سەرەکی » دۆسێ » 71 ساڵ بەسەر دابەشكردنی فەلەستیندا تێدەپەڕێت

ئێستاش چارەسەری دوو دەوڵەت شیاوترینە

71 ساڵ بەسەر دابەشكردنی فەلەستیندا تێدەپەڕێت

لە 29ی تشرینی دووەمی رابردوو، 71 ساڵ بەسەر جێبەجێكردنی پلانی دابەشكردنی فەلەستین، لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1948دا تێپەڕی، لەو دەمەدا فەلەستین وەك كۆڵۆنیاڵێكی ژێر دەستی بریتانیا كرایە دوو بەشەوە، یەكەمیان عەرەبی و ئەوی تر جولەكە.
نەتەوە یەكگرتووەكان دوای شەش مانگ لە پەسەندكردنی بڕیارەكەی مانگی ئایاری 1948، دەنگیدا بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل. ئەمەش سەرەتایەك بوو كە دواتر تەوژمێكی هاتنی جولەكەی لە ناوچە جیاجیاكانی جیهانەوە بۆ ئیسرائیل بەخۆوبینی. هاوكات كۆچێكی تری پێچەوانەی فەلەستینییەكانی بەرەو وڵاتانی جیهانی بەدوادا هات، ئەمەش دوای فراوانكردنی رووبەری دەسەڵاتی ئیسرائیلی بەسەر خاكی فەلەستینی.

رووداوە گرنگەكان
1917-بریتانییەكان لە یەكەمین جەنگی جیهاندا فەلەستینیان داگیركرد و توانیان عوسمانییەكان دەربپەڕێن. ئارسەر بلفۆر وەزیری دەرەوەی ئەو دەمەی بریتانیا، بەڵێننامە بەناوبانگەكەی دەركرد كە تێیدا هاتبوو»حكومەتی خاون شكۆ بە چاوێكی سۆزەوە دەڕوانێتە دامەزراندنی نیشتمانێكی نەتەوە لە فەلەستین بۆ گەلی جولەكە، و تەواوی هەوڵەكانی خۆشی بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە دەخاتەگەڕ، دەبێت ئەوەش ئاشكرا بێت كە كارێك ناكرێت ببێتە مایەی كەمكردنەوەی مافی مەدەنی و ئاینی تایەفە نا جولەكەكانی نیشتەجێی فەلەستین، بە هەمان شێوە ماف و رەوشی سیاسی ئەو جولەكانەش پێشێل ناكرێت لە وڵاتانی تردا».
1918- سەرهەڵدانی یەكەمین رێكخراوە نیشتمانییە فەلەستینییەكان، لەوانە كۆڕبەندی عەرەبی و یانەی عەرەبی.
1920-كۆنگرەی سان ریمۆ بۆ هێزە سەركەوتووەكانی یەكەمین جەنگی جیهان، مافی ئینتیدابی بەخشییە بریتانیا بەسەر فەلەستیندا «تا ئامادەكاریی بۆ دیاریكردنی چارەنوسی بكات»، دواتر خۆپیشاندانی ناڕەزایی سەریهەڵدا بەرانبەر بە بەڵێننامەكەی بلفۆر و لە خۆپیشاندانەكاندا تەئكید لەسەر ناسنامەی عەرەبی فەلەستینی كرایەوە.
1930-لیژنەی شانشینی بریتانیا و بەڵێننامە حكومییەكان، راسپاردەیەكیان بۆ دیاریكردنی كۆچی جولەكە بۆ فەلەستین دەركرد.
1930-1935: رێكخراوی «مشتە رەشەكە» كە لەلایەن عەزەدین قەسامەوە سەركردایەتی دەكرا، هەڵمەتێكی چەكداریی بۆسەر بوونی جولەكە و ئینتیدابی بریتانی دەستپێكرد.
1935-سەركردایەتی فەلەستینی، پێشنیاریی مەندوبی سامی بریتانیای بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی یاسادانان قبوڵكرد، بەڵام ئەنجومەنی گشتی بریتانیا لە لەندەن، لە ساڵی دواتردا پێشنیارەكەی رەتكردەوە.
1936-1939: شۆڕشی فەلەستینی بە مانگرتنی گشتی لە یافاوە دەستیپێكرد. دەسەڵاتدارانی ئینیتدابی بریتانی حوكمی عورفیان سەپاند و دەستەی باڵای فەلەستینی هەڵوەشێندرایەوە كە لەلایەنە موفتی ئەمین حسێنییەوە سەرۆكایەتی دەكرا كە دواتر لە ترسی دەیتگیركردنی بەرەو سوریا هەڵات كە ئەویش لەژێر ئینیتدابی فەرەنسادابوو.
1947- نەتەوە یەكگرتووەكان راسپاردەی دابەشكردنی فەلەستینی بەسەر دوو دەوڵەتدا دەركرد كە یەكێكیان عەرەبی و ئەوی تر جولەكە، بە مەرجێك كە دەبێت قودس و ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر دەسەڵاتی نێودەوڵەتیدابن؟، ئەمەش لە دوای راگەیاندنی كۆتایی ئینتیدابی بریتانی. لیژنەی باڵای عەرەبیش بڕیاری دابەشكردنەكەی رەتكردەوە.

لەدایكبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل
1948-لە دوای تەوابوونی ئینتیدابی بریتانی، ئیسرائیل سەربەخۆیی راگەیاند. سوپای عەرەبییەكان شكستخواردووبوون لە شكاندنی ئیسرائیل و هەر بەو هۆیەوە ئوردن و كەناری خۆرئاوا و قودسی شەرقیش داگیركران، میسریش كەرتی غەززەی داگیركرد، تەواوی فەلەستین بە قودسی غەربییەوە كەوتنە ژێر دەستی ئیسرائیل.
سێ‌ بۆ چوار ملیۆن فەلەستینی دەركران یان ئاوارە بوون. لەو دەمەوە ئاژانسی بەهاناوەچوونی فەلەستینییەكان (ئۆنروا) لەپێناو دابینكردنی پێداویستی تەندروستی و فێركاریی ئاوارەكان دامەزرا.
1949- فەلەستینییەكان لە بنكەكانیانەوە لە میسر و كەرتی غەززە، بە هاندانی میسری، هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر ئیسرائیل چڕكردەوە.
1956-1957: ئیسرائیل لەگەڵ بریتانیا و فەرەنسا لەسەر داگیركردنی میسر رێكەوتن لە دوای خۆماڵیكردنی نۆكەندی سویس، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك كە لەنێوانیاندا راگرتنی ئەو هێرش و پەلامارانە بوو كە لەلایەن فیدائییە فەلەستینییەكانەوە ئەنجام دەدران. لەبەرانبەردا هێزێكی نێودەوڵەتی بەرەو سینا و غەززە بران كە یاریدەدەر بوو بۆ كەمكردنەوەی هێرش و پەلاماریی فەلەستینییەكان بۆسەر ئیسرائیل.
1964-كۆمەڵی وڵاتانی عەرەب، پێكهێنانی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی و سوپای رزگاریخوازیی فەلەستینی لەژێر سەركردایەتی ئەحمەد شقێری راگەیاند.
1967-ئیسرائیل لە جەنگی حوزەیراندا كە شەش رۆژی خایەند، توانی قودسی شەرقی و كەناری خۆرئاوا و كەرتی غەززە و بەرزاییەكانی جۆلان لە سوریا و نیمچە دوورگەی میسری داگیربكات. لە ساڵانی دواتر و لەسەر رەزامەندی حكومەتی ئیسرائیلی، كۆمەڵگەی جولەكەنشینی لەسەر خاكە داگیركراوەكان دەستپێكرد.
1973- بەر لە جەنگی تشرینی یەكەم، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆسەر بنكەكانی رێكخراوی رزگاریخوازیی فەلەستینی لە بەیروت و باشووری لوبنان ئەنجامدا.
1974-لە دوای جەنگی تشرینی یەكەم، رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی، بەرنامەیەكی 10 خاڵی پەسەندكرد كە لێوەی رێگە دەدات بگەنە چارەسەری مامناوەند لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمەش بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی هەموو خاكە مێژووییەكانی فەلەستین. ژمارەیەك لایەنی توندڕەو لە رێكخراوی رزگاریخوازیی فەلەستینی جیابوونەوە و «بەرەی رەتكردنەوە»یان پێكهێنا و هێرش و پەلامارە سەربازییەكانیان بۆسەر مەدەنییە ئیسرائیلییەكان چڕكردەوە.
1974-كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی دانی نا بە رێكخراوی رزگاریخوازیی فەلەستینی وەك « تاكە نوێنەری شەرعی گەلی فەلەستین»، و بە ئەندامی تەواوەتی لە كۆمەڵەكەدا پەندی كرد، بەوشێوەیە یاسر عەرەفات كرایە سەرۆكێكی بێ‌ دەوڵەت و وتارەكانی خۆی لەبەردەم كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش دەكرد.

رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی لوبنان جێدەهێڵێت
1982-هاوپەیمانە ئیسرائیلییەكانی لوبنان لە سەبرا و شاتێلا لە بەیروت، كوشتارگەیەكیان ئەنجامدا كە تێیدا سەدان ئاوارەی فەلەستینی بونە قوربانی.
1987-هەڵایسانی یەكەم راپەڕینی فەلەستینی لەسەر خاكی داگیركراوی فەلەستین. و دامەزراندنی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لە كەرتی غەززە لەژێر ناوی بزوتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) كە رێڕەوی بەكارهێنانی توندوتیژی لە دژی ئیسرائیل گرتەبەر.
1988-ئوردن بەشێوەیەكی رەسمی سازشی لەسەر داواكارییەكانی كرد بۆ رێكخراوی رزگاریخوازیی فەلەستینی لەسەر كەناری خۆرئاوا. ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی لە كۆبوونەوەی جەزائیر، دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلی رایگەیاند.
1993-هەریەك لە ئیسحاق رابین و یاسر عەرەفات، ئیمزایان لەسەر راگەیاندنی ئۆسلۆ كرد كە ئاماژەی بە دامەزراندنی حوكمی ئۆتۆنۆمی فەلەستینی كردبوو كە بووە مایەی كۆتایی راپەڕینی یەكەم.

هەوڵدان بۆ حوكمی ئۆتۆنۆمی
1995-گەیشتن بە رێكەوتنێك لەنێوان دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین و ئیسرائیل، سەبارەت بە دانانی بنەمای گواستنەوەی دەسەڵاتی زیاتر لە دەسەڵاتی فەلەستینی لەسەر خاكە داگیركراوەكان. رێكەوتنەكە بووە بنەمای بەڵێننامەی خەلیل لە ساڵی 1997 و یاداشتی وای ریڤەر لە ساڵی 1998 و «نەخشە رێی»ی نێودەوڵەتی ساڵی 2003.
2000-2001: داڕمانی دانوستانەكان لەنێوان حكومەتەكەی ئیهود باراك و یاسر عەرەفات سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینی، ئەمەش بەهۆی ناكۆكی لەسەر كات و مەودای پاشەكشەكردنی ئیسرائیل لە كەناری خۆرئاوا.

دامەزراندنی دیواری جیاكەرەوە
2002- لوتكەی عەرەبی لە بەیروت، دەستپێشخەری ئاشتی پێشنیار كرد كە لێوەی وڵاتانی عەرەبی دان بە دەوڵەتی ئیسرائلدا دەنێن لەبەرانبەر پاشەكشەكردنی ئیسرائیل لەو خاكانەی لە ساڵی 1967دا داگیری كردوون و داننان بە دەوڵەتی فەلەستینی كە پایتەختەكەی قودسی شەرقی بێت، و رازیی بێت بە «چارەسەرێكی دادپەروەرانە» بۆ مەسەلەی پەنابەران، ئەو دەستپێشخەرییە لە دواتردا بە «دەستپێشخەری عەرەبی» ناسرا.
2003- یاسر عەرەفات، مەحمود عەباسی بە سەرۆك وەزیرانی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی دەستنیشان كرد و رایسپارد سەركردایەتی پرۆسەی ئاشتی بكات لەگەڵ ئیسرائیل و ولایەتە یەكگرتووەكان كە رەتیاندەكردەوە مامەڵە لەگەڵ عەرەفات بكەن.
كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب لە كۆبوونەیەكی لە قاهیرە، ئەو «نەخشەڕێی»یەی پەسەند كرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان و روسیا و ولایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و پێشنیاریان كردبوو كە بە هەمان شێوە لەلایەن دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین و ئیسرائیلەوە پەسەندكرابوو، پێشنیارەكە داوای دامەزراندنی دەولًەتی فەلەستینی و هەڵپەساردنی جولەكەنشینی كردبوو لە كەناری خۆرئاوا.
2003-مەحمود عەباس دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیران كێشایەوە، بەهۆی «چەقبەستوویی هەڵوێستی ئیسرائیل و ئەمریكا و دژایەتی فەلەستینی بۆ حكومەتەكەی»، ئەحمەد قورەیع جێگەی گرتەوە.
2004: یاسر عەرەفات كۆچی دوایی كرد لە نەخۆشخانەیەكی فەرەنسا و مەحمود عەباس لە ساڵی 2005دا بە سەرۆكی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی هەڵبژێردرا.

حەماس براوەی هەڵبژاردنەكان بوو
2006- بزوتنەوەی حەماس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەلەستینی بردنەوەی بەدەستهێنا و ئیسماعیل هەنیەی سەرۆكی حكومەتێكی فەلەستینی نوێی پێكهێنا.
ململانێ‌ لەسەر دەسەڵات، لەنێوان حەماس و بزوتنەوەی فەتح دروستبوو. ولایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا ئەو یارمەتیانەیان هەڵپەسارد كە پێشكەش بە فەلەستینییەكانیان دەكرد، ئیسرائیل حەواڵەكردنی داهاتی باجەكانی بۆ دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی راگرت، بەو هۆیەی رەتیدەكردەوە دان بە بوونی ئیسرائیلدا بنێت و رەتیدەكردەوە دەستبەرداریی توندوتیژی ببێت و پابەندی رێكەوتنەكانی پێشووی ئاشتی ببێت.
شوباتی 2010-دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی پێكهاتنەوە لەنێوان فەتح و حەماس- دەستپێكردنەوەی دانوستانە راستەوخۆكانی نێوان ئیسرائیل و دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی، بەڵام دانوستانەكان بەهۆی ناكۆكی لەسەر جولەكەنشینەكان دووچاری داڕمان بونەوە.
نیسانی 2011-هەردوو بزوتنەوەی فەتح و حەماس لە قاهیرە لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی یەكێتیی نیشتمانیی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ‌ رێكەوتن، بەڵام رێڕەوێك بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە نەدزۆرایەوە.

هەوڵی ئەندامبوون لە نەتەوە یەكگرتووەكان
2011-دەسەڵاتی فەلەستینی دەستی بە هەڵمەتێك كرد لەپێناو دەستبەركردنی ئەندامبوونی دەوڵەتی فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمەش بۆ راكێشانی سەرنج بەلای داڕمانی دانوستانەكانی لەگەڵ ئیسرائیل. هەوڵەكە شكستخواردوو بوو، بەڵام رێكخراوی فێركاریی و رۆشنبیری و زاستەكانی سەر بە رێكخراوی نێودەوڵەتی (یۆنسكۆ)، لە مانگی تشرینی یەكەمدا فەلەستینی بە ئەندام قبوڵ كرد.
تشرینی یەكەمی 2012- هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە كەناری خۆرئاوا سازكران، بززتنەوەی فەتح تێیدا پێنج یەكی كورسییەكانی بەدەستنەهێنا، رێژەی بەشداریی گەیشتە لەسەدا 55. ئەو لیستانە سەركەوتوو نەبوون كە كاندیدەكانی فەتح سەرۆكایەتییان دەكرد، تەنیا لە كۆی 11 شارەوانی سەرەكی فەلەتسنی فەتج 4 شارەوانی بردەوە، سەربەخۆكان و چەپەكان لە پێنج شارەوانیدا براوەبوون. بزوتنەوەی حەماس بایكۆتی ئەو هەڵبژاردنەی كرد و رێگەی نەدا لە كەرتی غەززە ئەنجام بدرێت.
تەمموزی 2013: لە دوای روخانی حكومەتەكەی سەرۆك محەمەد مورسی، میسر دەستبەرداریی نێوەنگیری بوو لە دانوستانەكانی پێكهاتنەوەی نێوان هەردوو بزوتنەوەی فەتح و حەماس.
كانوونی یەكەم 2013: ئیسرائیل و دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی و ئوردن، ئیمزایان لەسەر رێكەوتنی دابەشكردنی ئاو كرد كە وشكبوونی دەریای مردوو چارەسەر دەكات، ئەمەش لەڕێی راكێشانی هێڵە بۆری بۆ گواستنەوەی ئاو لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی سەر دەریای سور.
ئاداری 3014: میسر چالاكییەكانی بزوتنەوەی حەماس قەدەغە دەكات و دەست بەسەر دارایی بزوتنەوەكەدا دەگرێت، بەو بیانووەی پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین هەیە كە لە میسر قەدەغەكرا.
تەمموز بۆ ئابی 2014: ئیسرائیل وەڵامی ئەو هێرش و پەلامارانە دەداتەوە كە چەكدارەكان لە كەرتی غەززەوە دەیانكردە سەر ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی وشكانی و ئاسمانی دەستیپێكرد كە ئامانج لێی تێكشكاندنی سەكۆكانی هەڵدانی موشەكەكان و خاپوركردنی تونێلەكان بوو. پێكداهەڵپژانی نێوان هەردوولا بە رێكەوتنی ئاگربەست كە لە مانگی ئابدا میسر ناوبژیوان بوو تێیدا، كۆتایی هات.
2016-ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ئیدانەكردنی جولەكەنشینی ئیسرائیل پەسەند دەكات و داوای راگرتنی دەكات لەسەر خاكی فەلەستین.
2017-هەردوو بزوتنەوەی فەتح و حەماس لە دوای چەندان ساڵ لە شەڕ، لەسەر رێكەوتنی پێكهاتنەوەی بە سەرپەرشتی میسر لە قاهیرە رێكەوتن، لێوەی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی ئیدارەی كەرتی غەززەی لە حەماس وەرگرتەوە كە لە ساڵی 2007وە دەستی بەسەرداگرتبوو.
2018- ولایەتە یەكگرتووەكان بە رەسمی باڵێوزخانەی خۆی لە تەلئەبیبەوە گواستنەوە بۆ قودس، ئەمەش وەك داننانێكی رەسمی واشنتۆن بوو بەوە كە قودس پایتەختی ئیسرائیلە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort