سەرەکی » مانشێت » سه‌نته‌ره‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌

سه‌نته‌ره‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌

ئه‌م ته‌وه‌ره‌ بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دروستكه‌رانی بڕیار ته‌رخان كراوه‌و له‌م گۆشه‌ نیگایه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر باسكردنی رۆڵی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی‌ دروستكردنی بڕیاری ئه‌منی‌و عه‌سكه‌ری‌و سیاسیدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ له‌م ته‌وه‌ره‌دا بۆ تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كییه‌ ئاماژه‌پێكراوه‌كه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌و خراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران، به‌ئه‌نقه‌ست له‌سه‌رچاوه‌ی‌ جیاوازه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك رای دیاریكراوو كۆنكرێتی به‌سه‌ر بابه‌ته‌كاندا زاڵ نه‌بێ‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێنه‌ران ئاگاداری هه‌موو راوبۆچونه‌ جیاوازه‌كان بن، هه‌موو بابه‌ته‌ كۆكراوه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك خاڵی بنچینه‌یی ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ رۆڵێكی گرنگ‌و به‌رچاویان له‌پرۆسه‌ی‌ دروستكردنی بڕیاردا هه‌یه‌، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ هیچ ناوه‌ندێكی بڕیار له‌جیهاندا ناتوانێ، به‌بێ پشت به‌ستن به‌و سه‌نته‌رانە و به‌بێ راوێژپێكردنیان، بڕیارێكی دروست و گونجاو ده‌ربكات، ئه‌م ته‌وه‌ره‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ زۆر بایه‌خ به‌م مه‌سه‌له‌یە ده‌دا، چه‌رده‌یه‌ك زانیاری گرنگیشی تێدایه‌ ده‌رباره‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیاریكراو.
له‌هه‌موو بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ناو ته‌وه‌ره‌كه‌دا، كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وروپا شوێنی په‌یدا بوونی‌ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌و هه‌موشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كده‌نگن كه‌ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ئه‌مریكا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، دره‌نگ په‌یدابووه‌، سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه‌ په‌یدابوونی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌قۆناغی به‌راییدا په‌یوه‌ندیی به‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌زانكۆكانه‌وه‌ هه‌بووه‌، مێژووی پەیوه‌ندی نێوان سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و زانكۆكان بۆ سه‌ده‌می پانزه‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ورده‌ رای جیاواز هه‌یه‌.
له‌بابه‌ته‌كانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا لێكۆڵینه‌وه‌و په‌یپه‌ر بڵاوكراوه‌كان زۆر جه‌خت ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ ئازادبن له‌شیكردنه‌وه‌و تێڕاونینه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش به‌م واتایه‌ دێت كه‌ له‌م رووه‌وه‌ جه‌خت كردنێكی روون‌و ئاشكرا له‌سه‌ر چه‌مكی ئازادیی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی هه‌یه‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زۆر به‌گرنگ زانراوه‌ كه‌ ئازادیی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌منی‌و سیاسی ‌و عه‌سكه‌ری‌و ستراتیجی دابین بكرێت، به‌ كرده‌وه‌، سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌بێ ئازادیی لێكۆڵینه‌وه‌ ناتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
یه‌كێ له‌گرنگترین پرسه‌كانی ئه‌م بواره‌، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌نته‌ره‌ ئه‌كادیمی‌وسیاسیه‌كانه‌و له‌م رووه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكارییه‌كی‌ زۆر له‌رووی‌ زانستییه‌وه‌ له‌نێوانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێ له‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌، گرفتی بودجه‌یه‌، چونكه‌ كاری سه‌نته‌ره‌كان پێویستی‌ به‌بودجه‌یه‌كی‌ زۆره‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی كاری لێكۆڵینه‌وه‌ خۆی‌ له‌خۆیدا هه‌م پێویستی به‌كاتێكی زۆره‌ هه‌م به‌بێ دابینكردنی خه‌رجییه‌كی باش به‌رێوه‌ ناچێ.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌نته‌ره‌كان زۆر به‌كه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت دێن، له‌لایه‌ك دامه‌زراوه‌كانی دروستكردنی بڕیار پێویستیان به‌شیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ كێشه‌ ناوخۆییه‌كان بدۆزێته‌وه‌، پێویستی به‌پێشنیارو رێنمایی‌و راسپارده‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌شێ له‌رێگای توێژینه‌وه‌ قوڵه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام بۆ سه‌نته‌ركان زۆر گرنگه‌ له‌تێروانینه‌ ئایدۆلۆژییه‌كان دوربكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ زاڵبوونی ئایدیۆلۆژیا به‌سه‌ر كاری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا كارێكی واده‌كات ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ نه‌توانن راستیه‌كان بپێیكن‌و له‌شیكردنه‌وه‌كانیاندا به‌لاڕێدا بچن، بۆیه‌ له‌سایه‌ی‌ رژێمه‌ دیكتاتۆرییه‌كاندا سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی‌ ئازادیی لێكۆڵینه‌وه‌، ناتوانن هێنده‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ به‌رێكۆپێكی كاربكه‌ن‌و زۆربه‌ی‌ جار ناچار ده‌كرێن به‌پێی ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات شیكردنه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هایه‌كی زۆر بۆ كاره‌كانیان ناهێڵێته‌وه‌.
بونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ زرنگ‌و تێگه‌یشتوو له‌وڵاتدا، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، دیارده‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌، ده‌بێ سه‌كردایه‌تیه‌كی دیموكرات بێ، ده‌نا سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ناتوانن له‌هه‌ڵه‌كانی سیاسه‌ته‌كه‌ی‌ ئاگاداری بكه‌نه‌وه‌و پێشنیاری شێوه‌ی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌كانی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی، په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی‌ دروستكردنی بڕیاردا، زۆرتر به‌نده‌ به‌راده‌ی‌ په‌ره‌سه‌ندنی رژێمی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا، بۆیه‌ هاوكێشه‌كه‌ به‌مجۆره‌ی‌ لێدێت، كه‌ چه‌ند سه‌ركرده‌كانی وڵات مۆدێرن‌و تێگه‌یشتوو بن‌و بیركردنه‌وه‌ی دیموكراتیانه‌ به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌شه‌ده‌كه‌ن‌و رۆڵیان په‌ره‌ ده‌ستێنێت، هه‌م له‌به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی‌ دروستكردنی بڕیاردا هه‌م له‌دۆزێنه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ گیروگرفته‌ گشتییه‌كانی وڵات.

 

بۆ خوێندنەوەی پاشکۆکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: سەرۆك مام جەلال لە بیرەوەریی هەمووماندا دەمێنێتەوە

قوباد تاڵەبانی: قۆناغە سەختەكانمان تێپەڕاندووە لە هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك كۆبوونەوە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort