سەرەکی » ئاراستە » روونكردنەوەیەك لەسەر ئاگادارییەك

روونكردنەوەیەك لەسەر ئاگادارییەك

حوسامەدین سەرداری*

لەلاپەڕە (4)ی ژمارە (7740)ی رۆژی 13/12/2018 ی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ‌) دا بابەتێك بە ناونیشانی (ئاگادارییەك بۆ رۆژنامەنووسان) لەلایەن بەڕێز (كاك كاروان ئەنوەر) سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، منیش وەكو راوێژكاری یاسایی سەندیكا چەند سەرنج و تێبینییەكم لەسەر ئاگادارییەكە هەیە بەئامانجی سوودگەیاندن بە چاكم زانی بڵاوی بكەمەوە.
1-بەڕێز كاك كاروان لە ئاگادارییەكەدا داوا لە هەموو رۆژنامەنووسان دەكات، نەوەك لە رۆژنامەنووسانی سنووری لقەكەی كە زانیارییان هەبێت لە ناوەڕۆكی ئاگادارییەكەی، هەرچەندە من ناوەڕۆكی ئاگادارییەكەی بە پەسەند دەزانم، بەڵام ناكرێت لە جیاتی ئەنجومەنی سەندیكا یان لە جیاتی نەقیبـی رۆژنامەنووسان بۆ هەموو رۆژنامەنووسان ئاگاداری بڵاوبكاتەوە.
2-هەروەكو وتم: ئاگادارییەكەی پەسەندە، كە داوا لە رۆژنامەنووسان دەكات كە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان بەكارنەهێنن بۆ بڵاوكردنەوەی بابەتەكانیان، چونكە دادوەرەكان یاسای (قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان)ی ژمارە (6 ی ساڵی 2008) لەسەر بڵاوكراوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیڕەو دەكەن كە دەستگیركردنی تێدایە، چونكە لە یاسای رۆژنامەگەریی لە كوردستان ژمارە (35 ی ساڵی 2007) هەروەكو بەڕێزیان ئاماژەی پێكردووە كە دەڵێت: «بەهیچ جۆرێك باس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەكراوە». كەچی دیارە بەڕێزیان ئاگاداری (رادەربڕینی ئەنجومەنی شورای هەرێم بە ژمارە 34/2016 لە 21/12/2016) دا نییە، كە لەسەر داواكاریی ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە واژۆی بەرێز نەقیبـی رۆژنامەنووسان بە ژمارە (476 لە 31/10/2016) كە ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیریی كراوە، تاوەكو لە رێگەی وەزارەتەوە داواكارییەكەی سەندیكا كە روونكردنەوەو چەندین پرسیاری تێدایە سەبارەت بە رۆژنامەی ئەلیكترۆنی و پێوانەكردن و نەكردنی (قیاس) رۆژنامەی ئەلیكترۆنی بە رۆژنامەی كاغەزی. وەزارەتی رۆشنبیریی بە نووسراویان ژمارە (4/1/4872 لە 23/11/2016) روونكردنەوەكەی ئەنجومەنی سەندیكا بە هاوپێچ بۆ ئەنجومەنی شوورای هەرێم دەنێرێت، ئەوانیش بە رادەربڕینیان بەژمارە (34/2016 لە 21/12/2016) بە واژۆی دەستەی گشتی ئەنجومەنەكە ئاشكرادەكەن كە دەكرێت رۆژنامەی ئەلیكترۆنی قیاس بكرێت بە رۆژنامەی كاغەزی. چونكە هیچ دەقێك لە یاسای ژمارە (35 ی ساڵی 2007) نییە رێگریی لەم پێوانە كردنە بكات بە پشت بەستن بە پرەنسیپ و بنەمای یاسایی (بنەمای گوتن راستییە، و ئیشكردن بەماناكان لە پێش فەرامۆشكردنیاندایە) و لەكاتی دەرچوواندنی یاساكە لە پەرلەمانی كوردستان ماڵپەڕو ئەنتەرنێت ئەوەندە باوی نەبووە، بۆیە ئاماژەی پێنەكراوە. بە هۆی پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆجی و هەستكردنی ئەنجومەنی سەندیكا بە بۆشاییەكی یاسایی لەم بوارەو هەستكردن بە لێپرسراوێتی، روونكردنەوەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی شورا كردو ئەوانیش بە سوپاسەوە وەڵامی روونكردنەوەكەی سەندیكایان بە ئەرێنی داوەتەوە.
3-دواتر ئەنجومەنی سەندیكا رێنمایی و مەرجەكانی پێدانی متمانە بۆ رۆژنامە و گۆڤارەكان (كاغەزی و ئەلیكترۆنی) دەركرد، سەبارەت بە دیاریكردنی ناوو لایەنی دارایی و خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر و ناونیشان و ئیمێل بۆ حزب و سەندیكاو رێكخراو و كۆمەڵە و سەنتەرو كۆمپانیاو كەسی سروشتی.
4-دەستخۆشی لە بەڕێز كاك كاروان دەكەم كە داوا لە رۆژنامەنووسانی سنووری لقەكەیان دەكات كە ئاگاداری سەندیكاو نوێنەری یاساییان بكەن بۆ بەدواداچوونی كەیسەكانیان لە بنكەكانی پۆلیس و دادگاكان .
5-بە پێی حوكمی یاسای ژمارە (35 ی ساڵی 2007) بۆ دادوەر نییە، بڕیار لەسەر دەستگیركردنی رۆژنامەنووس و میدیاكار بدات. تەنیا لە بارێكدا كە دادوەر ناچار دەبێت بڕیاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس بدات، ئەویش كە پتر لە جارێك رۆژنامەنووس لە رێگەی دادگاو بنكەی پۆلیسەوە ئاگادار دەكرێتەوە كە لەبەردەم بنكەی پۆلیس و دادگا ئامادەبێت، كەچی ئەو ئاگاداركرنەوەكە فەرامۆش دەكات و ئامادە نابێت، دادوەریش ناچار دەبیت فەرمانی دەستگیركردن بدات.
لە كۆتاییدا هیوادارم روونكردنەوەكەم بە رۆحێكی وەرزشییانە وەرگیرابێت .
لەگەل رێزدا .
*راوێژكاری یاسایی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قڵیشایەوە

بورهان قەرەداخی –هانۆفەر- ئەڵمانیا (3) (خۆدواندن)لەیادەوەریەکانی زیندانەوە: ھەر کە ئێوارەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort