سەرەکی » دۆسێ » لاوانی عیراق روو لە ئەوروپا دەكەن

ئامارێكی ترسناك بڵاودەكرێتەوە

لاوانی عیراق روو لە ئەوروپا دەكەن

بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی و ناسەقامگیری و شەڕو ململانێكان، ژمارەیەكی زۆر لە لاوانی عیراق روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، بەو هیوایەی ژیانێكی باشتر بۆخۆیان دابین بكەن و لانی كەم پاشماوەی ژیانیان بەشێوەیەكی ئاسایی و بەدوور لە ناخۆشی و چەرمەسەری ژیان بەسەر ببەن، یەكێكی تر لەو هۆكارانەی وای لە لاوانی عیراق كردووە وڵاتەكەیان جێبهێڵن و روو لە تاراوگە بكەن، نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەكییەكانە كە دەبێت لەلایەن حكومەتەوە بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێن، رێكخراوێكیش لەبارەی ژمارەی ئەو لاوانەی لە ساڵی 2014وە عیراقیان بەجێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، ئامارێكی ترسناكی بڵاودەكاتەوە.
رێكخراوی پرۆژەی كۆچبەری نێودەوڵەتی دەڵێت، زیاتر لە نیو ملیۆن عیراقی كە زۆربەیان لاون، بەشێوەیەكی نایاسایی لە ساڵی 2014وە تائێستا بۆ دەرەوەی وڵاتەكەیان كۆچییان كردووە، تەئكیدیش لە هەوڵەكانی دەكاتەوە بۆ هۆشیاركردنەوەی هەزاران لاو لەڕووی مەترسییەكانی كۆچی نەیاسایی، بە تایبەت لە سایەی یاسا نێودەوڵەتییە نوێیەكانی تایبەت بە كۆچی نایاسایی.
بەهۆی داڕمانی رەوشی ئەمنی و نەمانی سەقامگیری و كەمبوونەوەی هەلی كار و لاوازیی فێركاریی و كەمی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و جەنگ لە دژی تیرۆر، ژمارەیەكی زۆری لاوانی عیراق بەرەو دەرەوەی وڵاتەكەیان كۆچییان كردووە.
باسم محەمەد كە لاوێكی عیراقی تەمەن 24 ساڵە و ساڵێك لەمەوبەر بەرەو ئەوروپا كۆچی كردووە، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە یۆنان و گێڕدراوەتەوە بۆ توركیا، دەڵێت:”هاوڵێكی زۆرمدا كۆچ بكەم بەرەو ئەوروپا بەڵام بێ‌ سود بوو، لەئێستادا پارەی پێویستم پێنەماوە بۆ كۆچكردن، قاچاخچییەكە رادەستی پۆلیسی یۆنانی كردم، دوای ئەوەی رەتمكردەوە پارەی زیاتری پێبدەم”.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان كە لەلایەن رێكخراوی پرۆژەی كۆچبەرەوە راگەیەندراون (رێكخراوێكی مرۆییە و لە چوار وڵاتدا كاردەكات، و پسپۆڕە لە هۆشیاركردنەوە لە بواری كۆچی نایاسایی)، و كۆپییەكی دەست (یوراپیا) كەوتووە”لە ساڵی 2014وە تاوەكو ساڵی 2018، زیاتر لە 555 هەزار كەس بۆ دەرەوەی عیراق كۆچییان كردووە، زیاتر لە 274 كەسیان بە خنكان لەنێو دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە”.
لاوەند بۆتان، راوێژكار لە پرۆژەی كۆچبەر بە (یۆراپیا)ی راگەیاندووە” رێكخراوی پرۆژەی كۆچبەر لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە دەستیكردووە بە رێكخستنی كۆنفرانس و وۆرك شۆپ بۆ هۆشیاركردنەوە لە عیراق و هەرێمی كوردستان، تا لە مەترسییەكانی كۆچی ناسایایی لاوان ئاگاداربكاتەوە، لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا لە راوێژكارییەكانی رێكخراوەكە، نزیكەی 5 هەزار و 500 كەس سودمەند بوون، وێڕای بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری زیاتر لە 6 هەزار كوڕ و كچ”.
بە وتەی بۆتان”پرۆژەی كۆچبەر، لاوان هان نادات كۆچ نەكەن یان لە كۆچكردن بی بەشییان بكات، ئێمە دەزانیین ناوچەكە نائارامە، بەڵام گرنگە لاوان هۆشیاری تەواوییان هەبێت لەبارەی ئەو رووداوانەی بەسەریاندا دێت لەكاتی كۆچی نایاسایی و ئەو پارە زۆرەی خەرجی دەكەن، و ئەو مەترسییانەی دێنە رێیان”.
بۆتان، ئاماژەی بە بوونی دوو تیمی رێكخراوەكەیان كردووە لە هەرێمی كوردستانی عیراق كە سەرپەرشتی رێكخستنی كۆڕ و كۆنفرانسەكانی هۆشیاركردنەوە دەكەن و راوێژ پێشكەش بە لاوان دەكەن و قسەیان لەگەڵ دەكەن، لەو بارەیەوە دەڵێت”تائێستا راوێژمان پێشكەش بە زیاتر لە 5 هەزار و 500 لاو كردووە لە هەرێم، تائێستاش كۆڕەكانی هۆشیاركردنەوە لەلایەن رێكخراوەكەوە بەردەوامن”.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ریاز، داوا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort