سەرەکی » راپۆرت » ئاسایش: دڵنیایی دەدەین كە ئاسایش بۆ هەمووانە

دەستگیركردنی تیرۆریستان بەردەوامە

ئاسایش: دڵنیایی دەدەین كە ئاسایش بۆ هەمووانە

ئاسایشی سلێمانی، گروپێكی تیرۆریستی ئینغیماسی‌و خۆكوژی داعش ئاشكرا دەكەن‌و سەرپەرشتیارو چەند خۆكوژێك‌و ئەندامانی ئەو گروپەو هاوكارانیشیان دەستگیر دەكرێن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاسایشی سلێمانی، دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەسنووری كەركوك‌و دیالە، پشتێنەیەكی ئەمنی توندوتۆڵی دروستكرد، ژوورێكی هاوبەشی بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەش پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی ئەمنی سلێمانی‌و شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

راپۆرتی، كوردۆ عەلی

دوای شەونخونی‌و كۆكردنەوەی بەڵگە، بۆ كوڕانی ئاسایش‌و ئارامی روونبۆوە كە تیرۆریستانی داعش، لە دەرەوەی سنووری هەرێم خۆیان رێكخستووەو پیلانیان داناوە بۆ رەوانەكردنی چەكدارانی ئینغیماسی‌و خۆكوژ بۆ هەرێمی كوردستان بەناوچە دابڕێنراوەكانی وەكو كەركوك‌و سنووری دیالەوە، بۆ تێكدانی ئارامی ئەو ناوچانە.
دەستكەوتنی زانیاریی ورد
ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لە بەدواداچوونەكانیان‌و زانیاری وردتریان دەستكەوت لەسەر گەورە تیرۆریست (حاجی مەسعەب)، كە سەرپەرشتی ئەو چەكدارە داعشە ئینغیماسیانە دەكات، كە تا دوادەرفەتی ژیانیان شەڕ دەكەن‌و دواتر خۆیان دەتەقێننەوە، تۆڕێكی بەرفراوانی تیرۆریستیشیان دروستكردووە لە كەركوك و دیالە. كە هەردوو تیرۆریستی تاوانبار (ئەبو هورەیرەو ئەبو موجاهید) سەرپەرشتییان دەكەن، لەگەڵ تیرۆریستان ( ئەبو فەتح و ئەبو سەیف) لەناو خاكی عیراق، كە تیرۆریستی خۆكوژ دەگوازنەوە بۆ كەركوك و دیالە، تا ئامادەكاری بكەن بۆ شێواندنی ئاسایشی ئەو شوێنانە.
دوای زانیاری وردو دروست‌و رەزامەندیی دادوەر، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڕیاری جوڵە پێكردنی هێزەكانی ئاسایشی دەركرد، ئاسایشی سلێمانی رێوشوێنە ئەمنییەكانی خستە بواری جێبەجێكردنەوەو دەستبەكاربوون بۆ دەستگیركردن‌و دۆزینەوەی شانە نەنوستووەكانی تیرۆریستانی داعش‌و لەسەنتەری شارەكانیش تیمەكانی لێكۆڵینەوە، چاودێریی جموجۆڵی گومانلێكراوانیان دەكرد.
دەستگیركردنی دوو تیرۆریست
ئەوەبوو لەسەرەتای مانگی 9ی ئەمساڵدا دوو تیرۆریستی ئینغیماسی‌و خۆكوژ بەناوەكانی (م، ر – ع ، ح) كە بەرەو هەرێمی كوردستان هاتبوون، چاودێریكران‌و لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركران.
تیرۆریست (م، ر) كە ناسراوە بە ئەمیر، ساڵی 1999 لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم لەدایكبووە، چەكداری خۆكوژو ئینغیماسی داعش بووە، لە 3/9/2018 دەستگیركرا، لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت: من لەڕێگەی تیلیگرامەوە گروپێكم ناسی، لەناو ئەو گروپەدا باسی هیجرەت‌و شەهیدی‌و حۆری دنیای تر‌و ئەو شتانەیان دەكرد، منیش دوایی قەناعەتم كرد‌و ساڵێك لەم گروپەدا بووم، پاشان لەسەر داوای ئەوان هیجرەتم كرد، دواتر وتیان دەبێت بچیت بۆ سلێمانی‌و قەناعەتیان پێكردم كە خۆم بتەقێنمەوە‌و خۆم بكوژم.
هەروەها تیرۆریست (ع، ح) كە ناسراوە بە كاروان كوردی، ساڵی 2000 لەدەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم لەدایكبووە‌و چەكداری خۆكوژو ئینغیماسی داعش بووە، 3/9/2018 دەستگیركرا. لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت: ئامۆزایەكم كە لەناو داعشدایە، لەڕێی تیلیگرامەوە پەیوەندی پێوەكردم‌و باسی داعشی بۆ كردم‌و منی خستە ناو گروپێكەوە كە باسی داعش‌و هیجرەت‌و خۆتەقاندنەوە دەكرا. دەشڵێت: منیش قەناعەتم كرد كە هیجرەت بكەم بۆ ناو ئەوان تا ببمە چەكداری داعش‌و خۆم بتەقێنمەوە، ئینجا هاتم بەرەو سلێمانی. بەڵام نەمزانی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە چاودێریی دەكرێم، بۆیە دەستگیركرام.
پووچەڵكردنەوەی پیلانی
هاتنی چەند خۆكوژێك
ئاسایشی سلێمانی بەهاوكاریی ئاسایشی شارەزوورو دەزگا ئەمنییەكانی دیالە، لێكۆڵینەوەكانیان چڕتركردەوەو زانیارییان دەستكەوت لەسەر پیلانی هاتنی چەند خۆكوژێكی تر بۆ سلێمانی، شەوو رۆژ كوڕانی ئاسایش‌و ئارامی لەسەر هێڵێكی گەرم چاودێریی وردی جموجۆڵەكانی تیرۆریستانیان دەكرد‌و پاش گەیشتنی هەردوو تیرۆریست ( د، ص – ق ، غ) بۆ سلێمانی، لەكاتی وەرگرتنیان لەلایەن تیرۆریست (ی، ش)، كە سەرپەرشتیاری گواستنەوەی چەكدارە ئینغیماسی‌و خۆكوژەكان بووە بۆ ویلایەتی كەركوك‌و دیالە، لەگەڵ هاوكارێكیان دەستگیر دەكرێن‌و بەكرێگیراوێكیش كە لەگەڵیان بوو، دەستگیر دەكرێت.
تیرۆریست (د، ص) ناسراو بە (ئەبو عومەر)، ساڵی 1990 لەسنووری خورماتوو لەدایكبووە، چەكدار‌و خۆكوژی داعش بووە‌و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە 10/11/2018 دەستگیركرا. لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت: من لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە كەسێكی داعشم بوو، فكرەی داعشی پێدام‌و باسی جیهادی بۆ كردم، پاشان داوایكرد هیجرەت بكەم بۆ ناو داعش، لەكاتی هاتنم بەرەو سلێمانی دەستگیركرام.
تیرۆریست ( ق، غ) ناسراو بە (ئەبو سوفیانی كوردی)، ساڵی 1997 لەدەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم لەدایكبووە، چەكداری خۆكوژو ئینغیماسی داعش بووە، لە 10/11/2018 لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا، لەكاتی دانپێداناندا وتی: لەڕێی مامۆستایەكەوە گوێمان دەگرت لە سی دی‌و شتی كە باسی فكرەی داعش‌و جیهادی دەكرد، من‌و هاوڕێیەكم بڕیارمان دا بڕۆین بۆ ناو داعش‌و چووین، پاشان ویستمان بێین بۆ سلێمانی بۆ بینینی كەسێك، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراین.
تیرۆریست (ی،ش) ناسراو بە چالاك كوردی، ساڵی 2002 لەدەرەوەی سنووری هەرێم لەدایكبووە، لەسنووری سلێمانی لەكارگەیەكی بلۆك كاریكردووە‌و سەرپەرشیاری گواستنەوەی چەكدارانی داعش بووە بۆ سلێمانی، بەڵام لە 10/11/2018 لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركرا. ئەو تیرۆریستە دەڵێت: من لە كارگەی بلۆك لە سلێمانی ئیش ئەكەم، رەفیقێكم تەلەفۆنی بۆكردم وتی جەماعەتێكن دێن بۆ ئەوێ بۆ ئوتێل وەرە بۆ لایان، منیش چووم‌و لەوێ تەسكەرەكانم لێ سەندن تا شوێنێكی ئارامیان بۆ داین بكەم، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراین.
شانە نەنوستووەكانی
داعش ئاشكراكران
ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لەچاودێریكردن‌و لێكۆڵینەوەی وردتر لەسەر پیلانی نوێی داعش‌و زانیاریی نوێ بەدەستهات لەسەر مەرامەكانیان‌و بەرنامەی توندوتۆڵ داڕێژرا، بۆ رێگری لەهەر پیلانێك بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم، ئەو شانە نەنوستووانەی داعش لە هەرێم ئاشكراكران كە پەیوەندییان بەم گروپانەوە هەبووە، لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاجیاشدا ئەندامەكانیان دەستگیركران‌و ژمارەیەك تۆمەتبارو بەكرێگیراوو چەند قاچاخچییەك كە راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ هاوكاریی تیرۆریستانی داعشیان كردبوو، دەستگیركران.
تۆمەتبار (م، م) لەساڵی 1984 لەهەرێمی كوردستان لەدایكبووە، بەكرێگیراو بووەو هاوكاربووە لەگواستنەوەی چەكدارانی داعش، لە 12/11/2018 دەستگیركرا. ئەو تۆمەتبارە لەدانپێدانانەكەیدا دەڵێت: لەلایەن كەسێكی ناسراوی خۆمەوە كە پەیوەندیمان هەبوو، تەلەفۆنی بۆ كردم تا موادی خۆراك بهێنین بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوە بوو رێكنەكەوت، چونكە موادەكە لەو شوێنە گران بوو تابیهێنین. وتیشی: دوای ماوەیەك پەیوەندی پێوەكردم‌و وتی چەند نەفەرێك هەیە بۆمیان بهێنە بۆ سلێمانی، منیش بەقاچاخ ئەو نەفەرانەم هێنا بۆ سلێمانی‌و لەبەرامبەردا 500 دۆلارم وەرگرت، ئیتر ماوەیەكی پێچوو لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركرام.

تا هەرێمەكەمان لەئارامیدا بژی
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاسایشی سلێمانی، جەخت دەكاتەوە كە لەبەرامبەر مەرام‌و پیلانەكانی تیرۆریستان، هەمیشە شەونخون‌و لەئامادەباشیدان بۆ شكستپێهێنانی هەر پیلانێك كە بیەوێت ئارامی‌و ئۆقرەیی لە هەرێم بشێوێنێت‌و ژیان لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تێكبدات، دەشڵێت: ئەوەی بۆ هەمووانیش گرنگە، پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان‌و ئەو ئارامییەیە كە قوربانی بۆ دراوەو دەیدەین، تا هەرێمەكەمان لەئارامیدا بژی، ئەمەش تەنهاو تەنها بەهاوكاریی كۆمەڵانی خەڵك بەدیدێت، كە هەمیشە پشتیوانمان بوون‌و دڵنیاییش دەدەین كە ئاسایش بۆ هەمووان دەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ساڵی 2019 چی پێیە بۆ عیراق؟

تانیا گاود سوزیان میدل ئێست ئای گەڕان بە دوای ئەوەدا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort