سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » جێگرەوەی مێرکل دیاریکرا

جێگرەوەی مێرکل دیاریکرا

ڕۆژی هەینی ١٢/٧ لە شاری هامبۆرگی باکووری ئەڵمانیا، پارتی دیموکراتی کریستیان CDU بە ئامادەبونی ٩٩٩ ئەندام لە شاری هامبۆرگ کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست و بە زۆرینەی ٥١٧ دەنگ خاتو « کرامب کارینباوەر» سیاسەتمەداری ناسراوی ناو پارتەکە کرایە سەرۆک وجێگرەوەی «ئەنجێلا میرکل» لەهەردوو پۆستی سەرۆکی پارتەکە و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەمەش لەناو میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکانی ئەڵمانیا و جیهاندا، دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و بوە ڕووداوێکی گرنگ لە نێوەندی سیاسی وڕای گشتی کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا.

کرامب کارینباوەر کێییە؟
تەمەنی ٥٦ ساڵە، کۆلیژی زانستە سیاسیەکانی تەواوکردوەو لە هەرێمی زارلاند ماوەی ١٢ سال پۆستی وەزیری هەبوە، سەرەتا وەزیری ناوخۆ و دوایی وەزارەتەکانی پەروەردە وکار و خێزان، لەناو بەشێک لە ئەندامانی پارتەکەی واناسراوە کە بۆ هەموو پۆستێک دەشێت،ژنێکی هێمن و لەسەرخۆیە، حەوت ساڵە سەرۆکی حکومەتی هەرێمەکەیەتی، لەو ماوەیەیەدا پارتەکەی والێکردوە کە ڕێژەی زیاتر لە ٤٠٪ بەدەست بێنێ و لە سۆسیالدیموکراتەکانی بباتەوە، بۆیە مێرکل بە کەسێکی دڵسۆزی دەزانێت و سەرەتای ئەمساڵ بردیە بەرلینی پایتەخت و کردی بە ئەمینداری گشتی پارتەکەی، بۆیە لە ووتەیەکیدا لەکۆبونەوەی پارتەکە ووتی ئەو ژنە زۆر دڵسۆز و خۆنەوسیتە، هەڵوێستی لە بیر ناکرێت کاتێک ساڵی پار لەبەر بەرژەوەندی پارتەکەمان پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی وەلاناو پۆستێکی نزمتری حیزبی پیدرا کە ئەمینداری گشتی بو.

رێچکەی مێرکل دەگرێتە بەر
«ئەنگرید کارمب کارینباوەر»لەبەر درێژی ناوەکەی لەنیوەندی سیاسی ومیدیایدا ناوکەیان کورت کردەوەو کردیان بە AKK ، ئەو ژنەکەسێکی لیبراڵە و بایەخ بە خێزان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەدات، بەردەوام بەرگریکەری هەڵوێستەکانی میرکلە و یەکێکە لە دۆستە هەرە نزیکەکانی، لە کارکردندا وەک کۆپیەکی مێرکل وایە بەتایبەتیش لە مەسەلەی کۆچ و پەنابەران و پێدانی ڕەگەزنامە و هەڵوێست لە دژی توندڕەوی ئاینی و کۆمەلێک مەسەلەی تر، کە زۆرێک لە سیاستمەدان وەک سێبەری مێرکل ناوی دەبەن.

هەڵوێستی لە بارەی کۆچبەر و مسوڵمانان
ئەمیش پێی وایە لە وڵات زمانی فەرمی ئەڵمانیە و عەلمانیەت پیادە دەکات، دەبێت بیروباوەڕە ئاینیەکانیش بە ئەڵمانی بخوێندرێن و نابێت حکومەت فرە زمانی و فرە ئاینی بخاتە ناو دەزگاکانی خۆیەوە. دۆستەکەی مێرکل پێیوایە کە بێگانەکانی ناو ئەڵمانیا کە ماوەیەک دەمێننەوە دەبێت خۆیان لەگەڵ کولتور و دابونەریتی وڵاتەکە ڕابێنن و نابێت یارمەتی سۆسیال وەربگرن کەچی سۆز و وەلایان بۆ ئەڵمانیا نەبێ و دڵیان لای وڵاتی زگماکی خۆیان بێت، پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ ئەوەی ژیان وگوزەرانی لە ئەڵمانیا بێ و وەک هاوڵاتی ئەڵمان مافی هەبێ دەبێت، ئەرکی خۆیشی لە خزمەتکردنی وڵات ونیشتیمانپەروەری جێبەجێ بکات، هەموو میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکانیش پێیان وایە، بە هاتنی کارینباوەر قۆناغێکی نوێ لە پارتی مەسیحی دیموکرات و ئەڵمانیاش دەستپێدەکات.

حزبەکان چیان وت؟
« لارس کلینگبایل» ئەمینداری گشتی پارتی سۆسیال دیموکرات SPD و هاوپەیمانی ئیئتیلافی حکومەی لەگەڵ کریستیانەکان ڕایگەیاند: هاوپەیمانێتیان بەردەوام دەبێ و گۆڕانی سەرۆکی پارتەکە کاریگەری نەرێنی ناخاتە سەرپرۆسەکە و لەسەر ئاڕاستەی خەباتی هاوبەشیان بەردەوام دەبن.

داوایکرد سۆسیال دیمکوراتەکان لە حکومەت بکشێنەوە
هەروەها» مارکس زودەر» سەرۆکی پارتی کریستیانی CSUباڤاری کە دەستەخوشکی پارتی کۆمەڵایەتی کریستیانە CDU لە تویتێکدا نوسیویەتی: پشتیوانی سەرخستنی کارەکانی ئەو خاتونە دەکەن و هیوای زۆریان پێی هەیە. بەڵام « سارا ڤاگنکنێخت» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ Die linke لەپەرلەمان ڕایگەیاند: کە هەڵبژاردنی کارینباوەر باشتر بو لە ڕکابەرەکەی « فیدریش مێرتس» و داواشی لە سۆسیالدیموکراتەکان کرد کە لە ئیئیتیلافی حکومی بکشێنەوەوهاوپەیامنێتیان لەگەڵ کریستیانەکان تێک بدەن.

مێرکلی دووەمە
« کریستیان لیندنەر» سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادFPD پیرۆزبایی خۆی بەو ژنە ڕاگەیاندو ئەرکی تازەی بە یەکخستنی پارتەکە لێکدایەوە کە گرنگ دەبێت ئەگەر لە ئەولەویەتی کارەکانی بێ و بایەخ بە یەکڕیزی و لێکنزیککردنەوەی هەڵویستەکان بدات، «ئەنالینا بیربوک وڕۆبەرت هابوک «هاو سەرۆکانی پارتی سەوز Die Grüne پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند و پلارێکی لە ڕکابەرەکانی مێرکل گرت و ووتی: ناتوانن لە مێرکل ببەنەوە، هەروەها « ئەلکساندەر گاولاند» سەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا AFD سەبارەت بەو دەرچونی ئەو ژنە ووتی: ئەوەی ڕوویدا چاوەڕوانکراوبوەو ئەو کەسایەتیەش هەمان بۆچونی مێرکلی هەیە لە سیاسەتی کۆچ و زۆر دۆسیەی تایبەتی تریش کە پەیوەندی بە ژیانی کۆمەڵگەکەمانەوە هەیە.

یەکێتیی دیموکراتی کریستیان
شایانی باسە پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان لە ساڵی ١٩٤٥ و لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دروست بوە،یەکەم سەرۆکی «کۆنراد ئەدیناوەر» بوەو لە دوای مێرکل کە ١٨ ساڵ سەرۆکایەتی کرد، ئێستا «کارینباوەر» بووەتە هەشتەمین سەرۆک، پارتێکی لیبراڵە و خەبات دەکات بۆ پاراستنی ئاینی مەسیحی و جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت، ئامانجی خۆشگوزەرانی و ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیانە و بایەخ بە ئابوری وڵات و خاوەن سەرمایەکان دەدات. جگە لە مێرکل ئەم پارتە کۆمەڵێک سەرکردەی مەزنی هەبووە لەوانە « کۆنراد ئەدیناوەر» کە یەکەمین راوێژکاری ئەڵمانیا بووە پاش جەنگی دووەمی جیهان و بە باوکی ئەڵمانیای مۆدێرن دادەنرێت، هەروەها « هیڵمەت کۆڵ» راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا، کە لە سایەی ئەودا هەردوو ئەڵمانیا یەکیان گرتەوە، هەتاوەکو ئێستاش ئەم پارتە بە یەکێک لە پارتە سەرەکیی و گرنگەکانی ئەڵمانیا دادەنرێت.

سەرچاوە: -میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاشەکشەی میسر،بۆتە مایەی بایەخپێدانی جیهان

لە دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ودەستبەکاربونی ئیخوانەکان و دواتریش هاتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort