سەرەکی » راپۆرت » چی لە فەرەنسا روودەدات؟

چی لە فەرەنسا روودەدات؟

د. لوئەی جاف*

لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو، لە چەندین شاری گەورەی فەرەنسا و بە تایبەتی لە پاریس، خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دەستی پێکرد. لە ئەنجامدا خۆپیشاندەران کە لە کاتی خۆپیشانداندا (هێلەکی زەرد) دەپۆشن، لە خۆپیشاندەرەوە وبوون بە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ناڕازی لە سیاسەتەکانی حکومەتی فەرەنسا و دەسەڵاتداران.

هێلەک زەردەکان کێن ؟
لە ڕووی سۆسیۆلۆجیەوە، پێکهاتە و باکگراوندی ئەم گروپە جیاوازن. لە ڕووی درامەتەوە، کەسانی چینی هەژارو چینی مامناوەندی لە خۆ دەگرێ. لە ڕووی ئاڕاستەی سیاسیەوە، کەسانی چەپڕەو (لایەنگرانی چەپی چەپ، سۆسیالیست و سۆسیال دیموکرات)، کەسانی مۆدێرات (موعتەدلەکان) و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە خۆ دەگرێ. بەشە زۆرەکەی ئەم بزوتنەوە کۆمەڵاتیە دەیانەوێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە داواکانیان بگەیەنن بە حکومەت لە چوارچێوەی یاساکانی خۆپیشاندان. بەڵام کەمینەیەکی هێلەک زەردەکان هەیە کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆیان بکەن و لە ڕێی زەبر و زەنگ و توندوتیژی خۆیان نمایش دەکەن.

داواکارییان چییە ؟
لە سەرەتادا هۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکان لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی بوو، بە تایبەتی نرخی بەنزین. بەڵام دروشمەکانی خۆپیشاندانان دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی تێپەڕاندو باس لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ململانێی چینایەتی و پاراستنی بەرژەوەندی خاوەن نفوز و سەرمایەداران دەکات. یەکێک لەو دروشمانەی کە بەرزکراوەتەوە دەڵێت، فەرەنسا پاڵەوانی جیهان لە تاکس وەرگرتن، وەک ئاماژەیەک کە فەرەنسا تەنها پاڵەوانی جیهان نیە لە تۆپی پێ بگرە پاڵەوانیشە لە سەپاندنی تاکس و زەریبە لە سەر هاووڵاتیان بە تایبەتی چینی مامناوەندی.

هەڵوێستی دامودەزگاکانی فەرەنسا
حکومەتی فەرەنسا دەڵێت کەوا دەرگای کراوەیە بۆ گفتوگۆ لە گەڵ نوێنەرانی هێلەک زەردەکان. سەرۆکی حکومەتی فەرەنسا ئیدوارد فیلیپ، لە تەلاری حکومەت (ماتینیۆن)، پێشوازیکرد لە دوو نوێنەری ئەو بزوتنەوەیە بەڵام یەکێکیان پاشەکشەکرد لە بەر ئەوەی حکومەت نەیویست کۆبوونەوەکە تۆمار بکرێت.
حزبی دەسەڵات (بزوتنەوەی ئۆن مارش لاریپیبلوک)، داوای گفتۆگۆ دەکات لە گەڵ هێلەک زەردەکان. لە هەمان کاتدا دەستگیرکردنی ئەوانەی سەیارەو دوکانەکان دەسوتێنن. وە پێیوایە لە ماوەی پێشۆ پەیامە چاکسازیەکانی حکومەت بە باشی نەگەیندراون بە فەرەنسیەکان.
لە سەر ئاستی حزب و سەندیکاو ڕێکخراوەکانی تری فەرەنسا، هەڵوێست و بۆچوونی جیاواز هەیە لە سەر ڕووداوەکان و چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵ هێلەک زەردەکان و داواکاریەکانیان. حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی چەپی چەپ، حکومەت تاوانبار دەکەن لەوەی کار دەکات لە بەرژەوەندی سەرمایەداران و هاوکاری مادیان دەکات، لە هەمان کاتدا داوای تاکسی زیاتر دەکات لە چینی مامناوەندی و یارمەتی هەژاران کەمدەکاتەوە. سەرەڕای هەوڵدان بۆ قۆزتنەوەی ڕووداوەکان لە بەرژەوەندی خۆیان، تا ئێستا هیچ حزب و ڕێکخراوێک نەیتوانیوە داواکاری هێلەک زەردەکان ئاڕاستە بکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

زەردی مادی و مەعنەوی
سەرهەڵدانی بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان و دروستبوونی ئاڵۆزی لەم کاتەدا کە بەرەو پشوو و یاد و جەژنەکانی سەری ساڵ دەڕۆین، زەردێکی مادی و مەعنەوی لە فەرەنسا داوە. لە لایەک، هاتووچۆی گەشتیاران کەمدەکاتەوە و بەو هۆیەوە ئوتێل و ریستۆرانت و قاوەخانەکانی پاریس ئیشیان کەمدەبێتەوە. لە لایەکی ترەوە، ئەو توندوتیژیە و ئاگردانی سەیارەو دوکانەکانی پاریس، وێنەی پاریس ناشیرین دەکات لە دەرەوەو وەکو شارێکی نا سەقامگیر وێنادەکرێت. هەر بۆیە سەندیکاکانی ئوتێل و ریستۆرانت و قاوەخانەکانی پاریس لە هەوڵدان حکومەت فەرەنسی هەر زوو پێکبێت لە گەڵ هێلەک زەردەکان بۆ ئەوەی گەشتیاران نەترسن و بۆ سەری ساڵ بتوانن بێن بۆ پاریس.

هەفتەی داهاتوو
هێلەک زەردەکان شەممە و یەک شەممەی داهاتوو دێنەوە بۆ خۆپیشاندان دەڵێن بەردەوام دەبن تا حکومەت سیاسەتەکانی دەگۆڕێت و داواکانیان جێبەجێدەکات.

*نوێنەری ی ن ک لە فەرەنسا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەڵمانیا تاوانەکانی هیتلەر لە ئەستۆ دەگرێت

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان لەماوەی پێشوودا بەهۆی تاوانەکانی رژێمی نازی ئەڵمانییەوە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort