سەرەکی » وەرزش » یوفا پاڵێوراوانی پێكهاته‌ی‌ ساڵی ئاشكراكرد

یوفا پاڵێوراوانی پێكهاته‌ی‌ ساڵی ئاشكراكرد

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی ناوی ئه‌و 50 یاریزانه‌ی‌ بلاوكرده‌وه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر باشترین پێكهاته‌ی ساڵ ده‌كه‌ن و هانده‌رانیش مافی ئه‌وه‌یان پێده‌درێت پێكهاته‌كه‌ دیاری بكه‌ن.
هه‌موو ساڵێك یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترین پێكهاته‌ دیاری ده‌كات و دیاری كردنی پێكهاته‌ش له‌لایه‌ن هانده‌رانی تۆپی پێ ده‌بێت له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان كه‌ ده‌توانن له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی یوفا پێكهاته‌ی‌ خۆیان دیاری بكه‌ن و ئه‌و یاریزانه‌شی ناوی له‌ زۆرترین پێكهاته‌دا هه‌بێت ئه‌وا له‌ كۆتاییدا ناوی له‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ یوفادا ده‌بێت.
بۆ ئه‌مساڵیش یوفا ناوی 50 یاریزانی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ هانده‌ران ده‌توانن له‌ پێكهاته‌كه‌یاندا به‌كاری بهێنن كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 14 یانه‌و 20 وڵات ده‌كه‌ن.
له‌و 50 یاریزانه‌ش له‌ 5 گۆڵپارێز و 15 یاریزانی به‌رگریو 15 یاریزانی ناوه‌ند و 15 یاریزانی هێرشبه‌ر پێكهاتون و هانده‌رانیش سه‌ربه‌ستن له‌وه‌ی‌ ئه‌و پێكهاته‌یه‌ دیاری بكه‌ن كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت.
له‌و ژماره‌ یاریزانه‌ش ریاڵ مه‌درید پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 9 یاریزانی له‌ پێكهاته‌كه‌دا هه‌یه‌و بارسێلۆناش به‌ 7 یاریزان له‌ پله‌ی دووه‌م هاتوه‌و ئه‌تله‌تیكۆ و لیڤه‌رپوڵیش خاوه‌نی 6 یاریزانن.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانیش هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا خاوه‌نی 10 یاریزانه‌و ئیسپانیاش 6 یاریزانی هه‌یه‌و به‌رازیلیش به‌ 5 یاریزان سێیه‌مه‌.
له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورپاش لا لیگای ئیسپانیا به‌ 22 یاریزان پێشه‌نگه‌و له‌دوای ئه‌ویش پریمه‌رلیگ دێت به‌ 14 یاریزان و 7 یاریزانیش له‌ خولی ئیتاڵیا ناویان له‌ لیسته‌كه‌دایه‌ به‌ڵام ته‌نها یه‌كێكیان ئیتاڵیه‌.
له‌و 50 یاریزانه‌ش كه‌ دیاری كراون 17 یاریزانیان بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ناویان له‌ لیستی دیاری كردنی باشترین پێكهاته‌ی‌ ساڵ دابێت.
له‌ لیسته‌كه‌دا جۆرجیۆ كیلینی یاریزانی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌ ته‌مه‌نترین یاریزانه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌، گه‌نجترین یاریزانیش كیلیان مباپی یاریزانی پاریس سان جێرمانه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌.
باڵابه‌رزترین یاریزانی لیسته‌كه‌ش خالیدۆ كۆلیبالی یاریزانی یانه‌ی‌ ناپۆلییه‌ كه‌ باڵای 195 سانتیرمه‌تره‌و نگۆلۆ كانتی یاریزانی چێڵسی-ش باڵای له‌ هه‌موو یاریزانه‌كانی تر كورتره‌ كه‌ باڵای 169 سانتیرمه‌تره‌.
7 یاریزان كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كه‌دایه‌ زیاتر له‌ 100 یارییان له‌ چامپیۆنس لیگ كردوه‌و رێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانیش 27 ساڵه‌.
ده‌نگدانی له‌ رۆژی 2 شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌و تا رۆژی 11/1/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ له‌و رۆژه‌دا باشترین پێكهاته‌ دیاری ده‌كرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یاریزانێكی به‌یسبۆڵ بووه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بۆندی وه‌رزشی

یاریزانێكی ئه‌مریكی كه‌ له‌ خولی وڵاته‌كه‌ی‌ یاری به‌یسبۆڵ ده‌كات بووه‌ ...