبات دەکات بۆ تۆکمەترکردنی کۆمەڵگەی ئەڵمانیا لە ڕووی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتیدا، دەخوازێت ئەو بیانینەی لەناو وڵاتەکەی دەژین ملکەچی یاسا و رێسا و کولتورو دابو نەریتی ئەڵمانیا بن نەک هەوڵی گۆڕینینان بدەن.

هەڵوێستی لە کۆچبەر وموسڵمانان
ئەوکاندیدە لەکۆنگرەی موسڵمانان کە لەم دواییەدا لە بەرلین سازکرا ووتی ، نابێ رێگەبدرێت مزگەوتەكانی ئەڵمانیا یارمەتی دەرەوەیان بۆ بێت، بەڵكو دەبێ باربۆکردن ودروستکردن و سەرپەرشتیکردنیان لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بێت ، وڵاتانی دەرەوە نابێت دەست بخەنە ناو کاروباری ئاینیمانەوە، بۆ مەسەلەی کۆچیش پێی وایە دەبێت سنوردار بکرێ.

کرامب کارینباوەر
تەمەنی ٥٦ ساڵە، کۆلیژی زانستە سیاسیەکانی تەواوکردوەو لە هەرێمی زارلاند ماوەی ١٢ ساڵ پۆستی وەزیری هەبوە، سەرەتا وەزیری ناوخۆ و دوایی وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و خێزان ، لەناو بەشیک لە ئەندامانی پارتەکەی واناسراوە کە بۆ هەموو پۆستێک دەشێت،ژنێکی هێمن و لەسەر خۆیە، حەوت ساڵە سەرۆکی حکومەتی هەرێمەکەیەتی ،لەو ماوەیەیەدا پارتەکەی وایکردوە کە ڕێژەی زیاتر لە ٤٠٪ بەدەست بێنێ ولە سۆسیالدیموکراتەکانی بباتەوە، بۆیە مێرکل بە کەسێکی دڵسۆزی دەزانێت و سەرەتای ئەمساڵ بردیە بەرلینی پایتەخت وکردی بە ئەمینداری گشتی پارتەکەی.

وەکو مێرکلە
کەسێکی لیبرالە و بایەخ بە خێزان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەدات، بەردەوام بەرگریکەری هەڵوێستەکانی میرکلە و یەکێکە لە دۆستە هەرەنزیکەکانی، لە کارکردندا وەک کۆپیەکی مێرکل وایە بەتایبەتیش لەمەسەلەی کۆج وپەنابەران وپێدانی ڕەگەزنامە و هەڵوێست لە دژی توندڕەوی ئاینی و…هتد.

هەڵوێستی لە کۆچبەر و موسڵمانان
ئەمیش پێی وایە لە وڵات زمانی فەرمی ئەڵمانیە و عەلمانیەت پیادە دەکات، دەبێت بیروباوەڕە ئاینیەکانیش بە ئەڵمانیا بخوێندرێن ونابێت حکومەت فرەزمانی وفرەئاینی بخاتە ناو دەزگاکانی خۆیەوە، دۆستەکەی مێرکل پێیوایە کە بێگانەکانی ناو ئەڵمانیا کە ماوەیەک دەمێننەوە دەبێت خۆیان لەگەڵ کولتورو دابونەریتی وڵاتە ڕابێنن ونابێت یارمەتی سۆسیال وەربگرن کەچی سۆز و وەلایان بۆ ئەڵمانیا نەبێ و دڵیان لای وڵاتی زگماکی خۆیان بێت، پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ ئەوەی ژیان وگوزەرانی لە ئەڵمانیا بێ و وەک هاوڵاتی ئەڵمان مافی هەبێ دەبێت ئەرکی خۆیشی لە خزمەتکردنی وڵات ونیشتیمانپەروەری جێبەجێ بکات.

ژنێکی ڕۆح سوک وسادەیە
ئەو ژنە زۆر سادە ناسراوەو هەمیشە حەزی لە کەرنەڤاڵ و ڤیستیڤاڵە میللیەکانە، ساڵانە بەشداری لە کەرنەڤاڵی جەماوەری هەرێمەکەی دەکات و ئەمساڵ بەشداری دیمەنێکی شانۆیی کرد کە لەسەر جادە نمایشکرا ،تیایدا ڕۆڵی فەراشێکی خزمەتگوزاری بینی و بە گسکێکی دەستی ئەوناوەی پاک دەکردەوە، ئەو سیاسەتمەدارە لە کۆبونەوەی ڕابردوی پارتەکەیدا لەبەردەم ئەندامانی سەرکردایەتی مەیلی خۆی ئاشکراکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە.

سەرچاوە:- رۆژنامەکانی دی تسایت،تاگس زایتۆنگی ئەڵمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هێلەک زەردەکان دەبنە حزب، یان وەک بزووتنەوەیەکی جەماوەریی دەمێننەوە؟

لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا و لە کاردانەوەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort