سەرەکی » دۆسێ » ئیسرائیل چەند تونێلێكی حزبوڵڵا ئاشكرا دەكات

بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتە دروستكراون

ئیسرائیل چەند تونێلێكی حزبوڵڵا ئاشكرا دەكات

سوپای ئیسرائیل دۆزینەوەی دووەم تونێلی راگەیاند كە لەلایەن حزبوڵڵاوە لە لوبنانەوە بۆ نێو خاكی ئیسرائیل هەڵكەندراوە، ئەمەش دوای چەند رۆژێك لە راگەیاندنی دەوڵەتی عیبری بۆ دۆزینەوەی «تونێلێكی هێرشبردنی» هاوشێوە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، جۆناسان كۆنریكوس وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی رایگەیاندبوو»سوپای ئیسرائیل تونێلێكی تری حزبوڵڵای دۆزیوەتەوە كە سنوری لوبنانی تێپەلاڕاندووە و هاتۆتە نێو ئیسرائیل»، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لەبارەی شوێنی تونێلەكە یان قەبارەكەی بخاتەڕوو.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێكی كورتدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو»تونێلەكە بە هەمان شێوەی تونێلی یەكەم، دەپەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل، بەڵام تائێستا نەخراوەتەگەڕ و مایەی هەڕەشەی چاوەڕوانكراو نییە بۆ كۆمەڵگەكانی ئیسرائیل».
لەم ماوەیەی دواییدا، ئیسرائیل پرۆسەی «قەڵغانی باكووری» بۆ خاپوركردنی ئەو تونێلانە دەستپێكرد كە دەڵێت، لەلایەن ئەو حزبە شیعەمەزهەبەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت هەڵكەندراون و لە سەر سنورەكانییەوە لەگەڵ لوبناندا دێنە نێو خاكی ئیسرائیل.
كۆنریكۆس لە 8ی كانوونی یەكەمی 2018 رایگەیاندبوو»سوپا تەقینەوەی لەنێو ئەو تونێلە نوێیەدا داناوە بەبێ‌ ئەوەی بە تەواوەتی خاپوری بكات، تا رێگە لە بەكارهێنانی بگیرێت وەك ئامرازێك بۆ دزەكردنە نێو ئیسرائیل.
پێشتر سوپای ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی بڵاوكراوەی بەسەر ناوچەكانی باكووری لوبناندا خستبووە خوارەوە، و هۆشداریی دابووە دانیشتوان تا لە ناوچە سنورییەكان نزیك نەبنەوە.
دوابەدوای راگەیاندنەكەی سوپا سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەو تونێلانە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو»پرۆسەی گەڕان و و پشكنین بەشوێن تونێلەكاندا، هێشتا لە سەرەتادایە، و بەردەوامدەبن لە كاركردن لەو بوارە تا بە تەواوەتی پرۆسەكە بەئەنجام دەگەیەنن».
بە گوتەی كۆنریكۆس»سوپای ئیسرائیل زانیاریی لەبارەی بوونی سێیەم تونێلەوە هەیە كە بۆ مەبەستی دزەكردن لە باشووری لوبنانەوە بۆ نێو ئیسرائیل دروستكراوە».
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت»ئیسرائیل نەتەوە یەكگرتووەكانی لە باووسری لوبنان (یۆنیفیل) ئاگاداركردۆتەوە تا بكەوێتە خۆی و ئەو تونێلانە لە بەری لوبنان دابخات».
حزبوڵڵا كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەكرێت، ئەو هێزەیە كە لە دوای كۆتایی جەنگی ئەهلی لوبنانی (1975-1990) چەكی دانەناوە، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو هێزانەی تر كە بەشدارییان لە جەنگەكەدا كردبوو.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل، رایگەیاندبوو، بەدوور نازانرێت سوپای وڵاتەكەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەی تونێلەكانی حزبوڵڵا، كە لەم ماوەیەی دواییدا ئاشكراكران، هێرش بكاتە سەر لوبنان.
یسرائیل كاتس، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل و سەرپەرشتیاری كاروباری هەواڵگری و گواستنەوە لە حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاندبوو”هێزەكانی سوپا تائێستا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تونێلەكان و خاپوركردنیان لەنێو خاكی ئیسرائیل”، بەڵام چوونە ناوەوەی سوپای وڵاتەكەی بۆ نێو خاكی لوبنانیش بەدوور نەزانی بوو بۆ رووبەڕبوونەوەی حزبوڵڵا.
ئەو وەزیرەی ئیسرائیل، هۆشداریی دابووە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی لە هەوڵەكانی حزبوڵڵا و “رەوانەكردنی كەتیبە سەربازییەكانی حزبكە بۆ نێو ئیسرائیل لەڕێی تونێلەكان، لەپێناو دەستگرتن بەسەر خاك و رفاندن و كوشتنی ئیسرائیلییەكان”.
بە گوتەی یسرائیل كاتس”تونێلەكانی حزبوڵڵا فراوانترن لە تونێلەكانی بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە، بەو پێیەی لەو تونێلانەدا رێگەی هاتووچۆی ماتۆڕسكیل و زۆرێك لە جۆرەكانی ئۆتۆمبێلیان تێدا دەبێتەوە”.
ئیسرائیل لەم ماوەیەی دواییدا باسی لە بوونی چەند تونێلێك كرد، كە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانیەوە بەرەو نێو خاكی ئیسرائیل هەڵكەندراون، ئەو تونێلانەشی بە مایەی هەڕەشەی گەورە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیلی لەقەڵەمدابوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort