سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » په‌یوه‌ندی‌ نێوان شێخ محه‌مه‌دی‌ خاڵ و مسته‌فا ساڵح كه‌ریم له‌ دیدارێكی‌ بڵاونه‌كراوه‌دا

په‌یوه‌ندی‌ نێوان شێخ محه‌مه‌دی‌ خاڵ و مسته‌فا ساڵح كه‌ریم له‌ دیدارێكی‌ بڵاونه‌كراوه‌دا

د.ئاراس محه‌مه‌د سالح

مامۆستا مستەفا صاڵح كەریم یەکێکە لە نوسەرو ڕۆژنامەنوسەکانی‌ سەدەی‌ بیستەمی‌ کوردستان و شاری سلێمانی، هەروەها مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵی‌ لە نزیکەوە ناسیوەو ئاگاداری هەوڵە و زانستی‌ و نوسینەکانی‌ ئەو نوسەرە گەورەیە، لە هەمان کاتدا ئاگاداری‌ بیروڕا بۆچوونەكانی و پەیوەندی شێخ لەگەڵ توێژی نوسەران و ڕۆشنبیران بووە.
بۆ ئاگادار بوون لەو گۆڕان و پێشهاتانەی لە سەدەی بیستەمدا لەناوەندی ڕۆشنبیری و سیاسی و فكری کوردستاندا ڕوویانداوە، هەروەها بۆ ئەوەی‌ بزانین بەڕێزیان هەڵوێستی كەسایەتیەكی وەك شێخی خاڵ و هەوڵە نوێخوازەكانی چۆن هەڵدەسەنگێنێ، لەهەمان كاتدا ئەو ڕێگرو كۆسپانەی چی‌ بوون هاتوونەتە بەردەم پرۆژە ڕیفۆرمیەكەی خاڵ، بۆ ئەم مەبەستانە ئەم دیدارەمان لەگەڵ بەڕێزیان سازدا.

د.ئاراس/ ناسینی بەڕێزتان و شێخ محەمەدی خاڵ چۆن و لە چ ئاستێكدا بووە؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ ساڵی 1957 لە ڕۆژنامەی (ژین)دا وەك خۆبەخش كارم دەكرد، لەو ڕۆژنامەیەدا گۆشەیەكم هەبوو بەناونیشانی: (لەو هەفتەوە بۆ ئەم هەفتە) كە كتێبی (پەندی پێشینان)ـەكەی شێخ محەمەدی خاڵ دەرچوو وتارێكم لە گۆشەكەمدا لەسەر نووسی، خوێنەران زۆر بە دڵیان بوو، ڕۆژێك مامۆستا شێخ ئەبوبەكری شێخ جەلال (أ.ب.هەوری) كە شاعیرێكی ناسراو بوو پێی وتم: مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ حەز دەكات بتبینێ‌، عەسرێك پێكەوە چووین بۆ مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ لە سابونكەران، لە حوجرەكەیدا شێخی خاڵ هەردوو براكەی شێخ ئەحمەد و شێخ مستەفا و نووسەری گەورە محەمەد مستەفا كوردی و شاعیری میللی حەسەن حیلمی لەوێ‌ بوون. شێخ بە گەرمی پێشوازیی لێ كردین و ستایشی قەڵەمەكەمی كرد، منی تەمەن 24 ساڵ بەو پیاهەڵدانەی شێخ شاگەشكە بووم، ئەوە سەرەتای یەكتر ناسینمان بوو.
كاتێك ناوبەناو لەو مزگەوتە لە حوجرەكەیدا كە كردبووی بە ساڵۆنێكی ئەدەبی سەردانم دەكرد و گوێم لە فەرمایشتەكانی دەگرت. دوای شۆڕشی چواردەی تەموز جارێك لە ماڵی ئەوان كۆبووینەوە و جارێكیش بە ئامادەبوونی ئەو لە ماڵی ڕەمزی مەلا مارف، یەكەمیان بۆ ئەوە بوو ئایا بەڕێزیان دێنە یەكێتی نووسەرانی عێراقەوە كە گۆران و ڕەفیق حیلمی ئەندامن تێدا یان نا، ئەوان ڕایان وابوو ئەگەر نووسەرانی كورد بێ ئەچن، بەڵام ئەگەر عێراقی بێ نا.
دووەم كۆبونەوەش برسكەیەك بوو نوسیمان بۆ وەعیم عەبدولكەریم قاسم كە فشار بخەنە سەر ئێران غەنی بلوریان و هاوڕێكانی لە سێدارە نەدرێن.
ساڵ هات و ڕۆیشت، دوای ڕێكەوتننامەی ئازار و دامەزراندنی یەكێتی نووسەرانی كورد، لە یەكەم هەڵبژاردن لە 1/10/1970 ئەو بەسەرۆك هەڵبژێراو شاكر فەتاح بە جێگری سەرۆك و بەندەش بە سكرتێر، ئەم بەڕێزانەش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر بوون، ئەحمەد هەردی، كامەران موكری، محەمەد مستەفا كوردی، موحەڕەم محەمەد ئەمین، عومەر عارف، محەمەد صاڵح سەعید، عەبدوڵا میدیا.
ئەم كارە زیاتر لێكی نزیك كردینەوە، بەهۆی كۆبوونەوەی هەفتانەمان و چالاكیە ئەدەبیەكانمان.
د.ئاراس/ ململانێی نێوان توێژی ڕۆشنبیران و مەلاكان و خەڵكە دیندارەكە چۆن بووە؟. هەر لە چلەكانەوە ڕۆشنبیران ڕەخنە لە مەلاكان دەگرن، بۆ نمونە شاعیرێك دەڵێت:
ئەی مەلا تۆبی و خودا لەم فكرە كۆنە لابدە
باسی قەبر و مار بگۆڕە وەرە سەرباسی وەتەن.
سروشتی ململانێكان لەچ ئاستێكدا بوو؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ ململانێ هەبوو، بەڵام وەك ئەم ئاستەی ئێستا نەبوو، چونكە نە سەلەفیەت باوی بوو، نە پیاوانی ئاینیش خەریكی حزب و حزبایەتی بوون بۆ پول و پارە، زانایانی ئیسلام و خەڵكە دیندارەكە بەرامبەر ڕوناكبیران هیچ جۆرە ناكۆكیەكی وایان نەبوو بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا هەیە، ناوبەناو هەندێ‌ نووسین ئەبوو لە (ژین) و لە (گەلاوێژ)، بەڵام زامداركەر نەبوو، سەیر ئەوەیە ئێستا دێتەوە بیرم لە گۆڤاری (گەلاوێژ) شێخ سەلامی شاعیر وتارێكی نوسیبوو هەندێ‌ تێبینی لەسەر دەروێشی و زەرگ وەشاندن و ئەو جۆرە شتانە هەبوو، ئەو كەسەی وەڵامی دایەوە بەهادین نوری شێخ بابە عەلی بوو، كە لەوەو دوا بوو بە یەكێك لەسەركردە دیارەكانی حزبی شیوعی.
د.ئاراس/ پەیوەندی خاڵ و مەلاكانی سلێمانی چۆن بووە، ئایا بۆچوونەكانی خاڵ لەلایەن مەلاو ناوەندە ئاینیەكەی سەردەمی خۆیەوە قبوڵكراو بووە؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ پەیوەندی شێخ محەمەدی خاڵ و مەلاكان زۆرباش بوو بە مەرجەعیان دادەنا.
د.ئاراس: شێخی خاڵ چۆن كەوتووەتە دنیایی ڕۆژنامەنووسی كە مەلای كورد دووربووە لەو بوارە؟.
.مستەفا صالح كەریم/ شێخ محەمەدی خاڵ ڕۆژنامەنووس نەبووە، بەڵكو نوسەر بوو، نووسەریش ڕێگەی ئەوە لە مرۆڤ كە نابێ توخنی ئەو شتانە بكەوێ‌، لە دنیای ئیسلامدا نووسەر و دانەری گەورەی وەك ئیبنوخەلەكان و ئیبنومستەوفی و ئیبنولحاج و بێتووشی و شێخ مارفی نۆدێ‌ هەبوون، خاوەنی دەیان توحفەی زانستی و ئایینی و فیكری بوون و زانای ئیسلامیش بوون.
د.ئاراس: شێخی خاڵ زۆر دوور بووە لە سیاسەت! هەرچەندە خاڵ ڕۆژنامەنووس بووە، بەڵام بە هیچ جۆرێك باسی شێخ مەحمودی حەفید ناكات، ناوی حیزبە كوردیەكان نابات، باسی ئەو مەرگاساتانە ناكات لە شەستەكاندا تووشی كورد و شاری سلێمانی بووە! هۆی ئەوە چیە؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ نازانم بۆچی شێخ محەمەدی خاڵ باسی شێخ مەحمودی نەكردوە، یان ناوی حزبەكان نابات، یان باسی مەرگەساتەكان ناكات، ئەوانە پەیوەندیان بەخۆیەوە هەیە، بەڵام ئەوەندە ئەزانم بەپەرچی فەرمانەكانی عومەر عەلی ئەدایەوە كە موتەسەریفی سلێمانی بوو، ئەویش نەقڵی كرد بۆ هەولێر و ڕەشاد موفتی لە هەولێرەوە كە قازی ئەوێ‌ بوو هێنرا بۆ سلێمانی.
د.ئاراس: ئایا بیرە نوێخوازەكەی شێخی خاڵ كاردانەوەو ڕەنگدانەوەی لەسەر مەلاو ناوەندە ئاینیەكانی كوردستان هەبووە؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ بێگومان بیری شێخی خاڵ ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر مەلاكان و ناوەندە ئاینیەكەی كوردستان، من دێتەوە بیرم باوكی خۆم، كە نازناوی مەلای پێوە بوو، ئەگەرچی مەلایەتی نەركردبوو بە پیشە، هەندێ‌ دواكەوتووی كۆنەپەرست پێیان دەوت مەلا ساڵح ئەوە چۆنە كچ دەنێریتە مەكتەب، لە وەڵامدا دەیوت ئەو پرسیارە لە شێخ محەمەدی خاڵ بكەن كە قازی سلێمانیە، لە شێخ محەمەدی شێخ عومەری قەرەداغی بكەن كە خەیبی مزگەوتی گەورەیە، لەبەر ئەوە دیارە كە شێخ محەمەدی خاڵ قودوە بووە.
د.ئاراس/ پەیوەندی خاڵ و توێژی ڕۆشنبیران چۆن بووە، بۆ خاڵ زیاتر ڕووی لەوان بووە؟ كاریگەری شێخی خاڵ لەسەر توێژی ڕۆشنبیران چیە؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ پەیوەندی شێخ محەمەدی خاڵ لەگەڵ توێژی ڕۆشنبیران زۆر پتەو بووە، لەوانە: پیرەمێرد، زێوەر، شێخ سەلام، أ.ب.هەوری، ئەحمەد هەردی، ڕەمزی مەلا مارف، ئەوڕەحمان بەگی بابان، ئیبراهیم ئەحمەد، محەمەد مستەفا كوردی، زۆر كەسی تریش.
د.ئاراس/ شێخی خاڵ چی پێشكەشی ناوەندی ڕۆشنبیری و فكری و ئەدەبی كوردی كرد؟.
م.مستەفا صالح كەریم/ لە كۆتاییدا حەز دەكەم ئەوە بڵێم كە شێخ محەمەدی خاڵ پیاوێكی ئایینی عەسری و ڕوناكبیر و نووسەرێكی زانا و بە توانا بوو، لە كۆڕی زانیاری كورد و لە یەكێتی نووسەرانی كورد و لە كۆڕی زانیاری عێراق خزمەتی گەورەی هەبووە، خاوەنی گەورەترین كتێبخانە و دەستنووسی دانسقە بوو، لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خالیدی كوڕی شێخ محەمەدی خاڵی‌ وەرگرت و لە شوێنێكی ئەمیندا پارێزراوە.

*تێبینی:
ئه‌م دیداره‌ له‌ ڕۆژی (3/12/2016) نوسه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا مسته‌فا ساڵح كه‌ریمدا ئه‌نجامیداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ چاپ دووه‌می كتێبی (مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له‌ كۆمه‌ڵه‌ دیدارێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا). به‌ڵام هه‌تا ئێستا چاپی دووه‌می ئه‌و كتێبه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ حه‌زم كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مسته‌فاوه‌ له‌كاتی ئێستادا بڵاوی بكه‌مه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گوڵزار عەلی لە دیمانەیەکدا

هۆکاری سەرەکی توندوتیژی دژ بەژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا، چییە ؟ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort