سەرەکی » ئابووری » پڕۆژەکەی سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پڕۆژەکەی سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یەکەی ئابووری

بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی پڕۆژەی پاسی شەوانە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو بڕیاریشە لەئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێبکرێت، بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگاکەش وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.
سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «پێش سەری ساڵ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییەو رەزامەندی سەرەتایی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ھەیە کۆبوینەوەو کۆمەڵێک خاڵمان نووسی بۆ ئەوەی بکرێت بەبنەمای ڕێککەوتنێک».
وتیشی:»ئەو خاڵانە زیاتر پەیوەندیی بەجۆری ئۆتۆمبێلەکانەوە ھەیە، چونکە داوامانکردوە مۆدێلیان بەرزبێت و بەگوێرەی ستانداردی جیهانی بێت و بەسیستمی کات پاسەکان بڕوات».
ئەوەشی روونکردەوە، «ھەروەھا داوامانکردوە سود لەشۆفێرانی ھێڵی پاسەکانی ناوشار وەربگیرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پاسەکانی رۆژدا دوچاری گرفت نەبینەوە».
ئاماژەی بەوەشکرد، «لەبەرامبەریشدا ئەوان کۆمەڵێک داواکارییان ھەبوو لەوانە شوێنی وەستان و سیانەکردنی پاسەکانیان بۆ تەرخان بکەین، داواشیانکردوە حکومەت پاڵپشتی لەپڕۆژەیەکەیان بکات».
سدیق محەمەد جەختیکردەوە، «تاوەکو سبەینێ خاڵەکان تەواو دەکرێن و ئاڕاستەی وەزارەت و پارێزگاری سلێمانی دەکەین، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو پارێزگارەوە پەسەندکرا لەئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەیرانی یەكێتیی ئەوروپا و ئابووریی بریتانیا

فەیسەل عەلی* دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم پلانەكەی تێرێزا مای ...