سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌ » شەپۆلێكی گەرمی گفتوگۆ روو لە هەرێم دەكات

كۆبوونەوەی (نوێنەران) دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو

شەپۆلێكی گەرمی گفتوگۆ روو لە هەرێم دەكات

ماوەیەكە كەشوهەوایەكی سارد و شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێكەوتۆتەوە و لە بواری رێگەوبانیشدا هاتوچۆی نێوان چەندین ناوچەی جیا جیا پچڕاوە. لە شەوی رابردووتریشەوە شەپۆلێكی بەفربارین، پێنجوێن و ناوچە شاخاوی و كوێستانییەكانی گرتۆتەوە.

كەشوهەوای سارد و گفتوگۆی گەرم
لەم كەشوهەوا سارد و پچڕانی هاتوچۆی نێوان چەند ناوچەیەكی جیاجیادا بەهۆی باران و لافاوەوە كە بەگشتی لە كۆتایی هەفتەی رابردووەوە دەستیپێكردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیەش چڕتر بۆوە و تەنانەت لێپرسراوانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە لێدوانیاندا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوەداوە «رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران، هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە»، بەڵام بەپێچەوانەوە پێدەچێت كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی گەرمی گفتوگۆ روو لە هەرێم بكات و لە رووی سیاسی و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانەوە، هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی تەواو جیاوازدا تێبپەڕێت. لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە بەم نزیكانە گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و گفتوگۆ و كۆبوونەوە و هاتوچۆ و سەردانی نێوان لایەنە سیاسییەكان، گەرموگوڕی بەخۆوە ببینێت.

بەم نزیكانە وەفدی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات
بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە، بەم نزیكانە وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دووەمجار سەردانی سلێمانی بكات. هەروەك لە دوو رۆژی رابردووشدا دوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی دەستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، رایگەیاند: لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدی پارتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، سەردانی سلێمانی دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ-ش، «هێشتا كاتی سەردانی وەفدی پارتی بۆ سلێمانی دیارینەكراوە، بەڵام بڕیارە وەفدەكە بەم نزیكانە سەردانی سلێمانی بكات و پێدەچێت ئەمڕۆ دووشەممە كاتی سەردانەكە دیاریی بكرێت». ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی 17/11/2018، وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد و بەجیا لەگەڵ وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا كۆبۆوە و ئاماژەبەوەشدرا «كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن».
وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستانیش هەروەك مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی رۆژی 3/12/2018، دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی ئاماژەی پێدا، پێكهاتووە لە «ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئیمنكی، هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی». وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین.

سێشەممەی داهاتوو  (نوێنەران) كۆدەبێتەوە؟
لەگەڵ گەرمبوونی باسوخواسی دەستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، بەهۆی دواخستنی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، هێشتا دۆسێی تەواوكردنی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەكراوەیی ماوەتەوە و ئەویش باس و پرسێكی گەرمە و تائێستا ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندید بۆ پۆستی وەزارەتەكانی بەرگریی، ناوخۆ، داد بەردەوامە و دوێنێش جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە، دواخرا بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یادو وەفا

دووتوێیەکی تایبەتە بە چلەی نووسەرو ئەدیب و رۆژنامەنووس مامۆستا مستەفا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort