سەرەکی » ئابووری » لوبنان و كوردستان پەیوەندی بازرگانیی بنیاد دەنێنەوە

سەرمایەدارانی لوبنان دەگەڕێنەوە هەرێم

لوبنان و كوردستان پەیوەندی بازرگانیی بنیاد دەنێنەوە

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان، وەفدێكی باڵای لوبنان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو بڕیاریشە كونسوڵخانەی لوبنان لە كوردستان بكرێتەوە.
وەفدێكی باڵای لوبنان بەسەرۆكایەتی جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان و ئەندامێتی وەزیرانی دژە گەندەڵی‌و بازرگانی و دارایی و نەوت‌و وزە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستانیان كردو كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی
جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاندوە، لەم سەردانەماندا بۆ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بابەتمان بۆ روونبووەتەوە كە دەبوو قسەیان لەسەر بكەین و ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی كۆمپانیاكانمان بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كاربكەن و لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و كەرتە جیاوازەكانی دیكەدا پڕۆژەكانیان بنیاد بنێن.
باسی لەوەشكرد كە دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی سەختی هەرێمی كوردستان هەوڵی گەڕاندنەوەی پیاوانی خاوەن كار و سەرمایەی لوبنانی بۆ كوردستان دەدەین و بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بكەن.

داخرانی خاڵە سنوورییەكانی نێوان عیراق و سوریا
لەلایەن خۆشیەوە، دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد، «كە ئەو وەفدەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان كە چەندان كاربەدەستی لوبنانی تێدایە، ئێمە تێبینییەكانی خۆمانمان پێشكەش بە وەفدەكە كرد بۆ ئەوەی بتوانرێت كەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە كوردستان پەرەپێبدەن و ئێمەش هەموو هاوكارییەكیان پێشكەش دەكەین».
دارا خەیات باسی لەوەشكرد، كە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و لوبنان لەڕووی بازرگانییەوە باشە، بەڵام داخرانی خاڵە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا كاریگەری خۆی هەبووە، ئێستاش پەیوەندییەكان بەردەوامن و زیاتریش هێڵە ئاسمانییەكان بەكاردەهێنن.

20 هەزار كرێكار
كۆمپانیاكانی لوبنانی لە سەرەتای ساڵی 2008ەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان‌و دەیان پڕۆژەی بازرگانی‌و وەبەرهێنان‌و بەرهەمهێنانیان لە كوردستان دامەزراندووە بەر لەقەیرانی دارایی 1000 كۆمپانیای لوبنانی‌و 20 هەزار كرێكار لەكوردستان كاریان دەكرد، بەڵام ئێستا 500 كۆمپانیاو چوار هەزار كرێكاری لوبنانی لە كوردستان كاردەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە هەولێر و سلێمانی كۆڕبەندی بازرگانی هەرێم و ئێران بەڕێوەچوو

یەکەی ئابووری لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان، دوێنێ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort