سەرەکی » مانشێت » كوردستانی نوێ رێز لە هەڵوێستەكانی د. شاكر خەصباك دەنێت

رۆژی چوارشەممە بڵاودەبێتەوە

كوردستانی نوێ رێز لە هەڵوێستەكانی د. شاكر خەصباك دەنێت

د. شاكر خەصباك نووسەرو ئەدیب ‌و زانای ناوداری بواری زانستی جوگرافیا و هەروەها شاسوارێكی شارەزا‌و پێشەنگی بواری ئەدەب بووە‌و لەڕشتەكانی چیرۆك ‌و رۆمان ‌و شانۆ‌و رەخنەدا، شوێن پەنجەی رەنگیداوەتەوەو خاوەنی 35 كتێبی بەنرخەو هەروەك یەكێكیش بووە لەو نووسەرو رووناكبیرە ناودارانەی لە ساڵانی پەنجاكانەوە بە راشكاوی بەرگریی لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان كردووە و لەو سەردەمەدا داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد كردووەو لە كتێبـی (كورد ‌و مەسەلەی كورد)دا زۆر بە روونی داكۆكی لە مافەكانی گەلی كورد كردووە‌و لە نووسینە جوگرافییەكانیشیدا سنووری جوگرافی باشووری كوردستانی دوور لە دەمارگیریی نەتەوەیی دیاریكردووە.
بەو بۆنەیەشەوە لە دووتوێی چوار لاپەڕدا كوردستانی نوێ رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 12/12/2018 چەند بابەتێكی بەپێز لەبارەی ژیان ‌و كۆششە زانستی ‌و ئەدەبییەكانی ‌و كتێبەكانی د. خەصباك بڵاودەكاتەوە كە چەند نووسەرێكی كورد لەوبارەیەوە بابەتیان لەسەر ئامادەكردووە.
جێی ئاماژەیە د. شاكر خەصباك رۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2018 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە״

بڕیارە ئەمڕۆ 24/3/2019، وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و پارتی ...