سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەكێتی و زەحمەتکێشان

سەعدی پیرە: پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەكێتی و زەحمەتکێشان

دوێنێ لەهەولێر، وەفدێكی (ی.ن.ك)، سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی 33 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەیانەوە.
لەدوای دیدارەكەیان، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەلێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا، سەبارەت بەهەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت، وتی: قۆناغی باشی بڕیوەو كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون، راشیگەیاند: هەرێمەكەمان بەساتێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، بۆیە پێویستە كێشەكان چارەسەربكرێن بەكەركوكی قودسی كوردستانیشەوە.
لەلایەكی دیكەوە، سەعدی پیرە، پێشوازییكرد لە كینۆشیتا ئاكینۆبوو سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتیی كوردستانی-ژاپۆنی‌و لەدیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری‌و پەیوەندییەكانی نێوان كوردو گەلی ژاپۆنیان، كرد.
هەر لەدیدارەكەدا، كینۆشیتا ئاكینۆبوو؛ مەبەستی كارو چالاكییەكانی كۆمەڵەكەیانی لەهەرێمی كوردستاندا خستەڕوو، كە خۆی دەبینێتەوە لەهەماهەنگی‌و پێكەوەكاركردن لەلایەنی كلتووری‌و كۆمەڵایەتی‌و زیاتر نزیكردنەوەی هەردوو گەلی كوردو ژاپۆن لەئاست‌و پێگە جیاوازەكاندا‌و وتیشی: هەوڵەكانمان بەردەوامدەبێت بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندیی زیاتری نێوان دەزگاو دامەزراوەكان‌و رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێم‌و ژاپۆن بەئامانجی ئاڵوگۆڕی زانیاری‌و توانا مرۆییەكان‌و باشتر سوودوەرگرتن لەئەزموونەكان.
لای خۆیشییەوە، سەعدی پیرە، ستایشی كارو چالاكییەكانی كۆمەڵەكەیانی كرد، لەپشتیوانیكردنی دۆزی گەلی كوردو قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان‌و رۆڵی بەرچاویان لەهاندانی حكومەتی ژاپۆن بۆكردنەوەی كونسوڵخانەی ژاپۆن لەهەرێمی كوردستاندا، لەوبارەشەوە وتی: پشتگیریی گەل‌و حكومەتی ژاپۆن لەبیرناكەین‌و هیواخوازین پەیوەندییەكانمان لەئاستی باڵاتردا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوەببینێت، لەوڕووەشەوە پشتیوانیی یەكێتی بۆ دەربڕین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: بەبێ‌ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی كەركوك، چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد ناكرێ‌

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی دوێنێ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort