سەرەکی » ئابووری » لیستی گوڤاره‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان و ساخته‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

د.یوسف گۆران:

لیستی گوڤاره‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان و ساخته‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا

لە مەراسیمێكدا بەچاودێری‌و ئامادەبوونی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ یەكەمین جار توێژەری ساڵی دیاریكراو (22) توێژەری لە زانكۆكی كوردستان خەڵات‌و رێزلێنانی وەزارەتیان پێشكەش كرا.
لەو رێوڕەسمەدا، كە راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆكی زانكۆ حكومی‌و تایبەتەكان‌و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی فەرمانگەكانی دیوانی وەزارەت‌و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆكان بۆ كاروباری زانستی ئامادەی بوون، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتی: «لەساڵی (٢٠١٤)و لە سەرەتای پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم رامانگەیاند كە پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی لە ئەولەویەتی كارەكانی وەزارەتەكەمان دەبێت، هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو راستییەی كە بەشداری رەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفەو بڵاوكردنەوەی بەرهەمی توێژەرانمان لەگۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەكان شاڕێی دەركەوتنی زانكۆكانمانە لەسەر نەخشەی ئەكادیمیای جیهانی».
راشیگەیاند: كۆمەڵگەی كوردستان چاوەڕی دەكەن كە زانكۆكان جگە لەپێگەیاندنی جگەرگۆشەكانیان بتوانن لەڕێگەی توێژینەوەی زانستی‌و بەشداری رەسەن لە چارەسەركردنی پرسە ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگەی كوردستان بكەن، جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە چاوەڕی دەكرێت زانكۆكان بە هزرو بیرو توانای زانستییان بەشدار بن لە پڕۆسەی دروستكردنی بڕیار لەهەموو بوارێكی سیاسی، كارگێڕی، تەنانەت گەشەكردنی بزنسیشدا.

بەرەوپێشچوونی بەخۆوە دیوە
سەبارەت بەكارو پڕۆژەكانی وەزارەت لەماوەی رابردوودا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەساڵی (٢٠١٤)ەوە تا ئێستا بۆ گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستیی كۆمەڵێك هەنگاوی كرداریمان ناوە، كە گرنگترینیان پڕۆسەی ریزبەندیی نیشتیمانی‌و دامەزراندنی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بوو. وتیشی:»توێژینەوەی زانستی لەنێو ریزبەندیی نیشتیمانیدا پشكی شێری پێدراوە، چونكە قورسایی پێوەرەكان لەبەر رۆشنایی دیدگا‌و لەپێشینەی وەزارەت داڕێژراوە، خۆشبەختانە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا توێژینەوەی زانستی لە هەرێم بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە دیوە».
وتیشی: «ئەگەر بە وردی لە داتاكانی ریزبەندیی نیستیمانی بڕوانین دەبینین بە بەراوردكردنی ساڵانی (٢٠١٥ تا ٢٠١٨) ژمارەی فاكتەری كاریگەری كۆكراوە لەبڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستیی لەگۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەكانی جیهان (Web of Science / ISI ) بە ڕێژەی (586%) زیادی كردوەو ژمارەی توێژینەوە بڵاوكراوەكان لەو گۆڤارانەی كە ئیندێكس كراون لە (Web of Science and Scopus) بەڕێژەی (700%) زیادی كردوە.
روونیشیكردەوە، ئەو داتاو ئامارانە پێمان دەڵێ كە زانكۆ و مامۆستاكانی كوردستان توانایەكی زۆریان هەیە، بەڵام ئەوەی پێویست بو ئێمە وەكو وەزارەت بیكەین، ئەوە بوو ئەو توانایانە ئاراستەی ئەو شوێنانە بكەین كە پێویستە، ئەوەش شتێك نەبووە كە ئێمە دروستمان كردبێت لەناو مامۆستاكانی زانكۆ، بەڵام ئەوە تەنها رێگەیەك بووە نیشانداوە، كە ئێمە چۆن دەكرێ بەشداربین لە زیادكردن‌و بەرزكردنەوەی ئاستەكەو چۆن وابكەین لەسەر نەخشەی جیهانی زانستیدا دەربكەوین.

دەبێت ئاگاداری گۆڤارە فەیكەكان بن
بۆ ئایندەی توێژینەوە لەكوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: دەبێت هەنگاوەكانی ئایندەمان لە بواری توێژینەوە بە وریایی بنێین، هەروەك دەبێت هەوڵ بدەین ئاست‌و كواڵیتی توێژینەوەكانمان لە ئاستی ستانداردە زانستییەكان بێت‌و هەوڵ بدەین لەو گۆڤارانەدا بڵاویان بكەینەوە، كە خاوەنی ئاست‌و ناوبانگی بەرزن بە تایبەت ئەو گۆڤارانەی، كە لەلایەن (Web of Science and Scopus) ئیندێكس كراون‌و خاوەنی فاكتەری كاریگەرین‌و توێژینەوەكانیش بەر لە بڵاوكردنەوەیان پێداچوونەوەی هاوەڵانە (Peer Review)یان بۆ ئەنجام دەدرێت.
جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، دەبێت بە وریاییەوە خۆمان لە هەموو ئەو گۆڤارانە بە دور بگرین، كە سەنگی زانستیان نییەو لەپیناو بەدەستهێنانی پارەدا توێژەران بە لاڕێدا دەبەن، وتی: «ئێمە لەسەردەمێك دەژین، كە سەردەمی گلۆباڵێزەیشنە، دونیا كراوەیە، زانكۆكان كراوەن، هاتوچۆكان كراوەن، ئەم لایەنە هەرچەند لایەنی باشی زۆرەو دەتوانین سودی زانستی لێ بكەین، بەڵام كێشەی گەورەی خۆشی هەیە، یەكێك لەو كێشە گەورانە ئەوەیە كە هەندێك جار ئاڵنگاریە بۆ ئەو كۆمەڵگەیانەی دوچاری دەبن، لە دەستدانی بەهاكانە، ئاڵنگاری تازەیە بۆ كەلتووری تازەو یەكێكشە لەو شتانەی، كە ئێستا ئێمە لەزانكۆكان رووبەڕوی دەبینەوە، ئەوەش دروستبوونی هەندێك پەیوەندیە لەگەڵ هەندێك جۆرناڵ‌و دەزگای بەناو ئەكادیمی، بەڵام لەڕاستیدا ساختەو فەیكە، ئەوەش دەبێتە كێشەیەكی گەورە بۆ مامۆستایان‌و ئەكادیمیان.

لیستی گوڤارە باوەڕپێكراوەكان ئامادە دەكرێت
لە تەوەرێكی دیكەی وتارەكەیدا، د.یوسف گۆران وتی: «ئێستا پرسی گۆڤارە ساختەكان بابەتێكی هەستیارەو لەهەموو وڵاتانی دونیا جێگەی دیبەیت‌و هەڵوەستە لەسەركردنە، تەنانەت لەهەرێمی كوردستانیش ئەم پرسە بۆتە دیبەیتێكی (پەبڵیك)‌و وەك پرسێكی مەترسیدار باسی لێوە دەكرێت. بۆیە لەئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا بەوردی كار دەكات بۆ ئامادەكردنی لیستی ئەو گۆڤارانەی، كە باوەڕپێكراون‌و توێژەرانی هەرێمی كوردستان دەتوانن توێژینەوەكانیان تیایدا بڵاو بكەنەوە، هاوكات لیستێكی دیكەش ئامادە دەكرێت بۆ ئەو گۆڤارانەی كە دەخرێنە لیستی رەشەوە، لەئێستاشەوە تا كاتی ئامادەكردنی ئەو دوو لیستە، داوا لەزانكۆكان و توێژەران دەكەین، كە خۆیان لەو جۆرە گۆڤارو بڵاوكراوانە بەدوور بگرن، كە پرسیار لە سەر رەسانایەتی و كواڵێتیان هەیە، چونكە بڵاوكردنەوەی توێژینەوە لە نێو ئەو جۆرە گۆڤارە ساختانەدا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بەهاو پرانسیپ‌و ئیتیكی كاری ئەكادیمی‌و هەموو ئەو كەسانەش رووبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە، كە مامەڵە لەگەڵ گۆڤارە ساختانەدا دەكەن.

لێژنەیەك بۆ وردبینی توێژینەوەكان
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راشیگەیاند: ماوەی ساڵێكە وەزارەتەكەمان لێژنەیەكی پێكهێناوە بۆ وردبینی لەو توێژینەوانەی كە بۆ مەبەستی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی پێشكەش كراون‌و پرسیار لەسەر رەسەنایەتی ئەو گۆڤارانە هەیە، كە توێژینەوەكانیان تیادا بڵاوكراوەتەوە، لەبەر رۆشنایی راسپاردەكانی ئەم لێژنەیەو یاساو رێنماییە كارپێكراوەكاندا وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دروست دەدات لەسەر ئەو كەسانە دەدات.

بایەخدان بەتوێژینەوە زیادی كردوە
راشیگەیاند: لەسەردەمی كابینەی هەشتەمدا توانیمان پڕۆژەی دامەزراندنی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی (National Research Council) بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە كە بەرپرسیار دەبێت لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی توێژینەوەی زانستی لە هەرێم‌و دەستەبەركردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو توێژینەوانەی كە دەچنە خزمەتی چارەسەركردنی پرسەكانی هەرێمی كوردستانەوە.
روونیشیكردەوە، لەهەنگاوی یەكەمدا (٢٥٠) ملیۆن دینارمان تەرخان كردو بە خشرا بە (حەوت پرۆپۆزەڵی زانستی)، هیواشی خواست خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كار بكات بۆ چەسپاندنی بودجەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستاندا، چونكە نابێت توێژینەوەی زانستی لە بودجەی گشتیدا فەرامۆش بكرێت.

بۆ یەكەمین جار (22) توێژەر خەڵات دەكرێن
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتیشی:»ئەمساڵ لە زانكۆكانی كوردستان (٤٦١) توێژینەوەی زانستی لەگۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەكاندا بڵاوكراوەتەوەو تێكڕای فاكتەری كاریگەری توێژینەوە بڵاوكراوەكانیش گەیشتۆتە (١٦١٩)، ئێمە ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنان دەدەینە ئەو توێژەرانەی كە لەئاستی زانكۆ حكومییەكانی كوردستان لەساڵی خوێندنی (٢٠١٧/٢٠١٨)دا توانیویانە توێژینەوەكانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاكاندا بڵاوبكەنەوەو زۆرترین فاكتەری كاریگەریان كۆبكەنەوە».
ئاشكراشیكرد، لەبواری زانستە سروشتی‌و تەتبیقیەكان (١٥) توێژەرو لە بواری زنستە مرۆڤایەتییەكانیش (٧) توێژەر لە پلەی یەكەمدا بوون.

توێژینەوەو چارەسەركردنی گرفتەكان
لە بەشی كۆتایی وتارەكەشیدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، هیوای خواست توێژینەوەكان ببنە هۆكاری چارەسەركردنی گرفتەكانی كۆمەڵگەو وتی: «پیرۆزبایی‌و دەستخۆشیان لێدەكەین‌و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین، هیوامان وایە بە هەموو لایەكمان كار بكەین بۆ ئەوەی ژێرخان و پێداویستییەكانی توێژینەوەی زانستی پتەوتر بكەین، بودجەی ساڵانەی توێژینەوەی زانستی لەیاسای بودجەی هەرێمدا بچەسپێنین‌و ژینگەو (ئیكۆ سیستمی) توێژینەوەی زانستی باشتر ئامادە بكەین، هەروەك داواشی لەسەرۆك زانكۆكان كرد، ئەو ئەركە جێبەجێ بكەن‌و لەسەر ئاستی زانكۆكانی خۆشیان خەڵات بكرێن‌و هانی زیاتر بدرێن».
راشیگەیاند: كاركردن بۆ گەشەپێدان‌و چالاككردنی جوڵانەوەی توێژینەوەی زانستی‌و پاراستنی ئاست‌و كواڵێتی توێژینەوەكان پڕۆسەیەكی دورو درێژەو نەفەسدرێژی‌و شەونخونی‌و كاری پێكەوەیی دەوێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە سلێمانی ڤیزای هیندستان دەدرێت

یەکەی ئابووری كونسوڵخانەی هیندستان نووسینگەیەك لەناو بینای ژووری بازرگانی و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort