سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » 1100 چالاکوانی مافی مرۆڤ گیانیان لە دەستداوە

1100 چالاکوانی مافی مرۆڤ گیانیان لە دەستداوە

بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی جاڕدانی مافەکانی مرۆڤ، رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، راپۆرتێکی لە بارەی ئاماری کوژرانی چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوکردەوە، بە پێی ئەو راپۆرتە بێت، لە ماوەی دوو ساڵی پێشوودا سەرو 1100 چالاکوانی مەدەنی لەسەرانسەری جیهاندا، بەهۆی چالاکییەکانیانیەوە لە لایەن حکومەت و گرووپی رێکخراوەوە کوژراون. بە گشتیش رەوشی مافەکانی مرۆڤیش لە جیهاندا، رۆژ لە داوی رۆژیش خراپتر دەبێت بەتایبەتی لە 140 دەوڵەتی جیهان، کە راپۆرتەکە باسیکردووە، دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناڤینیش، لە ناو لیستەکەدا لە ریزبەندی پێشەوەن لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

دڵخۆشکەر نییە
بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی جاڕدانی بەیاننامەی مافەکانی مرۆڤەوە، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا رەوشی مافەکانی مرۆڤی لە 140 دەوڵەتی جیهان باسکردووە. لەمبارەیەوە میشێل فۆرست رێکخەری لیژنەی تایبەتی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی راگەیاند: لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2017 لە تەواوی جیهاندا سەر و 1100 چالاکوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ، گیانیان لە دەستداوە. وتیشی: دەتوانم بڵێم، رەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی و چالاکوانانی مەدەنی بەتایبەتی لە جیهاندا دڵخۆشکەر نییە.

کوشتنی رێکخراوەیی
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، بەشێکی زۆری ئەو چالاکوانانەی کە کوژراون، بە شێوەیەکی رێکخراو لەلایەن دەزگایەکی حکومەییەوە یان رێکخراوێکەوە ئەم تاوانانە ئەنجامدراوە. راپۆرتەکە تیشكیشی خستۆتە سەر رەوشی چالاکوانانی مەدەنی لە ئەمریکای لاتین و دەڵێت: لە 100 تاوانی کوشتنی چالاکوانانی مەدەنی، دادگاکان تەنها لە 5 دۆسییەیان کۆڵیوەتەوە، هەروەها لەو سەد تاوانەش، تەنها لە دووانیاندا، تاوانباران دادگاییکراون یان سزادراون.

رەوشی مافی مرۆڤ لە رۆژهەلاتی ناڤین زۆر خراپە
وابڕیارە لە ماوەی داهاتوودا نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی گەورە لە بارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوبکاتەوە، میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، لە راپۆرتەکەدا رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین زۆر خراپە بەتایبەتی لە « تورکیا، سعودیە، سوریا و عیراق و یەمەن»

سەرچاوە : -کەناڵی دۆیتچە ڤێلە‌ی ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەندەنووسیا: ژمارەی قوربانیان بەرز دەبێتەوە

هەتادێت ژمارەی قووربانیانی تسوونامیەکەی ئەندەنوسسیا زیاتر دەبێت، ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort