سەرەکی » هەواڵ » سوید: بەردەوام دەبین لە پشتگیریی هێزی پێشمەرگە

سوید: بەردەوام دەبین لە پشتگیریی هێزی پێشمەرگە

پەرلەمانی سوید لەسەر پێشنیازی حكومەتی سوید بڕیاریدا پشتگیرییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە بەردەوام بێت.
سەمیر ساڵح ئەمین نوێنەری یەكێتی لە سوید بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پەرلەمانی سوید بڕیاریدا پشتگیرییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان تا یەك ساڵی دیكە واتە تا 5/12/2019، بەردەوام بێت. وتیشی: سوپاسی پەرلەمان و حكومەتی سوید و پەرلەمانتارانی سۆشیال دیموكرات و تۆڕی سویدی-كوردی لە پەرلەمانی سوید و بەتایبەتی پەرلەمانتارە بە رەچەڵەك كوردەكان دەكەین بۆ ئەو هەڵوێستانەی كە لە پەرلەمانی سوید و تەنانەت لەناو حزبەكانیاندا دەینوێنن بۆ پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

1 × 3 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...