سەرەکی » وەرزش » 100 ماراسۆن له‌ 100 رۆژدا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست

100 ماراسۆن له‌ 100 رۆژدا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست

مینا گولی به‌ ئامانجی وریاكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتوانی جیهان له‌ پاراستنی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ناوچونیان له‌سه‌ر به‌شداری 100 ماراسۆن ده‌كات له‌ ماوه‌ی‌ 100 رۆژدا كه‌ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه‌.
مینای ته‌مه‌ن 48 ساڵ خه‌ڵكی ئوسترالیایه‌ و رۆژانه‌ 42 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت كه‌ ئه‌مه‌ ماوه‌ی‌ راكردنی ماراسۆنه‌و گه‌شته‌كه‌شی له‌ شاری نیویۆرك له‌ 24/11 ده‌ست پێكردوه‌ و تا ئێستا به‌ وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ڤاتیكان و هندستان و هۆنگ كۆنگدا رۆیشتوه‌.
ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئوسترالیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی‌ گه‌شته‌كه‌ی دا له‌ ناوچه‌كانی ئه‌رده‌ن و كینیا و مه‌كسیك رابكات و دواین راكردنیشی له‌ نیویۆرك ده‌بێت له‌ رۆژی 11/2/2019.
سه‌ره‌ڕای گه‌ڕان و به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتدا به‌ڵام مینا و تیمه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ 6 كه‌س پێكهاتون كاتی گه‌شت و گوزاریان نییه‌ و زۆرینه‌ی كاته‌كانیش له‌ژێر خه‌یمه‌ ده‌خه‌ون و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن چاویان به‌و كه‌سانه‌ بكه‌وێت كه‌ به‌هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كێشه‌یان بۆ دروست بووه‌.
گولی خاوه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی تیرستی خێرخوازییه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ هۆنگ كۆنگدایه‌ و كار له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاویانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ناوچونیان له‌سه‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ ده‌بن بۆ مرۆڤایه‌تی.
به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش له‌ ساڵی 2030 پێویستی مرۆڤ بۆ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان به‌ رێژه‌ی %30 زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای له‌ گولی كردوه‌ ئه‌و كاره‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌مووان له‌ مه‌ترسی نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاوی سازگار ئاگادار بكاته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر دڵۆپه‌ ئاوێك كه‌ ئێستا به‌ هه‌ده‌ری ده‌ده‌ین له‌ داهاتوو له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌م كاره‌م هه‌ندێك كات به‌ جۆرێك ماندو ده‌بم كه‌ ناتوانم له‌سه‌ر هێڵێكی راست بڕۆم، به‌ڵام دواتر هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی نه‌وه‌كانی داهاتوو باشتر بكه‌م بۆیه‌ به‌رده‌وامم له‌ راكردن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیروانی نوێ و سۆران بۆ خولی نایاب

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یارییه‌كانی دواهه‌فته‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی ...