سەرەکی » دۆسێ » نامەكانی جێنشینی شاهانەی سعودیە بۆ قەحتانی

«ووڵ ستریت جۆرناڵ» ئاشكرایان دەكات

نامەكانی جێنشینی شاهانەی سعودیە بۆ قەحتانی

رۆژنامەی «ووڵ ستریت جۆرناڵ»ئاماژە بە زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا (سی ئای ئەی)ی دەكات سەبارەت بە دە نامە كە رەوانەی میر محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودی كراوە لەلایەن سعود قەحتانی راوێژكاریی كە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی كراون و نامەكانیش پێش چەند كاتژمێرێك بووە لە تاوانەكە.
رۆژنامەی «ووڵ ستریت جۆرناڵ» باس لە ئاشكراكردنی دە نامە دەكات كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكایی لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاشكرا كراون و لەلایەن سعود قەحتایی راوێژكاریی راگەیاندنی جێنشینی شاهانەوە رەوانەی میر محەمەد بن سەلمان كراون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە قەحتانی بە سەرپەرشتیكاریی پرۆسەی كوشتنی جەمال خاشقچی تۆمەتبار دەكرێت.
«ووڵ ستریت جۆرناڵ» چاوی بە چەند بەشێكی ئەو راپۆرتە نهێنیەی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكایی كەوتووە و گەیشتۆتە ئەو ئاكامەی كە ئەگەر هەیە جێنشینی شاهانەی سعودیە فەرمانی بە كوشتنی جەمال خاشقچی كردبێت كە لەدوای چوونە نێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ لە 2ی تشرینی یەكەمی رابردوو كوژرا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، كاتی ناردنی نامەكانە، رۆژنامەكەش باس لەوە دەكات كە پێش چەند كاتژمێرێك بووە لە كوژرانی رۆژنامەنوسە سعودیەكە، بەڵام (سی ئای ئەی) رایگەیاندووە كە نازانێت ناوەرۆكی ئەو نامانە چی بوون كە جێنشینی شاهانە رەوانەی یاریدەدەرەكەی كردووە.

11 نامەی نێوان جێنشینی شاهانە و سعود قەحتانی بەر لە كوشتنی خاشقچی
لە راپۆرتەكەیدا (سی ئای ئەی) دەڵێت، میر محەمەد لانی كەم 11 نامەی بۆ سعود قەحتانی راوێژكاری رەوانە كردووە كە سەرپەرشتی تیمێكی 15 كەسی كردووە و بۆ كوشتنی جەمال خاشقچی نێردراوەتە توركیا. راوێژكاری دیوانی شاهانە بە رەسمی لە سعودیە تۆمەتباركراوە بە بینینی رۆڵی سەرەكی لە تاوانەكەدا، وەزارەتی خەزێنی ئەمریكاش سزاكانی بەسەر قەحتانی و 16 كەسی تردا سەپاندووە.
«ووڵ ستریت جۆرناڵ»نوسیویەتی و دەڵێت»سعود قەحتانی لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا، پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ سەرۆكی تیمەكەدا هەبووە» بەبێ‌ ئەوەی جۆری نامەكان رونبكاتەوە.
وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێدەكات، راپۆرتی ئاژانسەكە گەیشتۆتە پلەی دڵنیابوونی تەواوەتی سەبارەت بەوەی كە میر محەمەد كەسی خاشقچی كردۆتە ئامانج، و فەرمانی كوشتی بۆ دەركردووە. هەر لە راپۆرتەكەدا ئەم گوزارشتە هاتووە»زانیاریی راستوخۆمان نییە كە دەریبخات جێنشینی شاهانە فەرمانی كوشتنەكەی دەركردبێت».
راپۆرتەكەی (سی ئای ئەی) دەڵێت «جێنشینی شاهانەی سعودیە لە مانگی ئابی 2017 بە كەسە نزیكەكانی خۆی راگەیاندووە، گەر توانامان نەبوو جەمال خاشقچی بگێرینەوە بۆ سعودیە، دەتوانین بەرەو دەرەوەی سعودیە رابكێشین و شتێكی بۆ رێكبخەین، ئەمەش بەپێی رۆژنامەكە وەك ئامادەكارییەكی پێش ئەو داوە بووە كە بۆ خاشقچی نراوەتەوە.
لە واشنتۆن قسەی زۆر لەسەر وردەكاریی ناوەرۆكی راپۆرتەكەی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریكایی دەكرێت، لەو دەمەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەیەوە رایگەیانبدوو كە راپۆرتەكەی (سی ئای ئەی) نەگەیشتۆتە هیچ دەرەنجامێكی تەواوەتی و یەكلاكەرەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، تەنانەت لە نێو حزبەكەی خۆشی كۆماریخوازەكان لە كۆنگرێس، تۆمەتی ئەوەی رووبەڕوو دەكرێتەوە كە دەیەوێت بەهۆی بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئەمریكا لە سعودیە، جێنشینی شاهانەی وڵاتەكە لەو كەیستە بەدووربگرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناكۆكی لە نێوان حەكیم و خەزعەلیدا دروست دەبێت

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort