سەرەکی » هەواڵ » ״مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی زیاد دەكرێت״

״مووچەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی زیاد دەكرێت״

مەحمود حاجی‌ ساڵح وەزیری‌ كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان رایگەیاند: هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی دەزگای‌ شەهیدانی عیراق بكرێت بە وەزارەتێكی سەربەخۆ ‌و مووچەی كەسوكاری شەهیدان‌ و ئەنفالكراوان‌ و زیندانیانی سیاسیی هەرێمیش زیاد دەكرێت.
وەزیری‌ كاروباری شەهیدان دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتیشی: وەفدێكی هەرێم ‌و بەغدا لە دەرئەنجامی كۆبوونەوەیەكدا یاداشتێكیان ئیمزاكرد و داوای‌ سەرجەم مافەكانی كەسوكاری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كراوە. «بەدڵنیاییەوە مینحەی‌ زیندانیانی‌ سیاسی ‌‌و كەسوكاری‌ ئەنفالكراوان ‌و شەهیدان لە هەرێم هاوشێوەی‌ عیراقی‌ لێدەكرێت‌و زیاد دەبێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

seventeen − 4 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...