سەرەکی » وەرزش » سیۆر رۆس پێشبڕكێی 30 كیلۆمه‌تری برده‌وه‌

سیۆر رۆس پێشبڕكێی 30 كیلۆمه‌تری برده‌وه‌

سیۆر رۆسی نه‌رویژی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فری برده‌وه‌ به‌مه‌ش سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی.
ناوچه‌ی بیتۆسلینی نه‌رویژ میوانداری قۆناغی حه‌وته‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فری له‌ جۆری كرۆس كه‌نتری كردو له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش ركابه‌ری له‌نێوان 2 به‌شداربووی نه‌رویژی بوو.
رۆس له‌ پێشبڕكێی 30 كیلۆمه‌تردا له‌ ركابه‌ریه‌كی به‌هێزدابوو له‌گه‌ڵ مارتین سۆندبی هاونیشتمانی و له‌ كۆتایشدا توانی پێشی بكه‌وێت و ماوه‌ی‌ پێشبڕكێكه‌ به‌ سه‌عاتێك و 9 ده‌قیقه‌و 53 سانیه‌ ببڕێت و به‌جیاوازی 35 سانیه‌ش پێش ركابه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌وت.
ئه‌لیكسانده‌ر بۆلشۆنۆڤی روسی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهانیش نه‌یتوانی درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی بدات و پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

five × three =

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئه‌گه‌ر وایه‌، كه‌واته‌ خولی كوردستان پێویست ناكات!

له‌ یاریی هه‌فته‌ی 23 –ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی ...