سەرەکی » دۆسێ » لە نێوان ئاگربەست و دانوستانەكانی ئاشتیدا

پڕۆژە بڕیارێكی تایبەت بە وڵاتەكە دوادەخرێت

لە نێوان ئاگربەست و دانوستانەكانی ئاشتیدا

ولایەتە یەكگرتووەكان بەپێویستی دەزانێت، پرۆژە بڕیاری تایبەت بە ئاگربەست لە یەمەن دوابخرێت، تا ئەو كاتەی وتوێژەكانی ئاشتی لە سوید ئەنجام دەدرێن.
پێشتر بریتانیا پرۆژە بڕیارێكی پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردبوو كە «داوای ئاگربەستی دەستبەجێ‌ دەكات لە شاری حودەیدەی كەناردەریا و مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە لایەنە بەشەڕهاتووەكان تا هەموو ئەو ئاستەنگانە وەلابنێن كە رێگرن لەبەردەم گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەكان».
لە كۆتایی هەفتەی رابردوو، نێردەی دیپلۆماسی ئەمریكایی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كردبوو، پرۆژە بڕیاری تایبەت بە ئاگربەست دوابخرێت، هۆكاریی ئەو داواكارییەشی بۆ رێخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی وتوێژی ئاشتی گەڕاندبۆوە كە بڕیارە لەم مانگەدا لە سوید ئەنجام بدرێت.
بریتانیا لەم ماوەیەی دواییدا پرۆژە بڕیارێكی پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش كردبوو بۆ ئاگربەست لە یەمەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵەكانی بۆ ئەنجامدانی وتوێژ چڕكردۆتەوە لەپێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ لەیەمەن كە بۆ چوار ساڵ دەچێت وڵاتەكەی دووچاری نەهامەتییەكی گەورە كردووە.
مارتن گرێفیت، نێردەی نێونەتەوەیی بۆ یەمەن، هیوای وایە بتوانێت لایەنە ناكۆكەكان لەسەر یەك مێز كۆبكاتەوە، «حكومەتی یەمەنی كە لەلایەن سعودیەووە پشتیوانی لێدەكرێت لەگەڵ حوسییەكان كە دەگوترێت تاران پشتیوانیان لێدەكات» ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی وتوێژی ئاشتی لە 3ی ئەم مانگەوە لە سوید دەستیپێكرد، ئەمەش بە گوتەی دیپلیۆماتكارانی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئاژانسی (فرانس پرێس) بە پشتبەستن بە نامەیەك بڵاویكردۆتەوە» لە میانی دانوستانەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی پرۆژە بڕیارەكەوە كە لەلایەن بریتانییەكانەوە پێشكەش كرابوو، نێردەی ئەمریكایی رایگەیاندووە، ئەوەی گرنگە لێرەدا، ئەوەیە وتوێژەكانی ستۆكهۆڵم بە هەند وەربگیرێن و ببن مایەی وەرچەرخانێكی گەورە لە پرۆژەی سیاسی لە یەمەن»
نامەكە كە لەلایەن نێردەی ئەمریكا لە كۆتایی هەفتەی رابردوو، رەوانەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش كراوە، تێیدا هاتووە»چاوەڕوانی هەڵوێستی راستەقینەی لایەنەكان دەكەین سەبارەت بە پرۆژە بڕیارەكە، هیواخوازیشین زانیاریی ئەرێنیمان لەبارەی ئەنجامی وتوێژەكانی داهاتووەوە پێبگات».
ئەمە یەكەم پرۆژە بڕیارە كە لەبارەی یەمەنەوە لە ساڵی 2015وە لە ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، و پێدەچێت گوشارەكان لەسەر هاوپەیمانی عەرەبی بەسەركردایەتی سعودیە و حوسییەكان زیاتر بكات كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەكرێت، تا دانوستان لەسەر گەیشتن بە رێكەوتنێك بكەن لەبارەی یەمەنەوە.
دەقی پرۆژە بڕیارەكە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ‌ دەكات لە شاری حودەیدەی كەناردەریا و مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە لایەنە بەشەڕهاتووەكان تا هەموو ئەو ساتەنگانە رابماڵن كە رێگرن لەبەردەم گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەكان، ماوەیەكە دانوستان دەستیپێكردووە، بەڵام وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر دەقەكە دیاریی نەكراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر مارتن گریفیت، نێردەی نێونەتەوەیی بۆ یەمەن، وتوێژی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە كردبوو لە ریاز بۆ گەیشتن بە هێوركردنەوەی رەوشەكە لە بەرەكانی شەڕ لە شاری حودەیدە و ناوچەكانی تری رووبەڕبوونەوەی نێوان حوسییەكان و هێزە حكومییەكانی یەمەن، بە تایبەت دوای ئەوەی تەنگژە سەربازییە وشكانی و ئاسمانییەكان گەیشتنە ترۆپك لە دەوروبەری شاری حودەیدەی كەناردەریا، و شریتی سنوری لەگەڵ سعودیە، و بەرەكانی شەڕ لە ناوخۆ لە شارەكانی تەعز، و زاڵع، و بەیزا و جەوف، و مەئرب.
سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن، نێردە نێونەتەوەییەكە چاوی بە بەرپرپرسانی حكومەتی یەمەنی و وەفدی دانوستانكاری حوسییەكان كەوتووە، تا بەندەری حودەیدە لە شەڕوپێكدادانەكان بەدووربگیرێت تا ئەو كاتەی كاروبارەكان بۆ دەستپێكردنی وتوێژە چاوەڕوانكراوەكەی سوید دەستپێدەكات، ئەمەش دوای ئەوەی گەڕی توێژەكانی نێوان حكومەتی یەمەن و حوسییەكان لە سەرەتای مانگی ئەیلولی رابردوو لە جنێڤ شكستیهێنا.
گرێفیت گەیشتوبووە ریاز دوای ئەوەی وتوێژێكی قورسی لەگەڵ حوسییەكان و هاوپەیمانەكانیان لە سەنعا تەواوكردبوو كە تێیدا لەگەڵ عەبدولمەلیك حوسی سەركردەی حوسییەكان، و مەهدی مەشات سەرۆكی ئەنجومەنی حوكم، و بەرپرسانی باڵای حزبی (انصار الله) و وەفدی دانوستانكاریی حكومەتەكەیان (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراو نییە) كۆبووبۆوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناكۆكی لە نێوان حەكیم و خەزعەلیدا دروست دەبێت

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort