سەرەکی » ئابووری » مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 پاشەكەوت ناكرێت

وەزیری دارایی:

مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 پاشەكەوت ناكرێت

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12)ی ئەمساڵ پاشكەوت ناكرێت. دەشڵێت: «ئەگەر یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان تێپەڕێنرێت، ئەوە دوو كاری گرنگی تێدا جێبەجێ دەبێت، یەكەمیان مەسەلەی پاشەكەوتی مووچەیە، دووەمیشیان بۆ چۆنێتی پێدانی مووچە پاشەكەوتكراوەكان.

ئەو سێ مانگەش پاشەكەوت ناكرێت
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و پرسی پاشەكەوتی مووچەو چەند پرسێكی دیكە رایگەیاند: «ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان لەنێو فەرمانبەران و مووچەخۆراندا، باس لە مووچەی ئەو سێ مانگەی كۆتایی ساڵ دەكرێت و دەوترێت مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 حكومەت پاشەكەوتی دەكات، ئێمە بە راوێژ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم، وەكو لە رابردوو باسی كردبوو، وەكو حكومەت 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین، بۆیە ئێمە لەسەر هەمان رێچكە بەردەوام دەبین و 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشدەكەین و ئەو سێ مانگەش پاشەكەوت ناكرێت».

پەیوەندی هەرێم و بەغدا
سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی عیراق، لەسەر پرسە داراییەكان، رێباز حەملان دەڵێت: «ئێمە لە پەیوەندییەكی زۆر باشداین لەگەڵ حكومەتی عیراق، بە تایبەتیش ئێستا لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق، رۆڵێكی ئیجابی باشیان هەبووە لەوەی لێكنزكبوونەوەیەكی تەواو هەیە، لەسەر ئیستحقاقاتی هەرێمی كوردستان لە بەشە بودجەی حكومەتی عیراق، بۆیە هیوایەكی باش هەیە لانی كەم مەسەلەی مووچە ئەگەر 100%یش چارەسەر نەكرێت، بەڵام بەشێكی باشی چارەسەر بكرێت كە هەم بەردەوامبین لەسەر ئەوەی 30 رۆژ جارێك مووچە بدەین، هەم بزانین ئەو ئیستحقاقانەی بۆ ئێمە دابین دەكرێت لە 2019دا چییە».

پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازیی
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: «لە كابینەی هەشت كاری زۆر باشكرا، هەوڵی زۆر درا بۆ دانەوەی قەرزەكانمان، بەشێكی زۆر لە قەرزی بانكە ئەهلییەكانمان چارەسەركردووە، بەردەوامین لەسەر دانەوەی قەرزی بەڵێندەرەكان، بۆیە ئێمە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی باشمان لە كابینەی هەشت دابینكرد بۆ ئەوەی بتوانین ئەو قەرزانەی لەسەر شانی حكومەتی هەرێمە، چ ئیستحقاقی كۆمپانیاكانی نەوت بێت، چ پارەی بەڵێندەرەكان، چ پارەی بانكە ئەهلییەكان، دەستمانكردووە بە دانەوەو بەردەوامین، كاری زۆر باشیشمان لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە كردووە بۆ دانەوەی قەرزەكان».
لەبارەی پرسی پاشەكەوتی مووچەوە، رێباز حەملان وتی: «پاشەكەوتی مووچە لەو یاسا چاكسازییەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بردویەتییە پەرلەمانی كوردستان، ئیستحقاقاتی فەرمانبەرانی تێدا جێبەجێكراوە، كە چۆن بگەڕێنرێتەوە، هیوادارین لەو خولەی پەرلەمان بە زووترین كات ئەو یاسایە تێپەڕێنرێت، كە ئەو یاسایەش تێپەڕێنرا، دوو كاری گرنگی تێدا جێبەجێ دەبێت، یەكەمیان مەسەلەی پاشەكەوتی مووچەیە، دووەمیشیان ئەو پاشەكەوتانەی لە رابردوودا كراون چۆن دەدرێتەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە سلێمانی ڤیزای هیندستان دەدرێت

یەکەی ئابووری كونسوڵخانەی هیندستان نووسینگەیەك لەناو بینای ژووری بازرگانی و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort