سەرەکی » هەواڵ » لەدەستدانی دكتۆر جەمال نەبەز زیانێكی گەورەیە لە كاروانی رۆشنبیریی و ئەدەبی كوردی

كۆسرەت رەسوڵ:

لەدەستدانی دكتۆر جەمال نەبەز زیانێكی گەورەیە لە كاروانی رۆشنبیریی و ئەدەبی كوردی

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو
پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بیرمەندو رۆشنبیرو رۆشنفكرو نووسەرو ئەكادیمیستی گەورەی گەلەكەمان پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەزم بیست، لەناخەوە دڵگران‌و خەمباری كردم، دكتۆر جەمال نەبەز یەكێك بوو لە گەورە نووسەرو رۆشنبیرو ئەكادیمیستانی كورد، كە لە تەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا خزمەتێكی یەكجار گەورەی بە ئەدەب‌و فەرهەنگ‌و كلتووری كرد، لەدەستدانی دكتۆر جەمال نەبەز كۆستێكی قووڵ‌و زیانێكی گەورەیە لە كاروانی رۆشنبیریی‌و ئەدەبی كوردی، كەلێنێكە بە سانایی پڕ نابێتەوەو قورسە بتوانین جێدەستی پڕ بكەینەوە، بەڵام بۆ هەمیشەو تا ئەبەد بەرهەم‌و داهێنانەكانی لەفكرو هزری هەمووماندا دەمێنێتەوە.
لەم بۆنە خەمناك‌و ناخۆشەدا، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نووسەران‌و رۆشنبیرانی كوردو خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات‌و سەبووری‌و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله وانا الیە راجعون

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سكرتێری گشتیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

5 + four =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...