سەرەکی » هەواڵ » پرسەنامە بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز

پرسەنامە بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز

عومەر فەتاح: ناو و ئەزموون ‌و بەرهەم ‌و مێژووی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە

ماڵئاوایی یەكجارەكی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز، ئەكادیمی‌و نووسەری بەئەزموون‌و تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان، لەناخەوە هەموومانی خەمبارو نیگەران كرد.
لەدەستدانی ئەم مرۆڤە تێكۆشەرو ئەكادیمیە بە ئەزموونە، خەمێكی قووڵە، ناوو ئەزموون‌و بەرهەم‌و مێژووی كۆچكردوو بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك

رەهبەر سەید برایم: خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان و بواری رووناكبیریی
بۆ كەسوكاری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز نووسەر و بیرمەندی كورد
ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز-مان پێگەیشت، ئەم كۆسپە لە دڵەوە غەمگینی كردین‌و لەدەستدانی ئەو نووسەرو بیرمەندەش خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان‌و بواری رووناكبیریی گەلی كورد، پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز بیرمەندێكی نەتەوەیی‌و رۆژنامەنووس‌و نووسەرێكی لێهاتوو بووەو هەمیشە لە هەوڵدا بووە بۆ ناساندنی مێژوو و قوربانیدانی گەلی كورد بە جیهان، داواكارم لە خودای گەورە رۆحی د.جەمال نەبەز بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات‌و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەشتان بێت.
انا لله و انا الیە راجعون
رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك

قوباد تاڵەبانی: هەمیشە هەوڵی دەدا مێژوو و قوربانییەكانی گەلی كورد بە جیهان بناسێنێت
بەڕێزان كەسوكاری بیرمەندی كورد پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز
بەڕێزان نووسەر و رۆشنبیرانی گەلی كورد
زۆر بەداخەوە، نووسەرو بیرمەندی كورد، پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز، كۆچی دوایی كرد، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی كەسوكارو هەموو رۆشنبیران‌و گەلی كورد دەكەم.
كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان بەتایبەت لە بواری رووناكبیریدا، ئەو بیرمەندە مەزنە لەسەر رێچكەیەكی نەتەوەیی كاری دەكردو هەمیشە هەوڵی دەدا لەڕێی كارەكانی، مێژوو و قوربانییەكانی گەلی كورد بە جیهان بناسێنێت.
لەپەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی دكتۆر جەمال نەبەز بە بەهەشتی بەرین شاد بكات‌و سەبووریش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران

پرسەنامەی
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا جەمال نەبەز
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی، رۆشنفكرو بیرمەندی كورد پڕۆفیسۆر(جەمال نەبەز)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، ئومێدەوارم ئەمە دوا ناخۆشی هەموو لایەك بێت.

براتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

four × 3 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...