سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » زۆربەیان وانەی سەلەفیەت و توندڕەوییان تێدا دەوترێتەوە

ئەڵمانیا مزگەوتەکان کۆنترۆڵ دەکات

زۆربەیان وانەی سەلەفیەت و توندڕەوییان تێدا دەوترێتەوە

مێژووی بونی مزگەوت لە ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٥ و دوای جەنگی جیهانی یەکەم و لەوساڵەدا مزگەوتێکی بچکۆلە لە بەرلین دروستکرا بۆ دیلە موسڵمانەکانی جەنگ و بەتایبەتیش ئەوانەی قەوقاز ، ئێستا ٢٦٠٠ مزگەوت و ماڵی خوا لەشارەکانی ئەڵمانیا دروستکراون، کە ١٥٠ یان بەڕەسمی لای حکومەت بە مزگەوت ناسراون و ئەوانی دی لە پەنای ماڵ و ڕێکخراوەکانی ڕەوەندی کوردی و بنکە کۆمەڵایەتیەکان دروستکراون و بە حیساب دینداری تێدا دەکرێت، خاوەندارێتی ئەو مزگەوتانە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتیش سعودیە و تورکیا،کە پارەیان بۆ دەنێرن و مەلا و ووتابێژ و فەقێکان بەو جۆرە ئاڕاستە دەکەن کە خۆیان ئەیانەوێت. ئەمەش بۆتە مایەی ترس و گرنگی پێدان لە لای حکومەت و میدیای ئەڵمانییەوە.

مزگەوت بۆ بەرژەوەندی وڵات بەکاردێت
حکومەتی ئەڵمانیا بە پێچەوانەی مامەڵەی لەگەڵ کەنیسەکاندا کە باربۆیان دەکاو هەمان کات باجیشیان لێ وەردەگرێت، بەڵام بۆ مزگەوتەکان لایەنی دارایی فەرامۆش کردوەو حکومەتە ئیسلامیەکان ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە کە بودجەیان بۆ تەرخان کردون و لە بەرامبەریدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن.

دەزگا ئەمنیەکان ڕێوشوێنی تازە دەگرنەبەر
لە دوای ڕوودانی چالاکیە تیرۆریستیەکان و سەرهەڵدانی چەندین گروپ و ڕێکخراوی سەلەفی و ئیخوانەکان و لایەنگرانی داعش و تۆڕە تیرۆریستیەکانی تر حکومەتی ئەڵمانیا بۆی دەرکەوتوە کە پلان و نەخشەی زۆربەی ئەو کارانە لەناو ئەو مزگەوتانە دەکرێ و دەستە دەرەکیەکان رۆڵی بەرچاویان هەیە لە ئیدامەدان و باربۆی دارایی و لۆجێستی ئەو گەنجانەی کە کاری تیرۆریستیان کردووە یان پیلانیان داناوە بیکەن.

چاودێرییان دەخرێتەسەر
کەناڵەکانی میدیا ئاشکرایان کردووە کە حکومەتی ئەنجێلا مێرکل داوای لە وڵاتانی کەنداو کردوە، کاتێک پارە بۆ ئەو مزگەوتانە دەنێرن دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوەو دەبێت حکومەت چاودێری چۆنیەتی خەرج کردنەکە بکاو ئاگای لێ بێت کە ئەو پارەیە بۆ چ مەبەستێک بەکاردێت، بە پێی یاساش هەر برێکی زۆری پارە کە بێت و بچێت لەناو وڵاتەکە « فەرمانگەی دارایی» دەبێ ئاگای لێ بێ ، بە کورتی جموجۆڵی دارایی وڵات کۆنترۆڵ کراوە.

وڵاتان ئاگادارکراونەتەوە
بە پێی ڕۆژنامەی» سود دۆیچەزایتۆنگ « بێت وەزارەتی دەرەوە داوای لە هەریەک لە سعودیە و کوێت و قەتەر و تورکیا کردووە کە هەر یارمەتی و پارەیەک دەنێرن ئەبێت دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر حکومەت پێی بزانێت دەستی بەسەردا دەگرێ و وەک پارەی ڕەش مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەردوو کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیش NDR و WDRیش پێیان زانیوە کە دەزگای پاراستنی دەستورو هەواڵگری ئەڵمانی و چاودێری حەواڵەکە دەکەن و لە کەسایەتی نێردراوەکە و وەرگرەکە دەکۆڵنەوەو زانیاری لەسەر چۆنیەتی خەرج کردنەکە کۆدەکەنەوە.

وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە
ئەو ڕێو شوێن و کۆنترۆڵ کردنەش لە دوای ڕاسپاردەی کۆنگرەی ئیسلام هات کەلەم دواییەدا لەبەرلین بەستراو تیایدا « هۆرست زیهۆفەر»ی وەزیری ناوخۆ داوای کرد کە سنورێک دابندرێت بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی مزگەوت و ڕێکخراوە ناحکومەیەکانی ناو ئەڵمانیا.

باج لە مزگەوتەکان وەردەگیرێت
لە لایەکی تریشەوە هەر لەم رۆژانە پێشنیاری ئەوەکراوەکە هاوشێوەی کەنیسەکان مادام داهاتیان هەیە دەبێت باج بخرێتە سەر مزگەوتەکان و لەسەر ئەم بیرۆکەیە بۆچونی جیاجیا هەیە، ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی پارتی سەوز و یەکێتی دیمکوراتی کریستیان لە دژی ئەوەن و کۆمەڵە ئیسلامیەکان و ئەنجومەنی ناوەندی ئیسلامیش کە بە « دیتیب» ناسراوە لە دژایەتی بە پاساوی ئەوەی کە باج حەرامە و نابێت بخرێتەسەر مزگەوت.
داکۆکیکەرانی ئەو بیرۆکەیەش دەڵێن: لە وڵات هەر کەس و دەزگایەک داهاتی هەبێت وەک یەک باجی لێوەردەگیرێ و نابێت هیچ کەس ولایەنێک لێی ببوردرێت ، جگەلەوەش ئەم هەنگاوە وادەکات کە سنورێک بۆ ئەو وڵاتانە دابندرێت کە مەبەستی تایبەتی خۆیان مزگەوت دەکەنەوەو مووچە بۆ مەلاکان دەبڕنەوە بۆ ئەوەی دەرسی سەلەفیەت و بیری توندڕەوی وئیخوانیەتی تێدا بوترێتەوەو لە دووری هەزارن کیلۆمەترەوە ئاڕاستەی ئەو مزگەوتانە بکەن، ئێستا ئەو باسە مشتومڕی لەسەرەو لەڕۆژانی داهاتوو لە ساڵی تازەدا ئەو مەسەلەیەش یەکلایی دەکرێتەوە.

دەیان ملیۆن یۆرۆ بە ڕەش دەگاتە ئەڵمانیا
شایانی باسە لە پێنچ ساڵی ڕابردودا ئەڵمانیا پێنچ بنکەی ئاینی بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلامەتی و پێگەیاندنی مەلا و وتابێژان دروستکردوەو ساڵانە ٢٢ ملیۆن یۆریان لێ خەرج دەکات، بەڵام کاریگەریەکی بچکۆلە زیاتر هیچی تری لێ سەوز نەبوەو وڵاتانی ئیسلامی بونەتە چەتری هەموو ئەو بنکە و بارەگا ئاینیانە، بۆنمونە وەک بڵاوکراوەتەوە، تەنها بۆ هەرێمی باکوری ڕاین ڤێستڤالیا لە ساڵی ڕابردودا بە دزی حکومەتەوە، بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ لە دەرەوە بۆ مزگەوتەکانی ئەو هەرێمە لە لایەن وڵاتانەوە نێردراوە.

سەرچاوە: -میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاشەکشەی میسر،بۆتە مایەی بایەخپێدانی جیهان

لە دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی ودەستبەکاربونی ئیخوانەکان و دواتریش هاتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort