سەرەکی » دۆسێ » ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی سازدەكات

سەردانەكەی ترەمپ و هێزەكانی ئەمریكا تەوەری سەرەكین

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی سازدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی ساز دەكات و لە دانیشتنەكەدا، سەردانە ناچاوەڕوانكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، لەگەڵ سەربازی ئەمریكایی لە وڵاتدا تاوتوێ‌ دەكات.
وابڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 8ی كانوونی دووەمی 2019، دەست بە دانیشتنە ئاساییەكانی بكاتەوە، بەڵام سەردانە لەناكاوەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، هەڵایەكی گەورەی لە نێوەندە سیاسییەكانی عیراقدا دروست كرد، ئەمەش وای لە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان كرد، داوای دانیشتنێكی نائاسایی بكەن، و سەرلەنوێ‌ چاو بە بوونی هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەدا بخشێنن لە عیراقدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە عیراق و ئەمریكا لە ساڵی 2011، رێكەوتنێكی ستراتیژییان ئیمزاكرد و لێوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا كە لە ساڵی 2003وە هاتبوونە عیراق، پاشەكشەیان كرد و گەڕانەوە وڵاتەكەیان.
ئەمریكا دەڵێت، هێزی سەربازی لە عیراقدا نەماوە و ئەو هێزانەی هەن، بۆ پڕچەككردن و مەشقپێكردنی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە وڵاتەكەدا ماونەتەوە.

هەڵوێستی كوتلە سیاسیەكان
لەبارەی دانیشتنە نائاساییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، حامید موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە»ئەنجومەنی نوێنەران لەبەر دوو هۆكار دانیشتنە نائاساییەكە سازدەكات، یەكەمیان بۆ خستنەڕوو هەڵوێستی دەسەڵاتی یاسادانانە بەرانبەر بە سەردانە نافەرمییەكەی ترەمپ بۆ عیراق، و ئەوی تر بۆ تاوتوێكردنی بوونی هێزەكانی ئەمریكایە لە وڵات»، هۆكاریی زیادكردنی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكاشی لە عیراقدا، بۆ بەئامانجگرتنی ئێران گەڕاندبۆوە.
بە گوتەی پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح»سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەم چەند رۆژەدا داوای سازكردنی دانیشتنەكە دەكات بۆ خستنەڕووی هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانە لەناكاوەكەی سەرۆكی ئەمریكا”، ئاماژەی بە تواناكانی عیراقیش كردبوو لەڕووی “وەدەرنانی هێزەكانی ئەمریكا و بنكەكانی بەشێوازی سیاسی و بەبێ‌ بەكارهێنانی هێز، بە تایبەتیش كە ئەمریكا زانیاریی تەواوی هەیە لەسەر ئەوەی عیراق وەك پێشتر نەماوە و بۆتە خاوەنی هێزێك كە هەموو جیهان شایەتی بۆ دەدەن».
پێشتر غالب عومێری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندبوو”دانیشتنە نائاساییەكەی پەرلەمان، لەپێناو داڕشتنی یاسایەك دەبێت كە بەپێویستی دەزانێت ویلایەتە یەكگرتووەكان هێزەكانی لە عیراق پاشەكشەپێبكات».

سەردانەكەی ترەمپ بۆ عیراق

كۆشكی سپی لە 26ی كانوونی یەكەمی 2018 ڕایگەیەیاندبوو، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بە بەشێوەیەكی لەناكاو سەردانی عیراقی كردووە,
سارە ساندەرز، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو:»لە درەنگانێكی ئێوارەی جەژنی لەدایكبوونی مەسیح، دۆناڵد ترامپ و خانمی یەكەمی ئەمریكا سەردانی هێزەكانی ئەمریكایان لە عیراق كردووە، و سوپاسیان كردوون لەپای خزمەت، سەركەوتن، قوربانی دانیان، هیوای سەری ساڵێكی پڕ خۆشییان بۆ خواستوون».
بەپێەش كە سەرلەئێوارەی رۆژی دواتر ترامپ كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا، دەركەت كە بە زوویی لە عیراق گەڕاوەتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی، بەرگریی لە كشاندنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی كردبوو لە سوریا و ڕاگەیاندبوو:» لە دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی پەلەیان نییە، تا ماوەیەك پاتریك شاناهان، بە بەڕێوەبردنی ئەو وەزارەتە ڕادەسپێرن».
لە بارەی سەردانەكەشی بۆ عیراق، ترەمپ لە 28ی كانوونی یەكەمی 2018، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندبوو”تازە گەڕامەوە لە سەردان و بەسەركردنەوەی هێزەكانمان لە عیراق و ئەڵمانیا، یەك شت هەیە كە دڵنیاین لێی، كەسانێك هەن بڕواناكەن چۆن نوێنەرایەتی وڵاتەكەمان دەكەن، ئەوان دەزانن چۆن براوە دەبن».
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە 25ی كانوونی یەكەمی 2018 سەردانێكی كتوپڕی بەبۆنەی سەری ساڵەوە بۆ عیراق ئەنجامدا، ئەمەش بە یەكەم سەردانی دادەنرێت بۆ ناوچەی ململانێكان لە پاش تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر سەرۆكایەتی و تێپەڕینی چەند رۆژێك بەسەر راگەیاندنی پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.
فڕۆكەكەی ترەمپ لەدوای گەشتێك كە شەوێكی خایەند لە واشنتۆنەوە بۆ عیراق، لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای بەغدا نیشتەوە، لە گەشتەكەشدا میلانیای هاوسەری و گروپێكی بچوكی یاریدەدەران و بەرپرسانی دەزگای ئاسایشی سەرۆكایەتی و ژمارەیە لە رۆژنامەوانان هاوڕێیەتییان كردبوو.

هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی عیراق
دوابەدوای سەردانەكەی ترەمپ بۆ عیراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەتیكردبۆوە، دۆناڵد ترەمپی ببینێت لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، رەتیشكردبۆوە بەو شێوەیە ئامادەبێت پێشوازی لە سەرۆكی ئەمریكا بكات.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، عەبدولمەهدی بانگهێشتكرابوو بۆ بینینی ترەمپ لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، بەڵام رەتیكردبۆوە بەو شێوازە چاوی بە سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت.
دوای ئەوەش عەبدولمەهدی لە راگەیەندراوێكیدا لەبارەی سەردانەكەی ترەمپ بۆ عیراق رایگەیاندبوو»بەر لە سەردانەكەی ترەمپ، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاگادار كراوەتەوە».
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا نوسیویبووی “ئیدارەی ئەمریكا حكومەتی عیراقی ئاگاداركردۆتەوە لە خواستی دۆناڵد ترەمپ، بۆ سەردانی عیراق بەمەبەستی پیرۆزبایی سەركەوتنی شەڕی دژ بە داعش و دووپاتكردنەوەی پشتگیری و پشتوانی ئەمریكا لە عیراق».
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتبوو”دەبوو پێشوازیكردنێكی فەرمی و كۆبوونەوە لەنێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بكرایە، بەڵام بەهۆی جیاوازیی بۆچوونەكان لەبارەی رێكخستنی كۆبوونەوەكە، لەبری كۆبوونەوە پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدرا و چەند پرسێكی تایبەت بە كشانەوە لە سوریا و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هەردوولا،تاوتوێكران».
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە كراوە لەلایەن ترەمپەوە، تا سەردانی ئەمریكا بكات.

رەخنە لە سەردانەكە دەگیرێت
كریس هایڵ، باڵێوزی پێشووی ئەمریكا لە عیراق، رەخنەی لە سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی كرد، بەو هۆیەی پێشر حكومەتی عیراقی ئاگادارنەكردۆتەوە، ئەمەش بە گوتەی ئەو، عیراقییەكانی توڕە كردووە كە وەك سوكایەتیكردن بە سەروەیی وڵاتەكەیان لێكدانەوەی بۆ دەكەن، هۆشداریشی دابوو لە كاردانەوەكانی دوای سەردانەكە.
ماڵپەڕی (رو ستۆری)ی ئەمریكایی، لە راپۆرتێكیدا لەو رووەوە و لە زاری هایڵەوە بڵاویكردبۆوە»سەردانەكەی ترەمپ هەڵەكانی سیاسەتی دەرەوەی دەرخست، چۆن دەكرێت كاروبارەكانی لە ئایندەدا رێكبخرێنەوە كە لە ئێستادا پەیوەندییەكان تەنگژە بەخۆوەدەبینن».
هەر بە گوتەی هایڵ»ئێمە هاوبەشین لەو كێشانەدا، تەماشای سەردانی هێزەكان بكەن كە زۆر دواكەوت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هێزانە لە وڵاتی خەڵكانی تردان كە عیراقە، ئیتر بۆچی نابێت سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاگاداربكرێتەوە؟ ئەم جۆرە شتانە پێشتر رویاننەداوە، چونكە بە راشكاوی پێدەچێت لەلایەن سەرۆكێكەوە بێت كە گوێ‌ بە دەرەنجامەكان نەدات، تەماشاكەن، ئەوان پەرلەمانێكییان هەیە كە بە تەواوەتی دەپرسن، ئەخۆ ئەمریكاییەكان دەیانەوێت هێزەكانیان تا سەر لە عیراق بمێنێتەوە؟».
باڵێوزی پێشووی ئەمریكا لە عیراق دەڵێت»باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوو، دانوستانێكی قورسی لەگەڵ عیراقییەكان ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەی داعش بووە مایەی هەڕەشە بۆسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەڵام ترەمپ لەئێستادا رێكەوتنێكی لەو جۆرەی كردە ئەستەم».
لە درێژەی قسەكانیدا، كریس هایڵ رایگەیاندبوو»یەكێك لە پرسە گرنگەكان لە سەردەمی ئۆبامادا، تەنیا پرسی پاشەكشەپێكردنی هێزەكان نەبوو، لەوە ئاڵۆزتر ئەوەبوو كە عیراقییەكان پارێزبەندییان نەدایە ئەو هێزانە، بەو واتایەی گەر ئەو هێزانە بمانایەتەوە، دەبوو لەچوارچێوەی یاسای عیراقیدا هەڵسوكەوت بكەن، بۆیە پێمانوایە ترەمپ لەئێستادا ئەو كارەی زیاتر قورس كردووە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە بایەخی بە دەرەنجامەكان نەداوە».
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە»سەركردایەتی عیراقی تا ئەندازەیەكی زۆر ئاگادار نەكرابۆوە سەبارەت بە سەردانەكە، بەو هۆیەی تیمەكەی ترەمپ هۆكارەكانیان بۆ لایەنی ئەمنی گێڕاوەتەوە، سەردانەكەش لەلایەن عیراقییەكانەوە وەك سوكایەتیكردن بە سەروەریی وڵاتەكەیان لێكدانەوەی بۆ دەكرێت، هەر ئەمەشە وادەكات بەمزوانە حكومەت و پەرلەمانی عیراقی دەنگ لەسەر دەكردنی هێزە ئەمریكاییەكان بدات لە وڵاتەكە».

مەترسییەكانی ئێران
لەگەڵ بڕیاری پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و دەنگۆی زیادكردنی هێزەكانی وڵاتەكە لە عیراق، ئێرانی ترسی ئەوەی هەیە مەبەست لە كۆكردنەوەی هێزەكان لە عیراق، لەلایەن واشنتۆنەوە، بە ئامانجگرتنی ئێران بێت.
لەو بارەیەوە باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاندبوو» هیچ بنكە و هێزێكی سەربازیی ئێران لە عیراقدا نییە، تەنانەت هیچ سەربازێكیشیان نەماوەتەوە لە عیراقدا».
لەم ماوەیەی دواییدا، ئیرەج مەسجدی، باڵـیۆزی ئیران لە عیراق، لەمیانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەوانان لە بەغدا، رەتیكردبۆوە سەرباز و بنكەی سەربازیان لە عیراقدا هەبێت، ئاماژەی بە پاشەكشەكردنی هەموو هێزەكانی وڵاتەكەش كردبوو نێو ئێران لە دوای تەواوبوونی شەڕی دژ بە رێكخراوی داعش لە عیراق.
بە گوتەی مەسجدی «ئێران بەپێچەوانەی ئەمریكاوە چۆتە دەرەوە لە عیراق، بەڵام ئەمریكا تادێت سەربازی زیاتر رەوانەی عیراق دەكات، و لەو رێگەیەوە دەیەوێت كێشە و گیروگرفتی زیاتر دروست بكات»، ئەمەش وەك ئاماژەكردنێك بۆ پاشەكشەپێكردنی هێزە ئەمریكاییەكان لە سوریاوە بۆ عیراق كە هەندێك لە سەرچاوەكان بەو شێوەیە باسی دەكەن.
لە 18ی كانوونی یەكەمی 2018، كۆشكی سپی بەشێوەیەكی لەناكاو پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی ئەمریكای لە سوریادا راگەیاند، هۆكاریی هەنگاوەكەشی بۆ سەركەوتنی تەواوەتی بەسەر گروپە چەكدارەكانی رێكخراوی داعش گەڕاندەوە، بەڵام بە بۆچوونی چاودێران، هۆكاری راستەقینەی ئەو ەنگاوەی ئەمریكا، بۆ گوشارەكانی توركیا و كێشە ناوخۆییەكانی وڵاتەكە دەگەڕێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ریاز، داوا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort