سەرەکی » وتار » ئاراز رەمەزان » یەكێتیی و بەشداری حكومەتی نوێ

پۆلەتیک

یەكێتیی و بەشداری حكومەتی نوێ

ماوەی زیاتر لە (75) رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕدەبێت و تائێستا پارتە سیاسییەكان نەیانتوانیوە كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژێرن و سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكەن، ئەوەش بۆشاییەكی گەورەی بۆ هەرێمی كوردستان دروستكردووەو ململانێی پارتە سیاسیی و كەسێتییە سیاسییەكانیش زۆرتر بۆتەوە.
هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستهێناوەو پڕۆپاگەندەی میدیاكانیشی ژینگەیەكی سیاسیی نالەباری بۆ داهاتووی تەوافوقی ئەو حزبە لەناو حكومەتدا دروستكرد، پارتی و كەسێتییە سیاسییەكانی باش لەوە تێگەیشتوون كە ئەگەر زۆرینەی رەهاش بەدەستبهێنن كە نەیانتوانیوە ئەو رێژەیە لەهەڵبژاردنەكەی (30ی ئەیلولی 2018) بەدەستبهێنن، بەبێ تەوافوقی سیاسیی و بەتایبەتیش بەبێ هاوپەیمانی یەكێتیی ئەستەمە بتوانرێ حكومەت لەكوردستان پێكبهێنرێت بەتایبەتیش لەم قۆناغە مێژووییەدا، بۆیە ئەرك و كاری ئەم چەند مانگەی دوای هەڵبژاردن قورس بوو، ئێستاش رەوێنەوەی كاریگەرییە میدیاییە سێبەرەكەی پارتی لەسەر كەسێتییە سیاسییەكانی ئەم حزبە ماوەتەوە.
جگەلەوەی ململانێی كەسێتییە سیاسییەكانی پارتی دەربارەی سەركردایەتیكردنی حكومەت كاتی ویست و دواجاریش بۆ حزبەكەیان بڕیارێكی گونجاویاندا، و گۆڕانكارییەكان بەگشتی بۆ پارتیی و جەماوەرەكەی پێویست بوون و داهاتووی كەسێتییە سیاسییەكانی ناو حزبەكەشی بۆ كۆنگرەی داهاتوو دیاریكردووە.
یەكێتیی جگە لەوەی تاكە پارتی سیاسیی بوو لەدوای زۆربوونی قەیرانەكان و لەكاتی جەنگی داعش و لەدوای جەنگەكەو لەكاتی قوڵبونەوەی قەیرانی دارایی و كشانەوەی پارتە سیاسییەكان لەحكومەت، لەگەڵ حزبە هاوپەیمانەكەی بەرپرسیارێتی قۆناغەكەی لەئەستۆ گرت و باجی زۆری جەماوەریدا بەمانەوەی لەحكومەتدا، بەڵام ئەركێكی مێژوویی جێبەجێ كرد كە پارێزگاریكردنی ئەم ئەزموونە مێژووییەی كورد بوو پارێزگاریكردن بوو لەحكومەت و پەرلەمان و دامودەزگا دەوڵەتییەكان كە پلانی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی و ناوخۆیش لەئارادابوون بۆ كۆتایی هێنان بەم ئەزموونە.
یەكێتیی، بەرگەی قەیران و جەنگی تێرۆریستانی داعش و ناهاوسەنگی سیاسەتی پارتە سیاسییەكان و هێرشە میدیاییەكانی پارتیی و خۆپیشاندانەكانی گۆڕان و هاوپەیمانیی و پارتە سیاسییەكانی دیكەشی گرت، بۆیە لەئێستاداو لەم كابینەیەدا پێویست بوو بەتایبەت لەلایەن پارتیی دیموكراتی كوردستان و كەسێتییە سیاسییەكانی ئەم حزبەوە رێز لە هەڵوێستە مێژوویی و نیشتمانییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نرابایە، یەكێتیی كە خۆی خاوەن ماڵ و پارێزەری كوردستان و ئەزموونی كورد لەم هەرێمەداو پەرلەمان و حكومەت بووە، هەربۆیە پێویستە یەكێتیی بەقەبارەی سیاسیی و هەڵوێستە مێژووییەكانی بەشداری لەم كابینە نوێیەی حكومەتدا بكات.
یەكێتیی پێویستە بەقەبارەی سیاسیی و هێزی خۆیەوە بەشداری لەحكومەتدا بكات و مەرجی هیچ پارتێكی دیكەی سیاسیی قبوڵ نەكات، و چونكە دواجار داهاتووی كوردستان و پارتە سیاسییەكانیش پەیوەستە بەیەكێتیی و داهاتووی یەكێتی لەپەرلەمان و حكومەتدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆتایی ئەمریكا لە خۆرهەڵات

لە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لەڤیدیۆ تیوتێكداو لە 19ی دیسێمبەری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort