سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » فەرید ئەسەسەرد: پارتی بە گیانی تۆڵەكردنەوە لە یەكێتی، مامەڵە دەكات

فەرید ئەسەسەرد: پارتی بە گیانی تۆڵەكردنەوە لە یەكێتی، مامەڵە دەكات

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان بەگیانی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە لەگەڵ یەكێتی دەكات، بەتایبەتی لەدۆسێی بەشداریكردنی یەكێتی لەهەردوو كابینەی نوێی حكومەتی عیراق‌و هەرێمدا.
لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (الصباح الجدید) فەرید ئەسەسەرد، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە دوای یەكلابوونەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی، لەوكاتەوە پارتی بۆ دەرفەتێك دەگەڕێت تا تۆڵە لەیەكێتی بكاتەوە‌و هەوڵەكانیشی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی بێبەشی بكات لەهەر پۆستێكی وزاری لەبەغدا، لەهەرێمی كوردستانیش هەوڵەكانی بۆ بچووككردنەوەی رۆڵی یەكێتی لەحكومەتدا، خستۆتەگەڕ. هەوڵەكانی تۆڵەكردنەوەش لەسەردانی ئەم دواییەی سەرۆكی پارتی بۆ بەغدا ئاشكرابوو، كە سەرۆك وەزیرانی عیراق پاشگەزبۆوە لەپێدانی وەزارەتی داد بەیەكێتی.
ئەوەشی روونكردۆتەوە كە پێنەدانی ئیستحقاقی نیشتمانی‌و هەڵبژاردن بەیەكێتی لەحكومەتی داهاتووی هەرێمدا، بێباكی لەچارەسەركردنی تەنگژەی دانانی پارێزگاری كەركوك‌و رێگرتن لەوەرگرتنی پۆستی وەزیری داد لەحكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، بەشێوەیەكی نێگەتیڤانە كاریكردۆتەسەر وتووێژەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، كە هەموو ئەوانەش هەوڵی تۆڵەكردنەوەیە. ئێمەش وەك یەكێتی بژاردەی یەكەممان بەشداریكردنە لەحكومەتی نوێی هەرێمدا، بەڵام مانەوەی پارتی لەسەر بۆچوونی ئێستای كە رەتكردنەوەی پێدانی ئیستحقاقە بەیەكێتی بەپێی سەنگ‌و رۆڵی میحوەریی خۆی، وادەكات تاوتوێی بژاردەی دووەم بكەین، كە بەشداریی نەكردنە لەحكومەتدا، بەمانەوەی یەكێتیش لەدەرەوەی حكومەت، وادەكات حكومەتێكی كرچ‌و كاڵ پێكبهێنرێت.
باسی لەوەشكردووە كە سەرەڕای بەردەوامبوونی گفتوگۆ دووقۆڵییەكانی نێوان یەكێتی‌و پارتی، بۆچوونەكانمان جیاوازن، ئێمە داوای بەشداریی دەكەین، ئەوان باس لەكەمینە‌و زۆرینە دەكەن، وەك یەكێتی رازیبووین بەمانەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پارتی، بەڵام پۆستەكانی دیكە دەبێت بەهاوبەشی بەڕێوەببرێن بەگوێرەی شەراكەتی راستەقینە لەبڕیاردان لەحكومەتی هەرێم‌و ئەوەی پەیوەستە بەپەیوەندیی لەگەڵ بەغدا‌و وڵاتان‌و دۆسێ گرنگەكانی دیكە.
فەرید ئەسەسەرد، ئاشكراشیكردووە كەئەگەر پارتی دەستبەرداری كۆنتڕۆڵكردنی جومگە سەرەكییەكانی هەرێم نەبێت، پێموایە هەرێمەكەمان بەرەو چارەنووسێكی نادیار دەچێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یادو وەفا

دووتوێیەکی تایبەتە بە چلەی نووسەرو ئەدیب و رۆژنامەنووس مامۆستا مستەفا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort