سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » دانیمارک: چیتر بەرگەی خەرجی و سەرئێشەی کۆچبەران ناگرین

دوورگەیەکی ئاژەڵان بۆ پەنابەران تەرخان دەکرێت

دانیمارک: چیتر بەرگەی خەرجی و سەرئێشەی کۆچبەران ناگرین

بۆ کۆت و بەندکردنی سیاسەتی کۆچ‌ و ئازاردانی کۆچبەران تا ئیتر نەچنە ناو وڵاتەکەیەوە، حکومەتی ڕاسترەوی دانیمارک لە هەوڵی زیندانیکردنی زۆربەی ئەو کۆچبەرە نا یاساییانەی بەتایبەتیش ئەوانەی مافی پەنابەرێتیان ڕەتکراوەتەوەو لە ناو شار و گوندەکان وەک هاوڵاتی ئاسایی دەژین، بۆیە سەرەتای ئەم مانگە بڕیاریدا کە دورگەی « لیندهۆلم» کە تەنها ئاژەڵی کێوی تێدا دەژی، بکاتە خێوەتگایەکی گەورە، کە هەموو ئەوانەی لە پرسی کەیسەکانیان دەکۆڵدرێتەوەو جۆرەک لە جۆرەکانی تاوانیان لەم وڵاتە ئەنجامداوە، لەوێ ئامادەیان دەکەن تا دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکرێنەوە. ئەمەش لەناو میدیاکانی جیهاندا دەنگدانەوەی لێکەوتەوەو رێکخراوە مرۆییەکانیش بە کارێکی نامرۆڤانەی دادەنێن.

دورگەیەکی پشتگوێخراوە
دورگەی «لیندهۆڵم» لەسەر دەریای بەلتیکە و ڕووبەرەکەی تەنها ٧ هێکتارەو ٣ کیلۆمەتر لە کەنار دەریاکەوە دوورە، بریتیە لە شوێنێکی پشتگوێخراو و تەنها یەک لابۆری» تاقیگە» ی زانکۆی دانیمارکی لێیە و ناوە ناوە مامۆستا و خوێندکاران دەچن لەو شوێنە ئەزمونەکانیان لەسەر ئاژەڵ و جۆرەکانی تاعون و دارودرەخت وباری جیۆلۆجی و دەریا دەکەن، تەنها ئاژەڵی کێوی و بەراز و سەگ وپشیلە تێدا دەژی.

لە کۆمەڵگاجیادەکرێنەوە
خاتو « ئینگەر ستوینبێرگ» وەزیری کۆچی دانیمارک لە توێتێکدا لەسەر ئەمە نوسیویەتی: دەبێ کۆچبەران باش بزانن ئیدی لەمەودوا ناتوانن لەگەڵ هاوڵاتیانی ئاسایی ژیان بەسەر بەرن و لە وڵاتی ئێمە خۆشەویست نین، بۆیە دەبێ جیابکرێنەوە بە تەنیا دوور لە کۆمەڵگای دانیمارکی بژین.

سامانی پەنابەران دەبەن
ئەو خاتونە وەزیرە زۆر توندڕەوە بەرامبەر بە کێشەی پەنابەران و لە ساڵی ٢٠١٦ پرۆژە بڕیارێکی گەڵاڵە کرد بە پێیەوە دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆیان هەبوو دەست بەسەر هەموو کەلوپەلە گرانبەهاکانی کۆچبەران دا بگرن لە زێڕ و زیو و خشڵ و پارەو شتی گرانبەها، بە بیانوی ئەوەی حکومەت پارەیان لێ خەرج دەکا و نابێت ئەوانە موڵکداری هیچ شتێک بکەن بەڵکو دەبێت لێیان وەربگیرێت و بکرێت بە خەرجی بۆیان، ئەوەبو کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان هاتە دەنگ و ئەو پرۆژەیەی ئیدانە کرد.

ئۆردوگای زۆرەملێ
حکومەتی دانیمارک نەخشەی ئەوەی کێشاوە کە کەمپ و دەزگای تایبەتی ئیداری و خزمەتگوزاری بە کوژمەی ١٥٥ ملیۆن دۆلار لەو دورگەیە دروست بکا و دەست بە گواستنەوەی زۆرەملێی ئەو کۆچبەرانە بکات کە دەستنیشانی کردوون، ئەوەی سەر پێچیش لەو بڕیارە بکات دەخرێتە زیندانەوە.

حکومەت سیاسەتی خۆی گۆڕیوە
مانگی ڕابردوش «لارس لوکی راسموس» سەرەک وەزیرانی دانیمارک ڕایگەیاندبوو کە لە مەودوا ئامانجی کابینەکەی لە پرسی کۆچبەر و پەنابەران تێکەڵ کردنیان نییە لە ناو کۆمەڵگە بەڵکو دابڕاندن و ناردنەوەیانە بۆ وڵاتی زگماکی خۆیان و ئیتر بەرگەی ئەو هەموو خەرجی و سەر ئیشەیەی کۆچبەران ناگرین.

بێزاریان دەکەن تا وڵات بەجێ بهێڵن
وڵاتی دانیمارک هاوشێوەی هەموو وڵاتە ئەوروپیەکان لە ساڵی ٢٠١٥ بە دواوە لە دوای تەشەکردنی شەڕ و ئاشوب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کۆچبەرێکی زۆر ڕووی لەو وڵاتە کردوەو حکومەت و کۆمەڵگایان بێزار کردووە، لایەنە توندڕە و پۆپۆلیستەکان بە تایبەتیش « پارتی گەل» هەمیشە پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە کۆچبەران دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکرێنەوە، بۆیە حکومەت کە نوێنەرایەتی زۆرینەی ڕاستڕەوەکان دەکات و ئاڕاستەی ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەرێتی زۆرینەی لەو کۆچەرانە هەیە، بڕیاریداوە هەندێک ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر تاوەکو کۆچبەران بێزار بن و نەک هەر نەچنە ناو ئەو وڵاتەوە بەڵکو ئەوانەی لەوێش گیرساونەتەوە وڵاتەکە بەجێ بهێڵن.

مافەکانی مرۆڤ
خاتوو»بیرتس رؤن» وەزیری کۆچی حکومەتی پێشوو لەسەر ئەمە ڕایگەیاندوە: ئەم بریارە گاڵتەجاڕیە و پیشێلکردنێکی دیاری مافەکانی مرۆڤە، چونکە نابیت لەگەڵ خەڵکی ئاسایی لێک جیا بکرێنەوەو کۆت وبەندیان بخرێتە سەر،ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت واتە زیندانیکردنی کۆچبەران و بێبەریکردنیانە لە ژیانی ئاسایی.
ئەم بڕیارەی حکومەتی دانیمارکیش چ لە ناوەوەو چ لە دەرەوە، دەنگدانەوەو ناڕەزایی گەورەی لێکەوتەوە.

سەرچاوە :DW, BBC

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاشەکشەی میسر،بۆتە مایەی بایەخپێدانی جیهان

لە دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ودەستبەکاربونی ئیخوانەکان و دواتریش هاتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort