سەرەکی » هەمەڕەنگ » فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام

كەركوك، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بەڕێوەچوو

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد
بەهاوكاری ناوەندی ریكخراوە دیموكراتییەكانی كەركوك‌و گروپی شانۆی هەوارو چەند سەرمایەدارێك‌و ژمارەیەك لەكەسایەتییەکانی شاری كەركوك «پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لەكەركوك» راگەیەنرا، هەر بەو بۆنەیەوە فێستیڤاڵەکە میوانداری هەردوو شانۆیی «عەریزە نووس» لەشاری كۆیە كە لەبیرۆكەو دەرهێنانی هونەر تاهیرەو لەنواندنی فەرەیدون حەمە ئەمین ‌و د. كەیفی ئەحمەدە. شانۆیی «كچە ئازاكە»ش كە لەبیرۆكەو دەرهێنانی «محەمەد تەنیا»یەو كاری نواندنیش لەلایەن هەریەكە لە»مژدە جەوهەر»و «سەركەوت ئەكرەم» لەشاری كفری كرد.
لەڕۆژانی رابردووشدا یەكەم كاری نمایشی شانۆیی لەزانكۆی كەركوك نمایشكراو سەعات3ی پاشنیوەڕۆی هەمانڕۆژیش شانۆگەرییەكە لەبازاڕی رەحیماوای شاری كەركوك نمایشكرا.


لەوبارەیەوە نەجات نەجم سەرۆكی فێستیڤاڵەكە بەكوردستانی نوێی وت: «شانۆی شەقام لەكەركوك، بەردەوام خەم‌و ئازاری كۆمەڵگە دەخاتە بەر دیدی خەڵك‌و دەیگەیەنێتە شوێنی مەبەست، بۆیە پەیام-مان روون‌و ئاشرایەو هەمیشە وەكو شانۆكاران لەپێش هەموو بوارەكانی ترەوە ویستومانە بچینە نێو خەڵكەوە تاكو كێشەو گرفتەكان‌و جوانی ئەم ژیانە بەشێوەیەكی هونەریی نیشانی خەڵكی بدەین».
وتیشی: «ئامانج لەمیواندارێتی شانۆی «عەریزە نووس»و شانۆی «كچە ئازاكە» ئەوە بوو لەگەڵ راگەیاندنی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لەكەركوك، پێمان باشبوو بەشێوەیەكی كردارو راستەوخۆ چەند نمایشێكی شانۆكاری لەگەڵ كۆڕو سیمینارو وۆرك شۆپ ئەنجامبدەین».
شانۆیی «كچە ئازاكە» باس لە كچێكی هەژارو بەهێز دەكات كە دەیەوێت لەڕێگای كارەكەیەوە كە «بۆیاخكردنی پێڵاو»ە بڵێت: كچیش بەهەمان شێوەی پیاو دەتوانێت كاسبی بكات‌و هیچ جۆرە كاسبییەك شەرم نییەو دەتوانێت سەربەرزانە بژی‌و رووبەڕووی هەموو كێشەو گرفتەكان ببێتەوە.
شانۆیی «عەریزە نووس»یش، باسی لەكێشەو گرفتی ئەو هاونیشتمانیانە دەكرد كە لەسەر شەقامەكاندا بەبێ مۆڵەت كاردەكەن‌و شوێنی كاركردنیان نییە‌و حكومەتیش رێگە چارەیان بۆ نادۆزێتەوە، ئامانجی نمایشەكەش گەیاندنی دەنگی خەڵك بوو بۆ شوێنی مەبەست.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كار‌ه‌ به‌ردییه‌ ئه‌فسوناوییه‌كانی كلاسپه‌ر

كاره‌ به‌ردییه‌كانی هونه‌رمه‌ند جۆنی كلاسپه‌ر Johnny Clasper شێوازو فۆرمێكی دیاریكراو ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort