سەرەکی » کەلتوور » چییەتی زمان و فەلسەفەی تەئویل

چییەتی زمان و فەلسەفەی تەئویل

لەدووتووێی 198لاپەڕەدا کتێبی (چییەتی زمان و فەلسەفەی تەئویل) کە لەنووسینی د. سەعید تۆفیق-ەو عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا لەعەرەبییەوە كردوویەتی بەكوردی و پەراوێزی بۆ داناوە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەم كتێبە لەسێ توێژینەوەی بەیەكەوە گونجاو پێكهاتووە، كە پانتاییەكی بەپیتی فیكری فەڕەنسی هاوچەرخ تێیدا رەنگدەداتەوە، بەڵام ئەو پانتاییە لەرۆشنبیریی فەلسەفی ئێستای ئێمەدا فەرامۆشكراوە.
لەم كتێبەدا توێژینەوەی یەكەم ناونیشانی »زمان و بیركردنەوەی شیعریی لای هایدگەر»ی لەخۆگرتووە، ئەو بوارە لەفكرو فەلسەفە نەك هەر پشتگوێخراوە، بەڵكو دووچاری بەدحاڵیبوون و بەدنیازیش بۆتەوە. لەبیركردنەوەی توێژەرانی فەلسەفی زانكۆكانماندا (فەلسەفەی زمان)، تەنها لەو لێكۆڵینەوە فەلسەفییە هاوچەرخە باوانەدا خۆی دەبینێتەوە، كە نوێنەرایەتی زمان لە دنیای ئەنگلۆساكسۆنی و بە تایبەتی لە فەلسەفەی شیكارخوازیدا دەكات. ئەو شێوە بیركردنەوە باوەش بۆ مامۆستا پێشەنگەكانی زانكۆكانمان دەگەڕێتەوە، ئەوانەی گرنگی بەفەلسەفەی زمان دەدەن، هەر ئەوانیشن كە بیركردنەوەیان بەو ئاراستەیەدا بردووە، پاشان قوتابیەكانیشیان بەرەو ئەو ئاراستە پاڵ ناوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەهید ئارام لە نێوانی دوو كتێب و وتارێكی رۆژنامەدا

محەمەد شێخ عەبدولكەریم سۆڵەیی به‌شی دووه‌م دووەم/ لەدوای راپەڕین و ...